وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مەریکا و تورکیا وا سه‌گه‌رمی ته‌واوکردنی چه‌ند پلانێکن کە په‌یوه‌ستن به هه‌ڵمه‌تێکی له‌شکری به مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌و ناوچه سنووریهیی نێوان سوریا و تورکیا و به‌مه‌ش هه‌وڵه‌کان چڕده‌بنه‌وه بۆ ڕاگرتنی پێشڕه‌وی میلیتانانی داعش
کارمەندێـکی تەندروسـتی ئوسترالی دەڵێت ئەو بۆ کاری خێرخوازی بۆ سوریا ڕۆیشتبوو، بەڵام داعش بە زۆر کاری پـزیشکی پێـکردبوو
کاربەدەسـتانی ئەمەریکا جەخت لەوە دەکەن سەبارەت بەوەی پەیوەست بێت بە واشنتنەوە، هیچ پەیوەندیـیەک لە نێوان سیاسەتی نوێی تورکیا لە بەرامبەر داعش و هێرشە ئاسمانیـیەکانی تورکیا لە دژی پارتی کرێکارانی کوردسـتان نیـیە
ڕۆژی هەینی ژمارەیەک لە کوردانی ئەمەریکا لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتنی پایتەخت خۆپـیشـاندانێـکیان سازکرد بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە خوژیـیەکەی پـرسوس، ئەوەی تیایدا 32 کەس گیانیان لەدەسـتدا و زیاتر لە 100 کەسی دیکە برینداربوون
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بە لایەنی کەم 9 چەکداری داعش کوژراون و 12 ی دیکەیان برینداربوون
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئاشتن کارته‌ر ڕۆژی هه‌ینی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردسـتانی عێراق بە مەبەسـتی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای هەرێم
یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) وەڵامی ڕاپـۆرتەکەی هەفتەی ڕابردووی ڕێـکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ HRW دەداتەوە و دەڵێت ئەوان تاکە هێزن لە سوریا کە هەنگاویان ناوە بۆ ڕێگەگرتن لەوەی کەسانی خوار تەمەنی یاسایـیەوە بەشداری لە شەڕەکاندا بکەن
لەشکری ئەمەریکا ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەم مانگە بە هێرشێـکی ئاسمانی لە ئەفغانسـتان گەورە سەرکردەیەکی قاعیدەی کوژراوە
ئۆفیسی سەرۆک وەزیری تورکیا لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند 3 فڕۆکەی جەنگی وڵاتەکەیان لە جۆری F-16S ڕۆژی هەینی لە فڕۆکەخانەی دیاربەکرەوە هەستاون و چەند شوێنێـکی داعشیان لە ناو سوریا بۆردومانکردووە لە نزیک شـاری سنووری کیلیسی تورکیا
براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مەریکا ڕۆژی پـێـنجشەممە به گه‌شتێک به‌ره‌و هه‌ر دوو وڵاتی ئه‌ثیوپـیا و کینیا به‌ڕێده‌که‌وێت تاوەکو تیشک بخاته سه‌ر په‌یوه‌ندی و گه‌شەی ئابوری ئه‌مەریکا له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمی سه‌هارا له ئه‌فریکا
شەڕە تەقە لە نێوان لەشکری تورکیا و چەکدارانی داعش لەسەر سنووری سوریا هەڵگیرسا، پاش ئەوەی لە ناوچەیەکی ژێر دەسـتی داعش لە دیوی سوریاوە تەقە لە سەربازێـکی تورک کرا و کوژرا
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ڕێکەوتنی ناو‌کی لەگەڵ ئێران هەموو ئەو ڕێگەیانە لە تاران دەگرێت بۆ گەیشـتن بە بۆمبی ناو‌کی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەمەریکا و هاوپەیمانانی بە ڕێکەوتنێـکی باش لەگەڵ ئێران‌دا گەیشتوون، هەر وەکو چۆن واشنتن لەسەری سوور بوو
ڕۆژنامەوانێـکی تورک کە کاری بۆ ڕۆژنامەی میلـلیەت دەکرد لە کارەکەی دەرکرا، پاش ئەوەی لە تویتەرەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی بە هۆکاری هێرشە خۆکوژیـیەکەی پـرسوس تاوانبارکردبوو
بەڕێوەبەری دەزگای لێـکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا FBI دەڵێت ئەو هەوڵانەی داعش لەسەر ئنتەرنێت دەیاندات بۆ کردنی کەسانی ئەمەریکایی بە داعش زیاتر جێی مەترسین بۆ ئەمەریکا بەراورد بە هەڕەشە تێرۆرسـتیـیەکانی قاعیدە
به‌رپرسانی له‌شکری یه‌مه‌نی ده‌ڵێن سوپای وڵات به ڕابه‌رایه‌تی شانشینی سعودی و هه‌روه‌ها میلیتانانی یه‌مه‌نی کۆنترۆڵی ته‌واوی شاری به‌نده‌ری عهدنیان کردووه ، دوای ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی شیعه‌ی حوسیـیەکان له دوا بنکه‌یان له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی یه‌مه‌ن لەو شارە وه‌ده‌رنا
وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە سەردانێـکی پـێشـتر ئاشکرانەکراو گەیشتووەتە عێراق بە مەبەسـتی وتووێژکردن لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای ئەو وڵاتە
ئەفسەرێـکی پـێشـووی میسر کە ئێسـتا یەکێـکە لە ڕێبەرانی گروپە توندڕەوەکان و لە لایەن هێزە ئاسایشیـیەکانەوە فەرمانی دەسـتگیرکردنی هەیە، بە توندی هێرشی کردووەتە سەر عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر و داوایکردووە میسریـیەکان جیهادی لە دژ ڕابگەیەنن
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندترین شێوە هێرشە خوکوژیـیەکەی شـارۆچکەی پـرسوسی شەرمەزارکرد، ئەوەی بووە مایەی گیان لەدەسـتدانی 32 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەسی دیکە.
پارتی کرێکارانی کوردسـتان بەرپـرسیارێتی خۆی لە کوژرانی دوو پـۆلیسەکەی سەری کانی باکور (جیلانپـینار) ڕاگەیاند و دەڵێت هاوکاری داعش بوون
پـۆلیسی ئیتالیا ڕۆژی چوارشەممە تونسیـیەک و پاکستانیـیەکی دەسـتگیرکرد بە تاوانی ئەوەی سەر بە داعشن و نیازیان هەبووە هێرش بکەنە سەر بنکەیەکی لەشکری ئیتالیا کە ئەندامانی لەشکری ئەمەریکایی لێـیە
زیاتر نیشـان بده