پـرۆسه‌ی پشكنینی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیپێكرد و له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی تاقیگه‌ی پشكنینی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 250 پشكنین كرا و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 2 كه‌سیان پۆزه‌تیڤ بوون.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه دوای ناردنه‌وه 22 نه‌خۆشی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاودێریكردنیان له ماڵه‌كانی خۆیاندا و ئه‌نجام دانه‌وه‌ی 3 پشكنین و دڵنیابوونه‌وه له ئه‌نجامه‌كانیان ده‌ركه‌وتووه سه‌رجه‌میان ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌راندووه ، ده‌شتی عه‌زیز لێپسراوی سه‌رجه‌م تاقیگه‌كانی سنوری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه به ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاند سه‌رجه‌م تووشبووه‌كان چاكبوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ژیانی ئاسایی خۆیان.
له پلانی دووه‌می به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه تیمه‌كانی له ناوچه سنووریه‌كان و به تایبه‌ت له ده‌روازه سنووریـیهكان ده‌ستیانكردووه به پشكنی هه‌ڕه‌مه‌كی و بڕیاره له ناوچه‌كانی هه‌ورامان و ناحیه‌كانی خورماڵ و سیروان و به‌مۆش پشكنین وه‌ربگرن ، به‌ڕێوبه‌ری تاقیگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند پـرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌گه‌رچی تائێستا ڕێكاره‌كانی گرتنه‌به‌ری خۆپارێزی به‌رده‌وامن و به‌شێک له شوێنه ئاینی و گشتیه‌كان نه‌كراونه‌ته‌وه ، به وته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه تۆماركردنی حاڵه‌ته نوێـیه‌كان له هه‌رێم و وڵاتانی ده‌ره‌وه جیگه‌ی مه‌ترسین ، به پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، له هه‌رێمی كوردستان 391 هاوڵاتی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه 361 هاوڵاتیش چاكبوونه‌ته‌وه و 25 نه‌خۆشیش له ئێستادا له ژێر چاودێریدان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی راپورتهكهدایه