بەڕێوەبەری ئاسەواری مێژوویی و مۆزەخانەکان لە سوریا دەڵێت داعش پەیکەرێـکی گەورەی مێژوویی لە باخچەی مۆزخانەی شاری تەدمور لە ناوەڕاستی سوریا تێـکشکاندووە
گەواهیدەران دەڵێن کۆمەڵێـک چەکدار کە پـێـیان وایە لە گروپی بۆکۆ حەرام بن، هێرشیان کردووەتە سەر گوندێـک لە باکوری ڕۆژهەڵاتی نەیجیریا و لە نێو ماڵ و مزگەوتەکاندا نزیکەی 100 کەسیان کوشتووە
کاربەدەسـتانی تونس دەڵێن 8 کەسیان دەسـتگیرکردووە کە یەکێـکیان ژنە، بە گومانی ئەوەی دەستیان لە هێرشە تێرۆرسـتیـیەکەی هەینی ڕابردوودا هەبووە، ئەوەی بەهۆیەوە 38 گەشتیاری بیانی کوژران
لە پاش هێرشە تێرۆرستیـیەکەی هەفتەی ڕابردووی تونس، ئەوەی بەهۆیەوە نزیکەی 30 گەشتیاری بەریتانی کوژران، دەیڤد کامێرۆن سەرۆک وەزیری بەریتانیا دەیەوێت هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی هێرشی ئاسمانی لە دژی داعش لە سوریاش ئەنجام بدات
سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات – سوریا (پەیەدە) بەیانـنامەیەکی دەکردووە سەبارەت بەو لێدوانانەی لەم دوایـیانە لە لایەن کاربەدەسـتانی باڵای تورکیاوە دراون لەمەڕ مەترسیـیان لە باڵادەستبوونی هێزە کوردیـیەکانی سوریا
بهرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئهمڕۆ چوارشهممه سهردانی ئێران، هاوکاتی هێشتا دانوستاندنهکانی ناوکی بهردهوامن
لەشکری لوبنان دەڵێت 5 چەکداری بەرەی نوسرەی سەر بە ئەلقاعیدەی کوشتووە لە نزیک ناوچەی عرسالی باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی
ژمارەیەکی زۆری چەکدار بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووەتە سەر چەندان بنکەی لەشکر و پـۆلیس لە باکوری سینای میسر و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 50 سەرباز و پـۆلیس کوژراون و 55 ی دیکەیان برینداربوون
جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ڤیەنـنا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف هاوتا ئێرانیـیەکەی کۆبووەوە بە مەبەستی وتووێژکردن سەبارەت بەو خاڵانەی بەرنامە ناوکیـیەکەی ئێران کە هێشـتا چێی مشتومڕن
چەند شارەزایەکی ئەمەریکایی داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ئۆباما کرد هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و لەناوبردنی
بۆمبێـکی چێنراو لە ناوچەیەکی قاهیرەی پایتەختی میسر تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا داواکاری گشـتی وڵاتەکە کوژراوە و بە لایەنی کەم 6 کەسیش برینداربوون کە دووانیان پـۆلیسن
زیاتر لە 2 هەزار ئاوارەی ئێزیدی کە لە کەمپی ئامەد و ماردین بوون، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بە ڕێگاوە بوون هەتا گەیشـتوونەتە شاری ئێدێرنەی باکوری ڕۆژئاوای تورکیا لەسەر سنوور لەگەڵ بولگاریا، ئەمەش بەو هیوایەی لەوێوە بۆ ئەو وڵاتە بـپەڕێنەوە و پاشان بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بڕۆن
دەسەڵاتدارانی تورکیا کۆبوونەوەیەکی ئاسایشی ئەنجام دەدەن، هاوکاتی ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا فشار دەکات بە ئاڕاستەی دروسـتکردنی ناوچەیەکی دابڕاو لە نێوان وڵاتەکەی و سوریا
ئەمڕۆ دووشەممە سـاڵێـک بەسەر ڕاگەیاندنی دەوڵەتەکەی داعش تێپەڕدەبێت و بەپـێی چالاکوانانی سوریا لە ماوەی ئەو ساڵەدا 3027 کەس تەنها لە ناو سوریا بە دەسـتی چەکدارانی داعش کوژراون
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ئەمڕۆ هەینی 18 تەرمی دیکەی خەڵکی سـیڤیل لە شاری کۆبانی دۆزراونەتەوە کە لە ماڵ و سەر شەقامەکاندا بە دەسـتی چەکدارانی داعش کوژراون. دەشڵێت ژمارەیەکیان منداڵبوون، لەوانە منداڵێـک 5 گولـلەی لێدراوە
سهرۆک باراک ئۆباما پهسنی بڕیاری دادگای باڵای ئهمەریکای وهک "سهرکهوتن بۆ ئهمهریکا" دا. ڕۆژی ههینی دادگای باڵای ئهمەریکا له بڕیارێکی بە پێنج دهنگ بەرامبەر چوار دهنگ له دژی گوتی مافی یهکسانی و مافی پاراستن بۆ ههمووان مسۆگەرە
خەڵکی کۆبانی ئەمڕۆ هەینی تەرمی 120 کەس لە ڕۆڵەکانی بەخاکسپارد و هاوکات هێشـتا چەکدارانی داعش لە چەند شوێنێـکی شارەکەدا ماونەتەوە و لە لایەن هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە گەمارۆدراون
هێرشێـکی تێرۆرسـتی کراوەتە سەر هوتێلێـک لە ناوچەیەکی گەشـتیاری تونس و لە ئاکامدا بە لایەنی 29 کەس کوژراون کە ژمارەیەکیـیان گەشـتیاری بیانین و ژمارەیەکیان ئەڵمانی و بەریتانی و بەلجیکین
داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوە خۆکوژیـیە ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ هەینی لە نێو مزگەوتێـکی شیعەکان لە کوەیت ڕوویدا و بووە مایەی کوژرانی 24 کەس و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە
هێرشێـکی تێرۆرسـتی کراوەتە سەر کارگەیەکی گاز لە شاری سان کۆنتان فالاڤێ لە باشوری فەڕەنسا و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کوژرانی کەسێـک و برینداربوونی چەند کەسێـکی دیکە پـشـتڕاستکراوەتەوە
زیاتر نیشـان بده