بەهۆى زۆرى باران بارین و ڕوخانى ئەو ژێر زەمینانەى کە چەکدارانى داعش بۆ خۆشاردنەوە دروستیان کردووە، ژمارەیەک چەکدارى داعش لەناوچەى زەرگەى ڕۆژئاواى قەزاى خورماتو، کەوتونەتە بۆسەى هێزەکانى حەشدى شەعبیەوە.
فەرماندەیەکى باڵاى هێزى پێشمەرگە، دەڵێت هاوپەیمانان خاڵ بە خاڵى هێزە عێراقیەکانیان لە شەنگالەوە تا خانەقین ئاگادار کردۆتەوە، کە پێشمەرگە بۆ سەنگەرەکانى پێشوتریان دەگەڕێنەوە
ئەو کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کە بڕیارە رۆژى 18 ى ئەم مانگە لە شارى هەولێر بەڕێوەبچێت، پێناچێت سەربگرێت، بەو پێیەى بەشێک لە کوتلەکان لەگەڵى نین
سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق گوتی رۆژانه 80 تا 90 ههزار بهرمیل نهوتى كهركوك ههناردهى توركیا دهكرێت.
هێزەکانى دژە تیرۆرى عێراق لەکەرکوک کشانەوە و فیرقەى 61 ى سەربە نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە جێگەکانیان دەست بەکاربوو، بڕیاریشە پۆلیسى فیدرالى لەسنورى خانەقین بکشێتەوە و سوپاى عێراق جێگەیان بگرێتەوە.
8 ئەندامى گروپە توندڕەوەکان، ماوەى 10 ساڵە بە تۆمەتى کوشت و بڕکردنى دانیشتوانى گوندێکى کوردنیشین دەستگیرکراون، بەڵام تا ئێستا دۆسیەکانیان یەکلایى نەکراوەتەوە
عەرەب و تورکمانەکانى کەرکوک، ڕەتیدەکەنەوە لەگەڵ هیچ کام لە حیزبە کوردیەکاندا، گفتووگۆ و رێکەوتنیان بۆ ئاسایى کردنەوەى دۆخى کەرکوک و پێکهێنانى ئیدارەیەکى نوێ لەو شارە هەبێت
جێگرى فەرماندەى لیواى 3 هێزى پێشمەرگە لەسنورى پارێزگاى دیالە، دەڵێت جیاواز لە داعش، هێز و گروپى ترى چەکدار پەیدابوون و لە پاڵ داعشدا کارى گێرەشێوێنى ئەنجام دەدەن.
بەڕێوەبەرى ناحیەى جەلەولاى پارێزگاى دیالە، دەڵێت ئەو هێرشانەى شەوان دەکرێنە سەر گوندەکانى سنوورى ناحیەکەى و قەزاى خانەقین، مەرج نیە تەنها داعشیان لە پشتەوە بێت
دەشڵێت"ئەو لیژنەیەى کە لەنێوان پارتى و یەکێتى دا پێکهێنراوە و لە 4 کەس پێکهاتوون، من تەدەخولى تێدا ناکەم، قسەشى لەسەر ناکەم"
قایمقامى پێشوى قهزاى خورماتو، راگهیاند کە هێزهكانى حهشدى شهعبى ئاگادار كرابوونهوه كه فرۆكهخانهى سدیق جێبهێڵن.
وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا، ئاماژەبە پەیوەندیەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و ئەو گرفتانە دەکات
هێشتا کاردانەوەى لایەنەکان لە بەرانبەر هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان لەکەرکوک لەلایەن یەکێتیەوە بەردەوامە، گەرچى دۆخەکە تا رادەیەک هێوربووەتەوە، بەڵام کێشەکە بە هەڵواسراوى ماوەتەوە
کۆبوونەوە سەرنەگرتووەکەى ئەمرۆى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بۆ لابردنى رێبوار تاڵەبانى سەرۆکى ئەنجومەن، کێشەى نێوان یەکێتى و پارتى لەو پارێزگایە قوڵتر کردەوە
یەکێتى نیشتیمانى لە هەوڵى سەرخستنى کۆبوونەوەکەى سبەینێ سێشەممەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکدایە، بۆ لابردنى ڕێبوار تاڵەبانى سەرۆکى ئەنجومەنەکە، پارتى و یەکگرتووى ئیسلامیش دژى هەوڵەکانى یەکێتین
یەکێتى و پارتى دان بەوەدا دەنێن ناکۆکى نێوانیان، زیانى گەورەى بە پێگەى کورد لە کەرکوک گەیاندووە، بەڵام هەریەکە و ئەویتریان بە هۆکارى ناکۆکیەکە تۆمەتبار دەکات.
بڕیارى سزادانى ڕێبوار تاڵەبانى لەلایەن دادگاى کەرکوک، ململانێى نێوان یەکێتى و پارتى لەو شارە قوڵتر دەکاتەوە، یەکێتى کار بۆ دوورخستنەوەى ناوبراو لەپۆستەکەى و پارتیش داکۆکى لێدەکات، لەلایەکی تریشیەوە حکومەتى عێراق فەرماندەى فیرقەى دژە تیرۆرى گۆڕى.
هەروەها پێش بینی دەکات کە رووداوەکانی سوریا کاریگەریان لە سەر هەریمی کوردستانیش دەبێت
هێرشى داعش بۆ سەر ناوچەکانى دەوروبەرى قەزاى خانەقینى پارێزگاى دیالە بەردەوامە، دووا هێرشى چەکدارانى داعش بۆ سەر ئەو قەزایە، شەوى ڕابردوو بوو کە خاڵێکى سەربازى پۆلیسى فیدراڵیان بەتەواوەتى سوتاند.
ململانێى یەکێتى و پارتى لەسەر پۆستى پارێزگارى کەرکوک بەردەوامە، پارتى لەگەڵ دانانى کەسێکى بێ لایەندایە بە پارێزگار، بەڵام یەکێتى ئەو داوایەى پارتى بە "ئیستیفزاز"کردن وەسف دەکات.
زیاتر نیشـان بده