هێزەكانى داعش لەناوچە كوردستانیەكانى پارێزگاى دیالە دەركەوتوونەتەوە و بەپێى وتەى بەرپرسانى ناوچەكەش لەنزیك دەریاچەى حەمرین فێرگەى سەربازیان داناوە و لەوێوە ناحیەى قەرەتەپە هاوەن باران دەكەن
تەقاندنەوەى بیرە نەوتیەكانى كەركوک و زیان گەیاندن پێیان بەردەوامى هەیە و شەوى رابردووش لە رێگەى دانانى بۆمبى چێنراوەوە، دوو بیرە نەوت لە كێڵگەى نەوتى خەبازە لە رۆژئاواى كەركوك تەقێنرانەوە
پاش كۆنترۆڵ كردنەوەى گوندى بەشیرى باشورى كەركوک، هێزى پێشمەرگە ئەو گوندە ڕادەستى ئەو هێزەى حەشدى شەعبى دەكات كە لەبنەڕەتدا خەڵكى ئەو گوندە و ناحیەى تازە خورماتوون.
ئەمڕۆ هێزى پێشمەرگە و حەشدى شەعبى هێرشێكى فراوانیان بۆ گوندەكانى دەوروبەرى بەشیرى باشورى كەركوک ئەنجامدا و ژمارەیەک گوندیان كۆنترۆڵ كرد، بەڵام تا ئێستا چەكدارەكانى داعش لەناو گوندى بەشیردا ماون و بەرگریەكى بەهێز دەكەن.
فەرماندەى میحوەرى قەزاى خورماتووى هێزى پێشمەرگە، لەبارەى رێككەوتنەكەى نێوانیان لەگەڵ حەشدى شەعبى بۆ دەنگى ئەمەریكا دەدوێت و ئاماژە بەوە دەكات لەو بڕوایەدا نیـیە كە حەشد پابەندى رێككەوتنەكە بێت
دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە بەپرسانی پـێشمەرگە و حەشدی شەعبی ڕێکەوتن لەسەر کۆتاییهێنان بە گرژیـیەکانی بارودۆخی خورماتوو، بەڵام لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە شەڕ لەو قەزایە دەسـتیپـێکردووەتەوە
بەهۆی شەڕی نێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی لە قەزای خورماتوو ژمارەیەک چەکداری هەردوولا گیانیان لەدەست داوە. لە ئیستادا بەرپرسانی هەرێم و بەغدا لە گفتوگۆدان بۆ هێورکرندنەوەی بارودۆخی ئەو قەزایە.
حەشدی شەعبی پلانی داڕشتووە بۆ ئەوەی لە ناوچە جێناکۆکەکاندا ژمارەیەک لیوا و فەوجی سەربازی لە گەنجانی کورد پێکبهێنێت و بەرپرسانی کوردیش ئەو کارە بە جاشێتییەکەی سەردەمی بەعس بەراورد دەکەن.
دوو وەجبە لەبریندارانى ناحیەى تازە خورماتوو رەوانەى توركیا و ئێران كراون بەمەبەستى چارەسەرى پزیشكى و ، بەرپرسانى ناحیەكەش دەڵێن"ئەو بریندارانەى نێردراونەتە توركیا و ئێران تەندروستیان خراپ بووە."
حەشدى شەعبى تادێت هێزى زیاتر لەبەغداوە رەوانەى باشورى كەركوك دەكات بەبیانووى هێرشكردنە سەر گوندى بەشیر و ، فەرماندەیەكى پێشمەرگەش دەڵێت"بەغدا دەیەوێت بەبیانووى كۆنترۆڵكردنەوەى ئەو گوندە كەركوك پڕ لە هێز بكات."
داعش لە ناوچەكانى رۆژئاواى كەركوك 33 ى كەسى دەستگیركرد كە دەیانویست بەرەو ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى پێشمەرگە هەڵبێن، هەروەها ناحیەى تازە خورماتووى باشورى كەركوكیش لەلایەن ئەو رێكخراوەوە بۆمب باران كرا
دواى دەست لەكاركێشانەوەى رائید جبورى لە پۆستى پارێزگارى سەڵاحەدین ، ئەمڕۆ ئەنجومەنى پارێزگا بە زۆرینەى دەنگ ئەحمەد جبورى وەزیرى پێشووى عێراقى بە پارێزگارى نوێى سەڵاحەدین هەڵبژارد
لە هێرشەكەى رۆژى یەكشمەیاندا بۆ سەر ناوچەكانى دەوروبەرى گوندى بەشیرى باشورى كەركوك ، حەشدى شەعبى و فیرقەى عەباسى قیتالى لەلایەن داعشەوە تێكشكێنران
ڕۆژی هەینی فڕۆكهكانى هاوپهیمانان زۆربهى بنكه و بارهگاكانى داعشیان له ڕۆژئاواى كهركوک بۆردومان كرد و ، شهوی ڕابردووش داعش بهدرێژى میحوهرى ڕۆژئاوا جموجۆڵێكى فراوانى ههبووه.
ئهنجومهنى ئاسایشى ههرێم له راگهیهنراوێكدا دهستگیركردنى باندێكى سهربه رێكخراوى داعشى راگهیاند ، كه بهپێى راگهیهندراوهكه باندهكه له 3 كهس پێكهاتوون و دهستیان له هێرشهكهى مانگى رابردووى سهر پێشمهرگه دا لهرۆژئاواى كهركوك ههبووه
بەرەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە فیرقەى عەباسى قیتالى كە هێزێكى شیعى یە هێرشى كردە سەر ناوچەى تەل ئەحمەد لەنزیك گوندى بەشیرى باشورى كەركوك و كۆنترۆڵى كرد
بهرپرسانى هێزى پێشمهرگه ، دهڵێن ئهوان ناوچهكانى دهوروبهرى قهزاى خورماتووى سهربه پارێزگاى سهڵاحهدینیان لهداعش پاككردووهتهوه ، كهچى حهشدى شهعبى بارودۆخى ئهمنى ناو قهزاكهى تێكداوه
كەسوكارى پێشمەرگە دیلەكانى لاى داعش ، داوا لە ئەمەریكا و هێزەكانى هاوپەیمانان دەكەن ئۆپەراسیۆنى تایبەت بۆ رزگاركردنى پێشمەرگەكان ئەنجام بدەن
زیاتر نیشـان بده