وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئەگەربێت و لە وتووێژەکانی تایبەت بە ڕێکەوتنی کۆتایی لەمەڕ بەرنامە ناوکیـیەکەی ئێران بڕیاری گەورە و قورس نەدرێت، ئەوا وتووێژکاران ئامادەن کۆتایی بە پـرۆسەکە بهێنن
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل دەڵێت دوو هاوڵاتی وڵاتەکەی کە یەکێـکیان عەرەبە و ئەوی دیکەیان بە ڕەچەڵەک ئەسیوپـیـیە، چەند مانگێـکە لە کەرتی غەززە بێ سەروشوێن بوون
هێزی ئەرکی هاوبەشی هاوپەیمانێتی دژی داعش دەڵێت ئەمەریکا و هاوپەیمانانی لە ماوەی 24 کاژمێری ڕابردوو 14 هێرشی ئاسمانیـیان کردووەتە سەر شوێنەکانی داعش لە عێراق و 7 هێرشی دیکە لە سوریا
ڕێکخراوی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ژمارەی پەنابەرانی سوریایی ئەوانەی ڕوویان لە وڵاتانی دەوروبەر کردووە لە 4 ملیۆن کەس تێپەڕی کردووە، بەمەش دەبێتە گەورەترین قەیران کە دووچاری ڕێـکخراوەکەیان بووەتەوە لە ماوەی نزیکەی چارەکە سەدەیەکدا
شارۆچکەی عەین عیسای باشوری گرێ سـپی بە تەواوی لە چەکدارانی داعش پاککرایەوە، پاش ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێـک چەکداری توانیبوویان لە قۆڵی هێزێـکی بورکان ئەلفوراتەوە بچنە ناو شارۆچکەکەوە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت سەرکردەیەکی بیانی داعش لە شاری ڕەققەی سوریا بە هێرشێـکی ئاسمانی کوژراوە
هەردوو حکومەتی ئەمەریکا و میرنشینە یەکگرتووەکان عەرەب پـێـکەوە ناوەندێـکیان دامەزراندووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بیروباوەڕ و پرۆپاگەندەکانی داعش لەسەر ئنتەرنێت
دادگایەکی عێراق حوکمی لەسێدارەدانی بۆ 24 تاوانبار دەرکرد کە دەڵێت دەستیان لە کۆمەڵکوژیـیەکانی سـپایکەردا هەبووە، ئەوەی تیایدا بە سەدان گەنجی تازە سەرباز کوژران
نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی شەڕی دژی داعش لە تورکیایە بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ کاربەدەسـتانی ئەو وڵاتە، پاش ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە لەشکری تورکیا بچێتە ناو خاکی سوریاوە
وەزارەتی ناوخۆی سعودیـیە دەڵێت 3 برای سعودی دەسـتگیرکراون کە گومان دەکرێت دەستیان هەبووبێت لە تەقینەوە خۆکوژیـیەکەی مانگی ڕابردووی نێو مزگەوتی ئیمام سادقی شیعەکان لە کوەیت
براک ئۆباما سهرۆکی ویلایهته یهکگرتووهکانی ئهمهریکا دهڵێت شهڕی دژی داعش شهڕێکی به پهله نابێت، بهڵکو شهڕێـکه درێژه دهکێشتێت، چونکه داعش ههلپهرست و فێڵبازه و له زۆر شوێنی عێراق و سوریا دهچێته ناوچهکانی خهڵکی سیڤیلی بێ تاوان، بۆیه کاتی دهوێت تاوهکو ڕیشهکێش بکرێت
وهزیری بهرگری ئهمهریکا دهڵێت ئهو هێرشه ئاسمانیـیانهی له چهند ڕۆژی ڕابردوو له دژی داعش له نزیک شاری ڕهققهی سوریا ئهنجامیاندابوو بۆ لاوازکردنی تواناکانی داعش بووه له ئاست پـێشڕهویـیهکانی هێزهکانی یهپهگه
وەزیری دارایی یۆنان دەسـت لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند، پاش ئەوەی زیاتر لە 61% ی یۆنانیـیەکان ڕۆژی یەکشەممە لە ڕیفراندۆمێـکدا پلانەکەی ئەوروپا و سندوقی دراوی نێودەوڵەتیـیان ڕەتکردەوە
کاربەدەسـتانی عێراق دەڵێن فڕۆکەیەکی جەنگیـیان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بۆمبێـکی لێ بەربووەتەوە بەسەر ناوچەیەکی دانیشتووان و لە ئاکامدا 12 کەس کوژراون و بە لایەنی کەم 25 کەسی دیکە برینداربوون. لە نێو کوژراوەکان 3 منداڵ و 2 ژن هەن
ڕێدور خەلیل گوتەبێژی هێزەکانی یەپەگە دەڵێت شەوی یەکشەممە هێزەکانی پاراستنی گەل لە باشوری حەسەکە 8 کیلۆمەتر لە ڕێگای نێوان حەسەکە و ناوچەی شەدادەیان لە داعش بڕێوە و بەوەش چەکدارانی داعش، ئەوانەی چوونەتە ناو حەسەکەوە ڕێگەیان لێ بڕاوە
چەکدارانی داعش لە شەوی یەکشەممەوە دەسـتیانکردووە بە هێرشێـکی گەورە بۆ سەر هێزەکانی یەپەگە و هێزەکانی دیکەی نێو بورکان ئەلفورات و لیوای سوار ئەلڕەقە لە چەند ناوچەیەکدا و توانیویانە بگەنە ناو شارۆچکەی عەین عیسـا
گروپی داعش میسر کە خۆیان بە ویلایەتی سینا ناودێردەکەن، بەرپـرسیارێتی خۆیان لەو هێرشە موشەکیـیەی پاش نێوەڕۆی هەینی ڕاگەیاند، ئەوەی کرایە سەر باشوری ئیسرائیل
وەزارەتی ناوخۆی سعودیـیە دەڵێت پـۆلیسێـکی گیانی لەدەسـتداوە لە میانەی هەڵمەتێـکی هێزەکانی ئاسایش بۆ دەسـتگیرکردنی چەند کەسێـکی سەر بە داعش لە شاری تائیفی ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان
سەرۆک وەزیری تورکیا ڕایگەیاند لە ئێسـتادا وڵاتەکەی نیازی نیـیە ئۆپەراسۆنێـکی لەشکری لە ناو سوریا ئەنجام بدات، ئەمەش هاوکاتی ئەو ڕاپـۆرتانەی باس لەوە دەکەن تورکیا هێزی کۆکردووەتەوە بۆ چوونە ناو باکوری سوریا
هاوبەندی ئیسلامیـیەکانی سوریا کە بە "ئەنسار ئەلشەریعە" ناسراوە و 13 گروپی ئیسلامی لەخۆی گرتووە هێرشێـکی گەورەی دەسـتپـێـکردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری حەلەب
زیاتر نیشـان بده