سه‌رۆکی تورکیا ده‌ڵێت کۆبانی له‌سه‌ر که‌وتنه و بۆردومانکردنی هێزه‌کانی داعش به ته‌نیا به‌س نییه به‌ڵکو پێویست به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی تر هه‌یه.
ڕێبین ڕه‌سوڵ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت تورکیا له هه‌وڵی دروستکردنی ئه‌و شوێنه‌یه که خۆی پێیده‌ڵێت ناوچه‌ی ئارام واته ناوچه‌یه‌کی دابڕاو وه‌ک به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت تورکیا ده‌خوازێت هه‌ر سێ کانتۆنه‌که‌ی کوردستانی سوریا له‌ناو ببات و له ڕێی سوپاوه داگیریان بکات به ناوی دابینکردنی یارمه‌تی و کۆمه‌که‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ده‌شڵێت ئه‌وه ده‌مێکه تورکیا و سوریا په‌یوه‌ندیه‌کانیان جێگیر نییه و ئاڵۆزی تیادایه هه‌ر له سه‌روه‌ختی دهستثیکردنی به‌هاری عه‌ره‌به‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکیایه له‌گه‌ڵ داعش وه ده‌شڵێت زانراوه که تورکیا به هه‌موو توانایه‌کی خۆیه‌وه پاڵپشتی له ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌کرد، به‌ڵام دروستبوونی داعش و یارمه‌تیدانی ناڕاسته‌وخۆی داعش له لای تورکیاوه بۆ لێدانی کانتۆنه‌کانی کورده له سوریادا و هه‌ر هیچ نه‌بێت کۆبانی بۆ ئێستا.
له‌م وتووێژه‌دا ڕێبین ڕه‌سوڵ گله‌یی و ڕه‌خنه‌شی له گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش هه‌یه له به‌رامبه‌ر کۆبانی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: