ئەندامێکی ئەنجومەنی خبرگانی ئێران بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا و هاوکات زیاتر لە هەزار حاڵەتی تووشبوونی نوێ لە ماوەی 24 کاژمێری ڕابردوو لەو وڵاتە تۆمارکراون
سەرۆک ترامپ بڕیارەلە وتارێکیدا بۆ سەرانسەری وڵات، لەپاش چەند کاتژمێرێک باری نائاسایی لە ئەمریکادا ڕابگەیەنێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
وێڕای ئەو هەوڵانەی لە سەرانسەری جیهاندا دەدرێن بۆ کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام هێشتا ئەم ڤایرۆسە هەروادێ و زیاتر بڵاودەبێتەوە و ناوچەی زیاتریش دەگرێتەوە.
حکومەتی سودان ڕایگەیاند شارەزایانی ئاسایشی ئەمەریکایی بەشداری لە لێکۆڵینەوەکان دەکەن لەبارەی هەوڵی کوشتنی عەبدوڵڵا حەمدوک سەرۆک وەزیری وڵات
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هوشداری بە دانیشتوانی وڵاتەکەی دەدات لە مەترسی نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەڵێت لەوانەیە زیاتر لە نیوەی خەڵکی وڵاتەکەی تووشی بن
جۆو بایدن جارێکی دیکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر بێرنی ساندەرز تۆمارکرد لە هەڵبژاردنە بەرایـیەکانی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا
بەپـێی کۆی ئامارە فەرمیـیەکانی وڵاتانی جیهان ژمارە ئەو کەسانەی بەهۆی نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، گەیشتە 4009 کەس، لەوانە 3,120 کەسیان لە وڵاتی چین
سیناتۆرێکی ئەمەریکایی خۆی کەرەنتینە کردووە پاش ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کەسێک وتووێژی کردووە کە دواتر دەرکەوتووە ئەو کەسە تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە
لەشکری ئەمەریکا چارەنووسی ئەو 2 سەربازەی ئاشکراکرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکەی شەوی ڕابردووی دژی چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچوغ بێسەروشوێن بوون
ئێران ڕایگەیاند 17 کەسی دیکە لە وڵاتەکەیان بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەم نەخۆشیـیە لەو وڵاتەدا گەیشتە 124 کەس
کاربەدەستێکی ئەفغانستان دەڵێت ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر مەراسیمێک کە ڕێکخرابوو بۆ ساڵیادی مەرگی ڕێبەرێکی شیعە لە کابولی پایتەخت و لە ئاکامدا 27 کەس کوژراون
تەقینەوەیەکی خۆکوژی ئەمڕۆ هەینی لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تونسی پایتەخت ڕووی دا و بەپـێی سەرچاوە هەواڵیـیەکان 5 کەس برینداربوون
بەڕێوەبەری بەشی خۆپاراستن لە وەزارەتی تەندروستی جەزائیر دەڵێت تاقیکردنەوە پـزیشکیـیەکان یەکلایان کردووەتەوە 17 کەس لە جەزائیر تووشی نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، وە 16 کەسیان ئەندامی یەک خێزانن
ئەو ئاگربەستەی هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و تورکیا لەسەری ڕێکەوتن بۆ شەڕی ئیدلیب، چووە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و هێرشی ئاسمانی ڕووسیا و سوریا بۆ سەر شوێنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا وەستان
تورکیا دەڵێت هەزار پـۆلیسی تایبەتی لە نزیک سنوورەکانی لەگەڵ یۆنان بڵاوکردووەتەوە بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە گەڕاندنەوەی کۆچبەران لەلایەن یۆنانەوە
بەپـێی چەند میدیایەکی ئێرانی کاربەدەستێکی تەندروستی ئێران پـێشبینیـیەکی ترسناکی بۆ تارانی پایتەخت کردووە سەبارەت بە نەخۆشی کۆرۆنا، دەڵێت ژمارەیەکی ئێجگار زۆر دانیشتووی ئەم شارە تووشی نەخۆشیـیەکە دەبن
شەڕە دەست لە نێوان پەرلەمانتارانی ئاکەپە و جەهەپە لە نێو پەرلەمانی تورکیا ڕوویدا پاش ئەوەی ناکۆکی لە نێوانیاندا دروستبوو لە میانەی دانیشتنێک بۆ تاوتوێکردنی شەڕی ئیدلیبی سوریا
یۆنان بە توندی ئەو تۆمەتانەی تورکیای ڕەتکردەوە کە گوتویەتی یۆنان تەقەی لە کۆچبەرانی نایاسایی کردووە لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا، وە ئەوەش بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەکیان و گیان لەدەستدانی یەکێک لە بریندارەکان
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت وتووێژێکی زۆر باشی لەگەڵ مەلا عەبدولغەنی برادەر جێگری ڕێبەری تاڵیبان ئەنجامداوە، ئەمەش پاش ئەوەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتنێکی مێژوویی لە نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان لە دۆحەی پایتەختی قەتەر واژوکرا
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند 23 پەرلەمانتاری وڵاتەکەی تووشی نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەوەی هەتا ئێستا بەپـێی ئامارە فەرمیـیەکانی ئێران 77 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە
زیاتر نیشـان بده