وەزارەتى پێشمەرگەى حكومەتى هەرێم لێكۆڵینەوەكردنى لە فرۆشتنى چەكە ئەڵمانیەكان دەستپێكرد و هەر پێشمەرگەیەک چەكى ئەڵمانى پێدرابوو ، رۆژى چوارشەمە لە كاتى دابەشكردنى موچەدا دەبوو چەكەكەى پێبوایە و پیشانى لیژنەیەكى وەزارەتى پێشمەرگەى بدایە
لە چوارچێوەى خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كارمەندانى وەزارەتى ناوخۆى حكومەتى هەرێم لەدژى كەمكردنەوەى موچەكانیان ، ڕۆژی دووشەممە 20 ئەفسەر و پلەدارى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى گەرمیان نامەى دەست لەكاركێشانەوەیان ئاڕاستەى وەزارەتى ناوخۆ كرد
حكومەتى عێراق بەبیانووى ڕووبەڕووبوونەوەى داعش هێزێكى زۆرى سوپا و حەشدى شەعبى ڕەوانەى ناحیەى تازە خورماتووى باشورى كەركوک دەكات و لایەنە كوردیەكانیش پێیانوایە ناردنى ئەو هێزە ئامانجى سیاسى لە پشتەوەیە نەک سەربازى
بەرپرسانى سەربازى و ئەمنى لە پارێزگاى كەركوک دەڵێن داعش هێزە تایبەتى و چەكە قورسەكانیان لە موسڵەوە بۆ سنوورى كەركوک و سەڵاحەدین گواستووەتەوە
دواى ئهوهى رۆژى یهكشهممه چهكداره عهرهبهكانى ناوچهى نهفتخانهى باشورى رۆژههڵاتى خانهقین 3 گهنجى دانیشتوى ناوچهكانى گهرمیانیان ڕفاند، ئهمڕۆش 4 گهنجى تر له كهسوكارى 3 ڕفێنراوهكه بههۆى تهقینهوهى بۆمبهوه گیانیان لهدهستدا
حەشدى شەعبى و داعش لە ناوچەى بەشیرى باشورى كەركوک سەنگەرەكانى یەكترى بۆردومان دەكەن و حكومەتى عێراقیش هێزێكى بە چەكى قورسەوە لە بەغداوە ناردووەتە ناوچەكە بۆ دوورخستنەوەى داعش
شەوى پـێنجشەممە یەكێک لە بۆریە غازەكانى نێوان هەولێر و كەركوک لە رێگەى دانانى بۆمبى چێنراوەوە تەقێنرایەوە و بەرپرسانى كەركوكیش دەڵێن"تەقاندنەوەى بۆریەكە كارێكى ئاژاوەگێڕىیە نەک كارى تیرۆریستى."
نەوتى كەركوک كە رۆژانە هەرێمى كوردستان 250 هەزار بەرمیل نەوتى لێ هەناردە دەكات ، ململانێى لە نێوان حیزب و لایەنەكاندا دروستكردووە و بەشێكیان پێیانوایە پارەى ئەو نەوتەى كەدەفرۆشرێت ناشەفافانە مامەڵەى لەگەڵ دەكرێت
فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق، ئاماژە بەوە دەكات زانیاریان لەبارەى سەركردەكانى دەوروبەرى بەغدادى هەیە و زۆرجار كۆبوونەوەكانیان دەكەنە ئامانج ، بەڵام تا ئێستا نازانن ئەبوبەكر بەغدادى كەسى یەكەمى داعش لە سوریایە یان عێراق
فەرماندەكانى پێشمەرگە راپۆرتەكەى رێكخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى ( ئەمنستى ئینتەرناشناڵ) رەتدەكەنەوە ، كەتێیدا پێشمەرگە بەكاولكردنى هەزاران خانووى هاوڵاتیانى عەرەب تۆمەتبار دەكات لەو گوندو ناوچانەى لە بن دەستى داعش دەریانهێناوە
بەشێك لە بەرپرسانى پارێزگاى دیالە، دەڵێن چەكدارەكانى حەشدى شەعبى ژمارەیەكى زۆر گەنجى سونە مەزهەبیان لە ناو شارەباندا كوشتوبڕ كردووە، بەڵام بەرپرسانى حەشدى شەعبى رەتیدەكەنەوە گەنجى سونەیان كوشتبێت
چەكدارەكانى داعش هێرشێكى بەرفراوانیان كردووەتە سەر چەند ناوچەیەكى پارێزگاى سەڵاحەدین و ناحیەیەك و ژمارەیەك گوندیان كۆنترۆڵكردووە، لە ئێستاشدا شەڕ لەنێوان حەشدى شەعبى و داعشدا بەردەوامى هەیە
لە قەزاى شارەبانى سەربە پارێزگاى دیالە خەریكە شەڕێكى گەورەى مەزهەبى بەرپا ببێت ، دواى ئەوەى كە چەند تەقینەوەیەكى خۆكوژى بووە هۆى كوژرانى دەیان شیعە مەزهەب
بەدرێژایى شەوى رابردوو هێزى پێشمەرگە لەسەرجەم میحوەرەكانى دەوروبەرى كەركوك لەحاڵەتى ئامادەباشى دا بوو، بەو پێیەى داعش هێزێكى زۆرى لە حەویجە كۆكردبوویەوە
دەزگاى دژەتیرۆرى هەرێمى كوردستانی عێراق كوژرانى سەركردەیەكى باڵاى داعشى لە حەویجە راگەیاند و بەرپرسانى ئەمنى پارێزگاى كەركوكیش دەڵێن ئەو سەركردانەى داعش كە دەكرێنە ئامانج هەموویان سەركردەى مەترسیدارن
شەوى رابردوو داعش هێرشیكردووەتە سەر رەبیەكانى پێشمەرگە لەباشورى قەزاى خانەقین و لەزۆربەى ناوچە كوردستانیەكانى دیالەش چەكدارەكانى ئەو رێكخراوە جم و جۆڵیان هەبووە
مەترسى هەڵگیرسانى شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و حەشدى شەعبى لە باشوورى ڕۆژهەڵاتى قەزاى خورماتوو لە ئارادایە ، بەو پێیەى پێشمەرگە سورە لەسەر هەڵكەندنى خەندەق و شیعەكانیش پێیانوایە ئەو كارە ناحیەى ئامرلى لەخورماتوو دادەبرێت و لەنێو قەزاكەدا گەمارۆ دەدرێن.
بەرپرسانى پارێزگاى سەڵاحەدین دەڵێن، داعش بیابانێكى گەورەى لەنێوان پارێزگاكانى سەڵاحەدین و موسڵ و ئەنبار لەژێر كۆنترۆڵدایە و لەو بیابانەوە ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو رەوانەى ناو شاروشارۆچكەكان دەكات
پرۆسەى ئاوەدانكردنەوەى ناحیەى جەلەولا خراوەتە قۆناغى جێبەجێكردنەوە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا ، بەسەدان ئاوارەى ناحیەكە كە ئێستا نیشتەجێى كامپەكانى دەوروبەرى قەزاى خانەقینن بگەرێنرێنەوە سەر ماڵ و ماڵیان
فەرماندەى میحوەرى ڕۆژئاواى كەركوكى هێزى پێشمەرگە، هەموو ئەو زانیاریانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە ئەنجامدانى چالاكى هێزەكانى ئەمەریكا و دژەتیرۆر دەكەن لەرێگەى فڕۆكەوە لەناو حەویجە و دەوروبەرى.
زیاتر نیشـان بده