دیاردەى كوشتن و رفاندن لەقەزاى خورماتوو بەردەوامى هەیە و لەماوەى دوو هەفتەى رابردوودا زیاتر لە 10 كەس رفێنراون و چەند كەسێكیش لەلایەن چەكدارانى نەناسراوەوە كوژراون
فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق ، دەڵێت كۆنترۆڵكردنەوەى شارى موسڵ و پاككردنەوەى لەداعش پێویستى بە هەماهەنگى تەواو هەیە لەنێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى عێراق و هێزەكانى هاوپەیمانان
هێزەكانى پۆلیسى كەركوك پارێزەرێكى تاریق هاشمى جێگرى پێشووى سەرۆك كۆمارى عێراقیان لەنێو دادگاى ئەو شارەدا دەستگیركرد ، كە پارێزەرەكە لەلایەن دادگاى بەغداوە بریارى دەستگیركردنى هەبووە
بەرپرسانى كورد لە پارێزگاى كەركوك ، دەڵێن چالاكیە هاوبەشەكەى چەند رۆژى رابردووى ئەمەریكا و هێزە كوردیەكان لەناحیەى ریازى خۆراواى كەركوك ، كە لەرێگەى فرۆكەوە دابەزینە سەر بارەگایەكى داعش بۆ رزگاركردنى پێشمەرگە دیلەكان بووە
فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق، دەڵێت سوپاى عێراق و هێزە ئەمنیەكان رۆیشتوونەتە ناو شارى رومادى و لە كۆمەڵگەى بینا حكومیەكان نزیك بوونەتەوە كە ئەو كۆمەڵگەیە دەكەوێتە ناو سەنتەرى شارى رومادیەوە
بەرپرسانى هێزى پێشمەرگە لە كەركوک و خورماتوو ، دەڵێن داعش هێزێكى زۆرى هێناوەتە ناوچەكە و هێزى پێشمەرگەش خراوەتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە
دواى ئەوەى شەوى چوارشەممە داعش لە ناوچەى بەشیر هێرشیكردووەتە سەر حەشدى شەعبى و تێكشكێنراوە ، حەشدى شەعبى تەرمى 7 چەكدارى ئەو رێكخراوەیان بەئۆتۆمبێل بەنێو ناحیەى تازە خورماتوودا سوراندوەتەوە و ئاهەنگیان گێراوە
سەرۆك وەزیرانى عێراق و پارێزگارى كەركوك لەسەر لابردنى لیوا جەمال تاهیرى فەرماندەى پـۆلیسى كەركوك لە پۆستەكەى و دیاریكردنى كەسێكى تر بۆ جێگەكەى رێككەوتوون ، بەڵام لیوا جەمال تاهیر دەڵێت ناحەقى بەرانبەر كراوە
فەرماندەى میحوەرى ڕۆژئاواى كەركوكى هێزى پێشمەرگە، ئاماژە بەوە دەكات بەهۆی بۆردومانى فڕۆكەكانى هاوپەیمانانەوە، بەرپرسێكى باڵاى داعش لە حەویجە كوژراوە و داعش خۆى بۆ هێرشكردنە سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە ئامادە دەكات
شەوى ڕابردوو لە نێو شارى كەركوک بازرگانێک ڕفێنراو، ئەمڕۆش چەند چەكدارێكى نەناسراو جێگرى بەڕێوەبەرى فەرمانگەى پشكنەرى كۆمپانیاى نەوتى باكوریان دایە بەر دەستڕێژى گولـلە و خۆى و شۆفێرەكەیان كوشت
لایەنى كوردى لە قەزاى خورماتوو گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ لایەنە شیعیەكاندا ڕادەگرێت و تۆمەتباریان دەكات بە ئەنجامدانى پێشێلكارى، لایەنە شیعیەكانیش جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە لەگەڵ هێوركردنەوەى دۆخى خورماتودان
ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک لەسەر دۆسیەى تیرۆركردنى محەمەد خەلیلى سەرۆكى كوتلەى عەرەبى لە ئەنجومەنى پارێزگا بانگهێشتى بەرپرسە ئەمنیەكانى كەركوک دەكات و بەڕێوەبەرى پۆلیسى كەركوكیش دەڵێت تا ئێستا كەس لەسەر دۆسیەكە دەستگیرنەكراوە
فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق، دەڵێت حكومەتى عێراق كۆمەڵێک ڕاداری بۆ چاودێرى كردنى ئاسمانى وڵاتەكەى كڕیووە، بەڵام جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە تا دواى ساڵى 2020 عێراق تواناى پاراستنى ئاسمانى وڵاتەكەى نییە.
شەوی سێشەممە له گهڕهكى تسعینى شارى كهركوک چهند چهكدارێكى نهناسراو تهقهیان له محهمهد خهلیل جبورى سهرۆكى كوتلهى عهرهبى له ئهنجومهنى پارێزگاى كهركوک كرد و کوشتوویانە
حەشدى شەعبى ئامادە نیـیە گوندى بەشیر بۆ پێشمەرگە جێبهێڵێت هەتا پێشمەرگە بە هاوكارى فڕۆكەكانى هاوپەیمانان كۆنترۆڵى بكات و بەرپرسانى كەركوكیش دەڵێن بەشیر مەترسى لەسەر شارى كەركوک دروستكردووە و پێویستى بە كۆنترۆڵكردن هەیە
حكومەتى عێراق بەڕێوەبەرى پۆلیسى كەركوكى لە پۆستەكەى لابرد و ئیدارەى كەركوكیش جێبەجێكردنى بڕیارەكەى ڕەتكردووەتەوە، بۆیە حكومەتى عێراق لە بەرامبەردا موچەى 11 هەزار پۆلیسى كەركوكى راگرتووە
ژمارەیەكى زۆر لەو ئاوارە عەرەبانەى كە ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى داعشیان بەجێهێشتووە و روویان لە سنورى كەركوک و داقوق كردووە، بە تۆمەتى كاركردن بۆ داعش دەستگیركراون و چەكدارەكانى داعشیش ناوبەناو هێرش دەكەنە سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە لەباشورى كەركوک
فەرماندەى میحوەرى ڕۆژئاواى كەركوكى هێزى پێشمەرگە، ئاشكرایكرد داعش هێزێكى زۆرى لە سنورى قەزاى حەویجە كۆكردووەتەوە و پلانى هێرشكردنە سەر هێزى پێشمەرگەى دارشتووە
فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى كەركوكى هێزى پێشمەرگە، ئاشكرایكرد داعش هێزێكى زۆرى لەسنورى قەزاى حەویجە كۆكردووەتەوە و پلانى هێرش كردنە سەر هێزى پێشمەرگەى دارشتووە
هەرچەندە ئێوارەی ڕۆژی هەینی وەفدى كورد و حەشدى شەعبى لەسەر هێوركردنەوەى بارودۆخى خورماتوو رێككەوتن ، بەڵام ڕۆژی شەممە گرژى و ئاڵۆزى جارێكى تر لەو قەزایە دروست بۆوە و چەند كەسێك برینداربوون.
زیاتر نیشـان بده