به‌رپرسانى هێزى پێشمه‌رگه له‌كه‌ركوك ده‌ڵێن له‌و كاته‌وه‌ى كه سوپاى عێراق هێرشى بۆ سه‌ر چه‌كداره‌كانى داعش له سنوورى مه‌خمور ده‌ستپێكردووه، داعش هێزه‌كانى له حه‌ویجه خستووه‌ته حاڵه‌تى ئاماده باشى ته‌واوه‌وه
ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەك فەرماندەى باڵاى حەشدى شەعبى و سوپاى عێراق سەردانى شارى كەركوكیان كرد و لە دیوانى پارێزگاى كەركوك لەگەڵ فەرماندە باڵا سەربازیەكانى پێشمەرگەدا كۆبوونەوە
به‌یانى ئه‌مڕۆ 5 چه‌كدارى خۆكوژى داعش هێرشیانكرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له رۆژئاواى كه‌ركوك و ، دواى شه‌رێكى 3 كاتژمێرى هه‌ر 5 چه‌كداره خۆكوژه‌كه كوژران و خۆیان ته‌قانده‌وه
بەرپرسانى ناحیەى تازە خورماتووى باشورى كەركوك ، دەڵێن بەهۆى ئەو بۆمبانەى كە داعش لەدژیان ئەنجامی داوە و گومان دەكرێت مادەى كیمیاییان لەگەڵ بێت ، هێشتا ژمارەیەكى زۆر لە دانیشتوانى ناحیەكە لەنەخۆشخانە هێڵدراونەتەوە و لەژێر پشكنینى پزیشكیدان.
بەرەبەیانى ڕۆژی شەممە ژمارەیەک چەكدارى خۆكوژى داعش هێرشیانكردە سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە لە ڕۆژئاواى كەركوک ، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە تێك‌شكێنران.
چەند سەرچاوەیەک دەڵێن داعش له ناوچه‌ى به‌شیره‌وه نزیكه‌ى 40 بۆمبى ئاڕاسته‌ى ناحیه‌ى تازه خورماتووى باشورى كه‌ركوک كردووە و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 30 كه‌سى دانیشتوى ناحیه‌كه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كراون و گومان ده‌كرێت بۆمبه‌كان ماده‌ى كیمیاییان له‌گه‌ڵدا بووبێت
دواى ئەوەى حكومەتى عێراق بڕیاری دا 3% ى موچەى فەرمانبەرانى كەركوک بۆ حەشدى شەعبى ببڕێت ، ئەمڕۆ ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک لەسەر ئەو مەسەلە كۆبوویەوە
هێزەکانی پێشمەرگە لەناوچە سنورییەكانى هەرێم ژمارەیەكى زۆر قەڵاى سەربازى بەرز و گەورە دروست دەكات ، فەرماندەکانی هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێن ئەمە بۆ پاراستنى هەرێمە لە هێرشى داعش و گروپە چەكدارە توندڕەوەكانى تر.
شه‌وى رابردوو بۆریهكى نه‌وت له سنورى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان له باكورى كه‌ركوك ته‌قێنرایه‌وه ، كه بۆریه نه‌وتیه‌كه بۆریهكى فه‌رعى بووه و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوكیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ى هۆكارى ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆریه‌كه ده‌ستپێكردووه
داعش هێزێكى زۆرى له‌قه‌زاى حه‌ویجه كۆكردووه‌ته‌وه و جم و جۆڵێكى به‌رفراوانى له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كه‌ركوك ده‌ستپێكردووه ، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له 3 قۆڵه‌وه هێرشیانكرده سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌ى به‌شیرى باشورى كه‌ركوك و تێك‌شكێنران
شەوى ڕابردوو داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشى كردە سەر چەكدارەكانى حەشدى شەعبى لەناوچەى تازەى باشورى كەركوک ،بەڵام لەلایەن تۆپخانەكانى حەشد و پێشمەرگەوە بەچڕی بۆمب باران كران و هێرشەكەیان تێكشكێندرا.
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دوو لیواى هێزى پێشمه‌رگه بهچهكى پێشكه‌وتوو پڕچه‌ك ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ئه‌و چه‌كانه رایانده‌هێنن، كه ئه‌و دوو لیوایه له لیوا هاوبه‌شه‌كانى سه‌ربه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن و بریاره له‌سه‌ر شێوازى كاركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رابهێنرێن
به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبى و لایه‌نه كوردیه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخى خورماتوو ئه‌مڕۆ دووشەممە كۆبوونه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا گرژى و ئاڵۆزى جارێكى تر قه‌زاكه‌ى گرته‌وه و چه‌ند هاوڵاتیه‌كى كورد و توركمانى شیعه كوژران و رفێنران
فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق، دەڵێت ناردنى هێزى عێراقى بۆ مەخمور لەچوارچێوەى ئامادەكاریەكانى دەستپێكردنى شەڕى كۆنترۆڵكردنەوەى موسڵدایە و ، حكومەتى هەرێمیش ڕەزامەندى نیشانداوە بەشداربێت لەو شەڕەدا.
ئاژانسی دەنگوباسی ئەعماق، کە سەر بە ڕێکخراوەکەیە، دەڵێت دوو ئەندامی داعش ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان تەقاندەوە بەرلەوەی پشتێنی بۆمبی خۆیان بتەقێننەوە لە مەزاری سەییدە زەینەب، ناوچەی شیعەکان.
سەربارى رەوانەكردنى هێزێكى زۆر لەلایەن حكومەتى عێراقەوە بۆ ناحیەى تازەى باشورى كەركوك بەمەبەستى دەرهێنانى گوندى بەشیر لەبن دەستى داعش ، بەڵام بەرپرسانى كەركوك دەڵێن شەڕى كۆنترۆڵكردنەوەى بەشیر قورسە و پێدەچێت دوابخرێت
بەرپرسانی کورد داواى هەڵوێست لەهەرێمى كوردستان دەكەن ، لەبەرانبەر پێشێلكارى چەكدارەكانى حەشدى شەعبى و ڕفاندنى هاوڵاتیانى كورد لەلایەن ئەو هێزە چەكدارەوە.
ئه‌مڕۆ هەینی 3 پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌یاندا له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان ، له‌نزیك ناحیه‌ی ئامرلی سه‌ربه پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ڕفێنران
قشڵه ، كه‌یه‌كێكه له شوێنه‌واره دێرینه‌كانى كه‌ركوک ده‌رووخێت و ، شوێنهوارناسێكیش ده‌ڵێت "بڕیاربووه قشڵه بكرێته مۆزه‌خانه ، به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه."
ڕۆژی چوارشەممە سەرۆكى پەرلەمان و لیژنەى وزەى پەرلەمانى عێراق بۆ دوو مەبەستى جیا سەردانى شارى كەركوكیان كرد ، كە لیژنەى وزە لەگەڵ ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك دا لەسەر هەندێك كێشەى پەیوەندیدار بە پارێزگاكە رێككەوتن
زیاتر نیشـان بده