ڕۆژنامه‌وانێـک له ناو شاری کۆبانی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌رچه‌نده به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژانی پـێشوو شه‌ڕ و پـێـکدادان له هه‌رسێ لای شاره‌که که‌متربوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جاروبار بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی 5 بۆ 10 خوله‌ک شه‌ڕێـک هه‌ڵده‌گیرسا و خامۆش ده‌بۆوه، به تایبه‌تی له ناوچه‌ی کانی کوردان و ده‌روبه‌ری باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی
به‌پێی ڕای زۆرێک له چاو‌دێر و چالاکوان به‌رخودانی یه‌په‌ژه له کۆبانی بۆته سیمبۆلێک بۆ خه‌باتی خانمان له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا.
زۆرێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌وبڕوایه‌دان تێگه‌یشتن له مه‌ترسیه‌کانی ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هۆکارێک ده‌بێت بۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسییه کوردیه‌کان هێنانه ئارای هاوهه‌ڵوێستی.
ڕۆژنامه‌یه‌کی ناوداری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌نوسێت هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق به پشتیوانی هێرشه ئاسمانییه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و سه‌دان ڕاوێژکاری له‌شکریی به‌رنامه‌ی هێرشێکی به‌رفراوانیان هه‌یه دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه، یه‌کی مانگی یازده له زۆرێک له وڵاتانی جیهاندا خۆپیشاندانی گه‌وره و بچوک بکرێت وه‌ک کۆده‌نگیه‌ک بۆ کۆبانی و دژ به تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
له کۆبانیه‌وه تا خانه‌قین ئێستا پێشمه‌رگه له شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا.
ئه‌بو له‌یلا، سه‌رکرده‌ی هێزی خۆری باکور یان (شمس الشمال) سه‌ر به له‌شکری ئازادی سوریا ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کاریگه‌رییه‌کی نه‌رێنی هه‌یه به‌سه‌ر ڕه‌وشی شۆڕشی گه‌لانی سوریاوه.
هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستی کردووه به ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ کۆبانی و وه‌ک ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ده‌ڵێت هێزه‌که ده‌ستی کردووه به ڕۆیشتن به‌ره‌و کۆبانی
له‌وه‌تای شه‌ڕه‌کانی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیان پێکردووه وتووێژی گه‌رم و گوڕ هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه سوننه‌یه به نوێنه‌ری ئایینی ئیسلام داده‌نرێت یان نا.
شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر و پسپۆڕان ده‌ڵێن شه‌ڕێکی درێژخایه‌ن ده‌بێت.
عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن وه‌زیری به‌رگری کۆبانی ده‌ڵێت ده‌رگایان واڵایه بۆ هه‌ر پشـتیوانیـیهک لێـیان بکرێت و به تایبه‌تی له بواری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا ده‌ڵێت به‌پێی ڕێکه‌وتنێک له‌شکری ئازادی سوریا 1300 سه‌رباز ده‌نێرێت بۆ کۆبانی.
ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ کۆبانی بابه‌تێکی گه‌رم و گوڕی نێو میدیاکانه و باس و خواسێکی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت.
دوابه‌دوای په‌سه‌ندکردنی بڕیاری ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ کۆبانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه، سه‌رۆکی تورکیا ژماره‌یه‌ک ڕاگه‌یاندنی داوه.
په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رنوسی بڕیاری ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی بۆ ناوچه‌کانی شه‌ڕ له کۆبانی په‌سه‌ندکرد.
بۆ زیاتر له یه‌ک مانگه شه‌ڕوانانی یه‌په‌گه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی قورس ده‌که‌ن له کۆبانی. خانمانی کۆبانی له چوارچێوه‌ی یه‌په‌ژه‌دا خۆیان ڕێکخستووه و شان به‌شانی یه‌په‌گه شه‌ڕی داکۆکی له کۆبانی ده‌که‌ن
وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی ده‌ڵێت کۆبانی پێویستی به کۆمه‌ک و یارمه‌تی زیاتری له‌شکریی و مرۆڤانه هه‌یه.
فڕۆکه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له کۆبانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان بۆ شه‌ڕڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌ڵداوه‌ته خوارێ.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه هه‌ستیاره‌دا که هه‌رێمی کوردستانی عێراقی پیادا ڕه‌ت ده‌بێت جارێکی تریش پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان دێنه‌وه باس له ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌که‌ی نێوانیان ده‌که‌نه‌وه.
ژماره‌یه‌ک له چالاکوانانی کورد له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه له ئه‌وروپاوه چوون به‌ره‌و کۆبانی به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت له سه‌ر سنور ماونه‌ته‌وه و وه‌ک ده‌ڵێن تورکیا ڕێگه‌یان پێنادات.
زیاتر نیشـان بده