هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دوو لیواى هێزى پێشمه‌رگه بهچهكى پێشكه‌وتوو پڕچه‌ك ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ئه‌و چه‌كانه رایانده‌هێنن، كه ئه‌و دوو لیوایه له لیوا هاوبه‌شه‌كانى سه‌ربه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن و بریاره له‌سه‌ر شێوازى كاركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رابهێنرێن.
كه‌مال كه‌ركوكى فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركوكى هێزى پێشمه‌رگه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"هێزى پێشمه‌رگه له‌شه‌رى دژ به‌داعش دا له‌به‌ره‌ى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یماناندایه ، بۆیه ئه‌وانیش به‌پێدانى چه‌كى پێشكه‌وتوو و راهێنان پێكردن هاوكارى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن."
ئه‌و دوو لیوایه‌ى پێشمه‌رگه كه‌له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پڕچه‌ك ده‌كرێن ، لیواى یه‌ك و لیواى دووى سه‌ربه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن كه بهلیوا هاوبه‌ش و تێكهڵهكانى سه‌ربه پارتى و یه‌كێتى ناوده‌برێن.
عه‌مید روكن ئاراس عه‌بدولقادر فه‌رمانده‌ى لیواى 9 ى هێزى پێشمه‌رگه له‌باشورى كه‌ركوك ، راهێنان به‌و دوو لیوایه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ستیپێكردووه ، وتى"ئه‌و دوو لیوایه له‌رووى شێوازى ئیشكردن و میلاكاته‌وه هاوشێوه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان لێده‌كرێت."
ناوبراو وتى"پێده‌چێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌تاى به‌نیشتیمانى كردنى هێزى پێشمه‌رگه بێت."
حكومه‌تى عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه موچه و چه‌ك بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دابین بكات ، بۆیه به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین جار داوایان له ئه‌مه‌ریكا كردووه راسته‌وخۆ هێزى پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكات .