بۆ زیاتر له یه‌ک مانگه شه‌ڕوانانی یه‌په‌گه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی قورس ده‌که‌ن له کۆبانی. خانمانی کۆبانی له چوارچێوه‌ی یه‌په‌ژه‌دا خۆیان ڕێکخستووه و شان به‌شانی یه‌په‌گه شه‌ڕی داکۆکی له کۆبانی ده‌که‌ن.
شه‌ڕه‌کانی داکۆکیکردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌کانی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی په‌نتاگۆن سه‌رسامی خۆی ده‌رببڕێت.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ده‌ڵێت هێزه کوردیه‌کانی له کۆبانی شه‌ڕی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌ن ئێجگار ئازایانه شه‌ڕ ده‌که‌ن و به تواناییه‌کانیان سه‌رسامیان کردوین، هه‌رچه‌نده چه‌ند به‌شێکی شاره‌که‌شیان له ده‌ستداوه.
جۆن کێربی ده‌ڵێت هێزه کوردیه‌کانی کۆبانی سه‌رنج ڕاکێشن، هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌مریکا بڕیاری داوه له ڕێی فڕۆکه‌کانیه‌وه یارمه‌تی و کۆمه‌که‌کانیان بۆ بگه‌یه‌نێت.
میوانی به‌رنامه:
ئاری هه‌رکی، چالاکوان و چاودێری سیاسی
پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاند ڕێگه‌ده‌دات هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له تورکیاوه بچنه کۆبانی، په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بڕیاری ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی دا.
ئێستا نه هه‌ر کورد به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش سهنگیهکان خراونه‌ته سه‌ر کۆبانی و له‌م نێوه‌نده‌شدا لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژئاوا (کوردستانی سوریا) که له دهۆک کۆبوونه‌ته‌وه ڕێکه‌وتنێکیان مۆرکردووه. هه‌رچه‌نده هێشتا ورده‌کاریه‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ئاشکرا نه‌کراون به‌ڵام وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن هه‌رچۆنێک بێت ههنگاوێکی زۆر ئه‌رێنیه به‌تایبه‌تی له ڕوانگه‌ی شکاندنی سه‌هۆڵبه‌ندانی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌م لایه‌نانه.
له پاش ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه با بپرسین ئێستا ڕه‌وشی کۆبانی چۆنه؟
به‌م پرسیاره‌وه ده‌چینه لای به‌ڕێز هه‌رکی که ئێستا له نزیک کۆبانیه‌وه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه:
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش به پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیشه‌وه له ده‌قی به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه: