براک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە توندی کوشتنکاریـیەکەی نێو کڵێسای چارلستۆنی ویلایەتی ساوث کارۆلاینا سەرزەنشتکرد و بە تراژیدیایەکی زۆر ناخۆش ناودێریکرد
کەسێـکی چەکدار تەقە لە ناو کڵێسایەکی شاری چارلستۆنی ویلایەتی ساوث کارۆلاینای ئەمەریکا دەکات و لە ئاکامدا 9 کەس کوژراون و ژمارەیەک برینداربوون
بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پـیرۆزەوە براک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و میشێلی هاوسەری پـیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی هەموو موسڵمانان دەکەن لە ئەمەریکا و سەرانسەری جیهاندا
وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ناردنی هێزی شەڕکەری ئەمەریکایی بۆ عێراق نابێتە مایەی سەرکەوتنێـکی درێژدەم لە بەرامبەر داعش. دەشڵێت بۆ بەدەسـتهێنانی ئامانجە گرنگەکان دەبێت هێزە عێراقیـیەکان ئەنجامی بدەن
هێرشه ئاسمانییهکانی سعودیه له بهرهبهیانی چوارشەممە کاروانێکی سیڤیلی کرده ئامانج کە له شهڕی باشوری وڵاتەکە ههڵاتبوو و له ئاکامدا بهلایهنی کهم 31 کهس کوژران
بزاڤکارانی سوریا دهڵێن سهرههڵداوان ئهمڕۆ چوارشهممه هێرشێکی چڕوپڕیان بۆ سهر بنکهکانی حکومهت له نزیک بهرزاییه داگیرکراوهکانی گۆلان له لایهن ئیسرائیلهوه ئهنجامدا، دوابهدوای تۆپبارانکردنی ناو و دهرهوهی دیمهشقی پایتهخت که بووه مایهی کوژرانی بهلایهنی کهم 33 کهس
حکومەتی عێراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر پەسەندنەکردنی پـرۆژە یاسای کۆمەککردنی ڕاستەوخۆی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی پـێشـمەرگە، ئەوەی دوێنێ سێشەممە تەنها بە کەمی شەش دەنگ لە ئەنجومەنی سیناتدا پەسەند نەکرا
ئهنجومهنی سیناتی ئهمهریکا پـرۆژه بڕیارێـکی پهسهند نهکرد که ڕێگهی به سهرۆک ئۆباما دهدا ڕاستهوخۆ هێزهکانی پـێشـمهرگه کۆمهک و پـڕچهک بکات بهبێ ئهوهی مۆڵهت له حکومهتی ناوهندی عێراق وهربگرێت
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ئەو هێرشە ئاسمانیـیەی فڕۆکە جەنگیـیەکانی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە کردیانە سەر شوێنێک لە لیبیا، ئامانجی لەناوبردنی موختار بلموختار ڕێبەری گروپی ناسروا بە ئەلمورابیتون (المرابطون) ی سەر بە ئەلقاعیدە بووە
کۆریای باشور دەڵێت کەسێـکی دیکەش بە نەخۆشی ڤایرۆسی مێرس گیانی لەدەسـتداوە و بەمەش لەوەتای لە مانگی پـێـنجشەممەوە ئەم نەخۆشیـیە لەو وڵاتە تەشەنەی کردووەتەوە 16 تووشبوو گیانیان لەدەسـتداوە
حکومەتی بەلجیکا پـێشنیاری بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە یاسایەک پەسەندبکات کە ڕێگە بدات پاسپـۆرت و ناسـنامە لەو کەسانە بسەنرێنـنەوە کە دەسەڵاتداران پـێـیان وایە بە نیازن بەرەو سوریا و عێراق بڕۆن بۆ پەیوەندیکردن بە داعش و گروپە توندڕەوەکانی دیکە
کاربەدەسـتان دەڵێن کۆمەڵێـک چەکدار خۆیان بە کونسوڵخانەی تونس لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا کردووە و 10 کارمەندیان بە بارمتە گرتووە
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی بە ڕابەرایەتی وڵاتەکەیان لە ماوەی 24 کاژمێری ڕابردوو 23 هێرشی ئاسمانیـیان کردووەتە سەر داعش لە عێراق و سوریا.
کوڕێـکی تەمەن 17 سـاڵ لە ئەمەریکا دانی بەوەدا نزیکەی7 هەزار جار لەسەر تویتەر شتی نووسیوە بۆ پشـتیوانیکردن لە داعش و هەروەها کارئاسانی بۆ کەسێـکی 18 سـاڵ کردووە تاوەکو گەیشتووەتە سوریا و پەیوەندی بەو گروپەوە کردووە
کاربەدەستێـکی عێراق دەڵێت تەرمی تاریق عەزیز لە فڕۆکەخانەی بەغدایە و لە ژێر چاودێریـیەکی توندایە
چەکدارانی بەرەی نوسرەی سەر بە ئەلقاعیدە بە لایەنی کەم 20 کەسی دورزیان کوشتووە لە پارێزگای ئیدلیب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، ئەمەش لە پاش دەمە قاڵێـیەکی نێوانیان
تۆنی ئابۆت سەرۆک وەزیری ئوسترالیا داوای لە وڵاتانی ناوچەی ئاسیا- پاسفیک کرد یارمەتی بدەن لە نەهێشـتنی ڕێکخراوی داعش کە بووەتە جێی مەترسی نەک بۆ عێراق و سوریا، بەڵکو بۆ تەواوی جیهان
ژمارەیەک چەكدارى نەناسراو كە گومان دەكرێت سەر بە دەوڵەتى ئیسلامى ناسراو بە داعش بن ، لەسەر رێگەى نێوان زنجیرە چیاى حەمرین و ناحیەى قەرەتەپە شۆفێرێكى شیعە مەزهەب بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە دەسوتێنن
کچی تاریق عەزیزی کاربەدەسـتی گەورەی سەردەمی سەدام حسێن، دەڵێت تەرمی باوکی لە ڕێگەدا لە بەغداوە بۆ عەمـمانی پایتەختی ئوردن ڕفێندراوە
شەڕڤانێـکی ئەمەریکایی لە شەڕی دژی داعش لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی کۆبانی گیانی لە دەسـتداوە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەواڵەکەی پشـتڕاستکردەوە
زیاتر نیشـان بده