لە ماوەی 5 مانگی ڕابردووی دادگاییکردنەکەیدا، باڵێت نکوڵی لە هۆلۆکۆست دەکرد و هیچ پەشیمانییەکیشی لەو کارەی بەرامبەر جووەکان دەرنەبڕیوە، کە زۆربەیان بۆ گەواهیدان لە پرۆسەی دادگاییکردنەکەیدا ئامادەبوون.
ئەم جۆرە نوێیەی کۆڤید 19 کە لە ئافریکای باشور و بەریتانیا بڵاوبۆتەوە نیگەرانییەکی زۆری دروستکردووە لە کاتێکدا هێشتا جیهان گرفتی هەیە لەگەڵ شەپۆلی دووهەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا.
پاش پەیمانەکانی موحەمەد بن سەلمان، شازادەی تاج تا شانشینەکەی بکاتە وڵاتێکی میانڕەو و ئازاد لە هزرە توندڕەوەکان، ئیتر قۆناغ بە قۆناغ ئەو کۆت و بەندە کۆمەڵایەتیانەی هەبوون بەرەو هێوربوونەوە دەچوون.
لەوەتای چەند مانگ لەمەوبەرەوە، هێرشەکان بۆ سەر کابوڵ زیادیان کردووە، هەرچەندە دانوستاندنی ئاشتی نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەو وڵاتە لە ڕۆژی یەکی مانگی 9وە لە دۆحە، پایتەختی قەتەر دەستی پێکردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت وڵاتەکەی کاروباری گەڕاندنەوەی 3 ژن و 12 منداڵی ڕێکخستووە لە ئۆردوگاکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
لەو هێرشەی سەرەتای مانگی یازدەدا، لە پایتەختی وڵاتی نەمسا، چوار کەس کوژران تەمەنیان لە نێوان 21 بۆ 44 ساڵدا بووە.
پشکنینە تەندروستییەکان دەڵێن بازاڕی کلانگ کوونگ شوێنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەیە و بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان لە تایلاند دەڵێت لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 141 توشبوون هەبووە تەنها لەو ناوچەیەدا و هەر هەمووشیان پەیوەندییان بەو بازاڕەوە هەیە.
ئەگەر و نەگەری کاریگەری ئەو پەیامەی بایدن بۆ یەکگرتوویی، پێویستی بە چاوەڕوانییە تا بزانرێت چۆن دەکەوێتەوە.
ئەم سزایانە بە گشتی سیمبۆلین، چونکە ئەو دوو کەسە هیچ ئەژمارێکی بانکییان لە ئەمریکادا نییە، بەڵام دەبنە گرفت لەبەردەمیاندا هەرکاتێک بیانەوێت لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی جموجۆڵ بکەن.
سەرۆک ترامپ بە کەناڵی فۆکس نیوس ڕادەگەینێت "نا هێشتا تەواو نەبووە" لەگەڵ ئەوەشدا کە دەیان دادگا لە ئەمریکادا بڕیاری خۆیان داوە دژی داواکانی سەرۆک ترامپ سەبارەت بەوەی فێڵ و تەڵەکە لە هەڵبژاردنەکەی مانگی یازدەی ڕابردوودا کراوە.
ژمارەیەک لە میدیاکان ڕاپۆرتیان داوە لەسەر ئەوەی بەلانیکەم 2 وەزارەت کەوتوونەتە بەر ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییە و یەکێکیان وەزارەتی خەزێنەیە.
گەواهدەران و کاربەدەستانیش ئەو هێرشەی درەنگانێکی ڕۆژی شەممەیان پشتڕاست کردۆتەوە کە چەند کاتژمێرێک پێش هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممەی شارەوانی و ناوچەکانی وڵاتی نەیجەر بووە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت بڕوا وایە س.ج ئەندامی فرقەتولغورەبا بێت کە هێزێکی جیهادییە بیانییەکانن لە سوریادا.
هاشتاگی #بایکۆتی کارداری ئەوروپا ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا بڵاوکرایەوە و ژمارەیەک چالاکوانیش بە ئاشکرایی دژایەتی کردنی ئەو کۆبوونەوەیەیان کردووە.
سەرۆک ترامپ لە مانگی 10ی ڕابردوودا ڕایگەیاند، سودان لە لیستی ڕەشی سەرپەرشتکارانی تێرۆریزم لادەدات.
ئەم سزا نوێیانەش سڕ کردنی سامانی هەر یەکێک لەو 14 کاربەدەستەی چین دەگرێتەوە لە هەر شوێنێکی جیهاندا کە ئەمریکا دەسەڵاتی یاسایی هەبێت و هەروەها ڕێگەش دەگرێت لە ئەندامانی خێزانەکانیان لەوەی سەردانی ئەمریکا بکەن.
خۆپیشاندان دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمەکە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا دەستیانپێکردووە، هاوکاتی بەرزبوونەوەی ئاستی توڕەیی و ناڕەزایی خەڵک بەهۆی دواکەوتنی چەند مانگی موچە و خراپ بوونی باری بژێوی خەڵکەوە.
ڕۆژی 5شەممە ڕێبەرانی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کۆدەبنەوە و وەهاش بڕیارە ئەوەی تورکیا کردوویەتی بۆ دۆزینەوەی گاز لە دەریادا تاووتوێ بکەن، لە کاتێکدا یۆنان و قوبرس کە ئەندامی یەکێتی ئەوروپان ئەو گەڕانە بەدوای سوتەمەنیدا بە مافی خۆیان دەزانن.
ئەم سەردانەی پاپا فرانسیش لە مانگی 3ی ساڵی 2021دا بۆ عێراق یەکەمین سەردانی دەبێت پاش سەردانەکانی مانگی 11ی ساڵی 2019 بۆ تایلاند و بۆ ژاپۆن.
بەرپرسانی ئاسیشی دەڵێن بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە چەکدارەکان هێرشیان کردۆتە سەر دەروازەی شاری لودر و دواتریش هێرشبەرەکان ڕایان کردووە بەرەو شوێنێکی نادیار.
زیاتر نیشـان بده