ئەم هێرشەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری کایوان لە هەرێمی لیاونینگ کراوە لە دەرەوەی گەرماوێکی هەڵمیدا. گومانبارێک بە ناوی یانگ دەستگیرکراوە، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئامانج و مەبەستی پشت ئەم هێرشە نەزانراوە.
هێزی بەرگری سیڤیلی لە لوبنان دەڵێت، لە کاتژمێرە درەنگەکانی ڕۆژی شەممەدا ئاگرەکە کەوتۆتەوە و 4 کاتژمێری ویستووە تا ئاگرکوژێنەوەکان بتوانن دایبمرکێننەوە.
سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت "تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی تۆمار نەکراون."
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ شەممەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژەش بەوەکراوە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 836 کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون لە سەرجەم ئەو 35 هەزار پسکنینە تەندروستییەی کراون و 12 کەس بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە و 1390 کەسیش پەتاکەیان تێپەڕاندووە.
ڕاگرتنی پەخشی بەرنامەکانی ئەو کەناڵە تەلەفزیۆنیە، ترس و نیگەرانییەکانی لە تورکیادا زیاتر کردوە لەسەر دۆسێکانی تایبەتن بە ئازادی ڕۆژنامەوانی لەو وڵاتەدا کە ئازادییەکانی ڕادەربڕین هەروادێ و زیاتر بەرتەسک دەکرێنەوە.
پۆلیس دەڵێت ئاگرەکە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی ناوچەی عبور کەوتۆتەوە لە قاهیرەی پایتەخت و دەشڵێت 5 کەسیش لەو ڕووداوەدا بریندارن و بریندار و نەخۆشەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی تری ناوچەکە.
ئەو هێرشانەی زوویەکی ئەمڕۆ شەممەی ئیسرائیل، دامەزراوێکی دروستکردنی موشەک و نێوەندەکانی مەشق و ڕاهێنانی بزووتنەوەی حەماسییان کردبووە ئامانج، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی لەشکری ئیسرائیلدا ئاماژەی پێکراوە.
توندوتیژیەکان لەم چەند مانگەی ڕابردوودا پایتەختی ئەفغانستان و چەند هەرێمێکی وڵاتەکەیان هەژاندووە. تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی خۆیان لە زۆربەی ئەو هێرشانە ڕاگەیاندووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای پۆلیسی فێدراڵی ڕوسیا "ئەندامانی ئەو شانەیە پیلانی تەقاندنەوەی بۆمبێکیان هەبووە لەنزیک باڵەخانەیەکی هێزی ئاسایشی و ئەوجاش هێرشکردنە سەر فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ" لە پایتەختی داغستاندا کە لە ڕووی ئاسایشییەوە لە ڕەوشێکی جێگیردا نییە.
ئەم سەردانەی خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا بۆ لیبیا کە پێشتر ڕانەگەیەندرابوو، هاوکاتە لەگەڵ داواکەی ژەنەراڵ خەلیفە حەفتەر بۆ "چوونە دەرەوەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا"لە لیبیا.
سەرۆک وەزیری عێراق هوشداری دا بەو گروپە چەکدارانەی لە دەرەوەی دەزگا فەرمیـیەکانی دەوڵەتی عێراق بوونیان هەیە، دەڵێت ئامادەین ڕووبەڕوویان ببینەوە
پـۆلیسی شاری ناشڤیل دەڵێت ئەو تەقینەوەکەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ناوەڕاستی شارەکە ڕووی دا، پـێدەچێت بە مەبەست ئەنجام درابێت.
دادگایەک لە هەرێمی سندی پاکستان بڕیاری دا کەسێکی بەریتانی بە ڕەچەڵەک پاکستانی و 3 کەسی دیکە ئازادبکرێن کە لە ساڵی 2002 لەلایەن دادگایەکی پاکستانەوە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ درا بە تاوانی کوشتنی دانیال پـێڕڵ ڕۆژنامەوانی ئەمەریکایی
وتەبێژی سەرۆکی پۆلیسی ئەو هەرێمەی ناوەڕاستی ئەفغانستان دەڵێت ئەمڕۆ دووشەممە تەقە لە نیکزاد کراوە لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە شاری غەزنە و لە کاتێکیشدا تەقەی لێکراوە کە ویستویەتی بچێت بەرەو مزگەوتێکی نزیک ماڵەکەی.
لەگەڵ ئەوەشدا چەند مانگێکە وەزیری داد هیچ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی نەکردووە، بەڵام لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەمڕۆ دووشەممەی دوا کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانییەتی وەک کار و ئەرک و پیشەیی خۆی.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەناوی وەزیرە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی ئێران و چین و ڕوسیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیا ئاماژە بە ئامادەیی هەر یەکێک لەو وڵاتانە کراوە بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ناو ڕێککەوتنەکە و چارەسەرییەکی ئەرێنیانە بۆ کێشەکان.
لەیلا گوڤەن، تەمەنی 56 ساڵە، لە ساڵی 2018دا دەستیکرد بە مانگرتنێکی 200 ڕۆژی وەک هەوڵێک بۆ کۆتاییهێنان بە لەپەراوێزنانی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی کورد و هەروەهاش تا کەسوکارەکەی و پارێزەرەکانیشی بتوانن لە زیندانی ئیمرالی چاویان پێیبکەوێت.
دوابەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوشانە پاکستانییەکەیدا، شێخ عەبدوڵا بن زاید ئال نەهیان جەختی کردۆتەوە لەوەی وەک دەڵێت کۆتوبەندە ئاساییەکانی ئەم دواییە لەسەر پێدانی ڤیزا بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆڤید 19وەیە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکار و وردەکارییەکانی مردنی ئەو خانمە ئیسرائیلییە ئاشکرا نەکراوە و پۆلیس فرمانیداوە وردەکاری لێکۆڵینەوەکان لە ئێستادا ئاشکرا نەکرێن، بەڵام بەرپرسانی ئۆردوگای میناشێ دەڵێن لە ئاکامی هێرشێکی فەلەستینیەکان کوژراوە.
لەوەتای خانم سای پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی تایلاند دەکات، ڕووبەڕووی ستایش و ڕەخنەش بۆتەوە بەهۆی پشتیوانییەکانی و هەروەهاش کۆکردنەوەی پارە بۆ ئەم بزووتنەوە دیموکراسیخوازەی وڵاتەکەی کە خوێندکاران ڕێبەرایەتی دەکەن.
زیاتر نیشـان بده