ڕۆژی هەینی فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان زۆربه‌ى بنكه و باره‌گاكانى داعشیان له ڕۆژئاواى كه‌ركوک بۆردومان كرد و ، شه‌وی ڕابردووش داعش به‌درێژى میحوه‌رى ڕۆژئاوا جموجۆڵێكى فراوانى هه‌بووه.
لیوا حاجى محه‌مه‌د فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه له ڕۆژئاواى كه‌ركوک ، به ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"پێشمه‌رگه زانیارى له‌سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى داعش داوه بە فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان و ئه‌وانیش به‌چڕى بۆردومانیان كردوون".
ناوبراو گوتیشی "له بۆردومانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یماناندا فهرماندهیهكى باڵاى داعش كوژراوه و دواتر ته‌رمه‌كه‌یان له‌گوندى سه‌خره ناشتووه".
جموجۆڵەکانی داعش له باكور و ڕۆژئاواى كه‌ركوک ، له‌كاتێكدایه له‌ناوچه‌ى مه‌خمور گرژى و ئاڵۆزى نێوان داعش و سوپاى عێراق به‌رده‌وامى هه‌یه و ، دانیشتوانى حه‌ویجه‌ش پۆل پۆل به‌ره‌و سنورى كه‌رکوک هه‌ڵدێن.
نه‌قیب عه‌لى محه‌مه‌د به‌رپرسى ئاسایشى قه‌زاى دبس لهباكورى كه‌ركوک، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند "هۆكارى بۆردومانكردنى داعش له ڕۆژئاواى كه‌ركوک بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه جموجۆڵێكى فراوانیان هه‌یه".
بە بڕوای شاره‌زایانى بوارى سه‌ربازى جموجۆڵه‌كانى داعش له ڕۆژئاواى كه‌ركوک بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ڕێكخراوه بوونى خۆى له‌ناوچه‌كه‌دا بسه‌لمێنێت ، به‌تایبه‌ت كه‌ماوه‌یه‌كى زۆره له سنورى كه‌ركوک هێرشى به‌رفراوانى ئه‌نجام نه‌داوه.
دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان دڵشاد ئەنوەر لە گەرمیان.