براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مەریکا ڕۆژی پـێـنجشەممە به گه‌شتێک به‌ره‌و هه‌ر دوو وڵاتی ئه‌ثیوپـیا و کینیا به‌ڕێده‌که‌وێت تاوەکو تیشک بخاته سه‌ر په‌یوه‌ندی و گه‌شەی ئابوری ئه‌مەریکا له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمی سه‌هارا له ئه‌فریکا.
بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی هه‌ینی بگاته کینیا و به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی کارداریدا له نایرۆبی بکات . براک ئۆباما ده‌بێته یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مەریکا که سه‌ردانی ئه‌ثیوپـیا بکات.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه گروپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ره‌خنه‌یان له سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ ئه‌ثیوپـیا گرتووه به‌هۆی خراپی شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ثیوپی له‌گه‌ڵ جودابیرانی سیاسی‌دا.
شەوی چوارشه‌مه سه‌رۆک ئۆباما له کۆشکی سپی له میانه‌ی میوانداریکردنێکی په‌یوه‌ست به بازرگانی ئه‌مەریکا له‌گه‌ڵ ئه‌فریکا دوا و هه‌روه‌ها یاسای گه‌شه‌کردن و ده‌رفه‌ته‌کان له ئه‌فریکای مۆرکرد. سه‌رۆک ئۆباما گوتی وێڕای ئاسته‌نگه‌کان له ئه‌فریکادا ، به‌ڵام ئه‌فریکا شـوێنێکی پڕ جموجۆڵ و چالاکی و بازارهکانیـیە کە به خێراترین ڕه‌وت له جیهاندا گه‌شه ده‌کات. سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی که کیشوه‌ری ئه‌فریکا ئاسۆی ئه‌وه‌ی تێدا به‌دیده‌کرێت که ببێته ناوه‌ندی ئایندهی ده‌رفه‌تی ئابوری جیهانی.
له درێژه‌ی وته‌که‌یدا سه‌رۆکی ئه‌مەریکا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یدا که یاسا بازرگانیه مۆرکراوه‌که درێژه به هاندانی به‌ڕێوه‌بردنی باشی ئابوری ده‌دات.
له مانگی ڕابردوودا سه‌رۆک ئۆباما یاسای درێژکردنه‌وه‌ی بازرگانی ئه‌مەریکا له‌گه‌ڵ ئه‌فریکای بۆ 10 ساڵ مۆرکرد.