Accessibility links

حەشدى شەعبى: کورد نوێنەرى لە ژوورى هاوبەشى ئۆپەراسیۆنى کەرکوک نابێت


تا دێت نیگەرانیەکانى کورد لە پێکهێنانى ژوورى هاوبەشى ئۆپەراسیۆنى کەرکوک زیاد دەکات، بەرپرسانى حەشدى شەعبیش دەڵێن"پێشمەرگە لە ژوورى هاوبەشى ئۆپەراسیۆنەکانى کەرکوکدا بەشدارى پێناکرێت."

نیگەرانى کورد دەگەرێتەوە بۆ بەشدارى پێنەکردنى پێشمەرگە لە ژوورى ئۆپەراسیۆنى کەرکوکدا، لەکاتێکدا هەریەکە لە وەزارەتەکانى ناوخۆ و بەرگرى عێراق و حەشدى شەعبى بەشدارن لەو ژوورەدا.

کامەران کەرکوکى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، پێیوایە پێکهێنانى ژوورى هاوبەشى ئۆپەراسیۆنى کەرکوک بەبریارى سەرۆک وەزیرانى عێراق دوو ئامانجى لەپشتەوەیە.

ناوبراو، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئامانجى یەکەم بۆ دەرهێنانى دۆسیەى ئەمنى یە لەدەستى پارێزگار، ئامانجى دووەمیش بۆ ئەوەیە گەر هەوڵى پێکهێنانى ژوورى ئۆپەراسیۆن درا لەلایەن ئەمەریکیەکانەوە، عێراق خۆى سەرپەرشتى ژوورەکە بکات."

لەبەرانبەردا، عەلى حسێنى وتەبێژى میحوەرى باکورى عێراقى حەشدى شەعبى، هۆکارى بەشدارى پێنەکردنى پێشمەرگەى لەژوورى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەى کەرکوکدا بۆ ئەوە گێرایەوە کە ئەو شارە لەدەرەوەى سنورى هەرێمە، وتى"پێشمەرگە ئەرکى پاراستنى سنورى هەرێمە، نەک ناو کەرکوک."

پێشتر رێبوار تەها، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە کوتلەى یەکێتى نیشتیمانى، ئاشکرایکرد بەفەرمى داوایان لە عێراق کردووە، کورد نوێنەرى لەژوورى هاوبەشى ئۆپەراسیۆنەکانى کەرکوکدا هەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:18 0:00

XS
SM
MD
LG