شەپۆلێکی باران بارین رووی کردوەتە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەتا ئێستا ژمارەیەک پردی رووخاندوە و ژێر ئاو خستوە و لە چەند ناوچەیەکیش مەترسی بۆ سەر ژیان و ماڵی هاوڵاتیان دروستکردوە
تاوتوێكردنى ناردنى هێز بۆ سنورى خانهقین، لهكاتێكدایه دانیشتوانى ژمارهیهك گوندى دهوروبهرى خانهقین بههۆى بوونى مهترسى لهسهریان چۆڵیان كردووه، ههروهها دهیان خێزانى تریش خانهقینیان جێهێشتووه.
هێزەکانى حەشدى شەعبى رێگریان لەکوردەکانى قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین کرد، تا ئاگرى نەورۆز لە سەر شاخى هەنجیرەى باکورى قەزاکە بکەنەوە
بڕیاره ڕۆژانى 27 و 28 ى ئهم مانگه له شارى کهرکوک، ماڵى رۆشنبیرى ڤیستیڤاڵێکى گهوره ئهنجام بدات و سهرجهم نهتهوه و پێکهاتهکانى ئهو شاره بهشدارى تێدا بکهن
حیزبە کوردیەکان ئامادەکاریان بۆ ئەنجامدانى ئاهەنگێکى جەماوەرى بەبۆنەى نەورۆزەوە لەشارى کەرکوک کردووە، کە بڕیارە دانیشتوانە کوردەکەى ئەو شارە بە ئاڵاى کوردستانەوە بەشدارى لە ئاهەنگەکەدا بکەن
بۆ گفتووگۆکردن لهسهر چۆنیهتى بەڕێوهچوونى ئاههنگهکانى نهورۆز و دۆخى ئهمنى کهرکوک و خانهقین، سهرۆک کۆمارى عێراق لهگهڵ فهرمانده سهربازیهکانى عێراق کۆبووهوه.
هێزە عێراقیەکان خۆیان بۆ گرتنەبەرى رێوشوێنى ئەمنى توند لە رۆژانى نەورۆزدا ئامادەکردووە، بەڵام حیزبە کوردیەکان هێشتا دوودڵن لە چۆنیەتى ئەنجامدانى ئاهەنگى نەورۆز
بەرپرسى لقى کەرکوکى رێکخراوى هیواى عێراقى، دەڵێت حاڵەتەکانى جیابوونەوە و ناپاکى هاوسەرێتى و هەڵوەشاندنەوەى خێزان لەکەرکوک لە هەڵکشاندایە. هەروەها بە پێویستى دەزانێت حکومەت پلان بۆ ڕێگەگرتن لەم ئەم حاڵەتانە دابنێت.
چالاکوانانى بوارى ژنان، دەڵێن بارودۆخى ژنان لە کەرکوک و ناوچەى گەرمیان ئەگەرچى لەهەندێک ڕووەوە بەرەو باشتر رۆیشتووە، بەڵام هێشتا دۆخەکە بۆیان لەبار نیە تا تواناکانى خۆیان پیشان بدەن
ڕێککەوتنى نێوان یەکێتى و پارتى کە دۆسیەى کەرکوکیشى تێدایە، کاردانەوەى لاى عەرەب و تورکمان دروستکردووە، بە تایبەت ئەو دوو پێکهاتە
ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى و یەکێک لە کاندیدانى حیزبەکەى بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک، بە پێویستى دەزانێت لەمەودوا گفتووگۆ لەگەڵ عەرەب و تورکمان لەسەر مەسەلەى کەرکوک دەست پێبکرێت
کورد نیگەرانە لە بوونى هێزێکى زۆرى سوپاى عێراق لە نێو شارى کەرکوک دا و داواى چوونە دەرەوەیان دەکات، بەڵام حکومەتى عێراق هیچ هەنگاوێکى بۆ جێبەجێکردنى ئەم خواستەى کورد نەناوە
تا دێت نیگەرانیەکانى کورد لە پێکهێنانى ژوورى هاوبەشى ئۆپەراسیۆنى کەرکوک زیاد دەکات، بەرپرسانى حەشدى شەعبیش دەڵێن"پێشمەرگە لە ژوورى هاوبەشى ئۆپەراسیۆنەکانى کەرکوکدا بەشدارى پێناکرێت."
لە کاتێکدا یەکێتى و پارتى ململانێـیانە لەسەر پۆستى پارێزگارى کەرکوک، حکومەتى عێراق بەبێ بەشداریپـێکردنى هیچ نوێنەرێکى ئەمنى و سەربازى کورد، ژوورى هاوبەشى ئۆپەراسیۆنەکانى کەرکوکى پێکهێنا
پێشنیارى هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕیارانەى سەردەمى بەعس بۆ سەرۆکایەتى کۆمار و ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بەرزکرایەوە، کە تایبەتن بە زەویە کشتوکاڵیەکانى سنورى کەرکوک، هەروەها حکومەتى عێراق بەشێک لە دەسەڵاتەکانى لە پارێزگارى کەرکوک سەندەوە.
وەزارەتى بەرگرى عێراق و وەزارەتى پێشمەرگە، بەردەوامن لە ئەنجامدانى روپێوى لە ناوچە کێشەلەسەرەکان. ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگەش ئامانجى روپێویەکە بۆ دەنگى ئەمەریکا ئاشکرا دەکات
ململانێى نێوان پێکهاتەکان لەسەر پۆستى پارێزگارى کەرکوک چڕتر دەبێتەوە، لەکاتێکدا ئەو پۆستە لاى عەرەبى سونەیە و کورد هەوڵەکانى بۆ وەرگرتنەوەى خستۆگەڕ، تورکمانیش داواى دەکات
تهنها دوو رۆژى ماوه بۆ وادهى دانیشتنهكهى ئهنجومهنى پارێزگاى كهركوك، بهڵام تائێستا یهكێتى و پارتى رێكنهكهوتون و سهرگرتنى كۆبونهوهكهش ئهگهرێكى لاوازه.
ناوچەیەکى بەرفراوان، لەسنورى نێوان قەزاى کفرى و قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین هیچ هێزێکى تێدا نیە، هێزە عێراقیەکان رازى نابن پێشمەرگە بڕواتە ئەو ناوچانە و خۆشیان هێزى بۆ نابەن
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێبوار تاڵەبانى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، لە ڕێگەى ئیمەیڵەوە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکى ئاگادار کردۆتەوە لە بەستنى کۆبوونەوەکەى ڕۆژى 18 ى ئەم مانگە
زیاتر نیشـان بده