کەسێـکی ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک تونسی کە پـێشـتر داعش بووە و گەڕاوەتە ئەڵمانیا دەڵێت بە نیازە چۆنێتی کارکردنی داعش لە ناوخۆیدا ئاشکرا بکات تاوەکو هەموو جیهان ماهییەتی ئەم گروپە بزانن
گروپێـکی چاودێری سەربەخۆ دەڵێت هەندێـک لەو بۆردومانانەی لە لایەن هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە دژی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجامدراون پێدەچێت سەدان کەسی سیڤیلی کوشتبێت
700 گەنجى عەرەبى سونەى خەڵكى حەویجە كە لەلایەن حكومەتى عێراقیەوە مەشقیان پێكراوە ، داوا لە هێزى پێشمەرگە دەكەن پڕچەكیان بكات ، بەو پێیەى حکومەتی عێراق متمانەیان پێناكات و چەكیان پێنادات.
ڕهزا نهجهفی دهڵێت تێبینیهکانی ئهمەریکا ئاماژهی ئهوه دهدهن که شیانی ههر هێرشێک له ئایندهدا بۆ سهر پـرۆگرامی ئهتۆمی تاران له جاران زیاتر دهبێت، له بهر ئهوهی ڕێکهوتنه ئهتۆمیهکه دهبێته مایهی بهدهستهێنانی زانیاری زیاتر لهسهر ئامانجه ئهتۆمیـیهکان
توێژهرهوانی پـزیشکی دهڵێن ڤاکسێنێکی تاقیکردنهوه کە له دژی نهخۆشی ئیبۆلا بهرههم هێنراوه ، ئهوپهڕی کاریگهره له ڕێگرتن لهم نهخۆشیه کوشندهیه
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا دوو پـردی سـتراتیژیـیان لە ناو سوریا وێرانکردووە کە لە لایەن داعشەوە بەکاردەهێنرێن
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت فڕۆکەی جەنگی کە بڕوادەکرێت فڕۆکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بن، ڕۆژی هەینی چەند شوێنێـکی بەرەی نوسرەیان لە باکوری سوریا بۆردومانکردووە
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تورکیا دەڵێن داواکاری گشـتی لە دیاربەکر ڕۆژی پـنجشەممە کەیسێـکی لێکۆڵینەوەی کردووەتەوە لەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە بە تاوانی گوایە سـاڵی ڕابردوو چەکی بە خەڵک داوە و هانی داون خۆپـیشـاندانی ناڕەزایی سـازبکەن
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت داعش هێرشێـکی لە ناکاوی کردووەتە سەر هێزەکانی پاراستنی گەل لە بەشی باشوری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی سەڕین کە دەکەوێتە 40 کیلۆمەتر خواروی شاری کۆبانی و لە ئاکامدا 10 شەڕڤانی یەپەگە گیانیان لەدەسـتداوە و 15 ی دیکە برینداربوون.
چاودێرێـک دەڵێت بەرەی نوسرەی سەر بە قاعیدە 8 چەکداری ئۆپـۆزسیۆنی میانڕەوی سوریای ڕفاندووە، لەوانەی لە بەرنامەیەکی ئەمەریکاییدا مەشق و ڕاهێنانیان پـێـکراوە بۆ شەڕی دژی داعش
دەسەڵاتدارانی کوەیت دەڵێن شانەیەکی کوەیتی سەر بە داعشیان هەڵوەشـاندووەتەوە کە لە پـێنج کەس پـێـکهاتبوون
وەزارەتی دادی ئەمەریکا دەڵێت دەسەڵاتداران کەسێـکیان لە ڕۆژئاوای نیویۆرک دەسـتگیرکردووە بە تاوانی پشـتیوانیکردن لە داعش لە ڕێگەی ڕەوانەکردنی یارمەتی لە تورکیاوە
حەسیب سدیقی گوتەبێژی دەزگای زانیاری ئەفغانستان چوارشەممە گوتی مەلا عومەر لە نەخۆشـخانەیەکی شاری کەراچی کەوتبوو و زۆر نەخۆشبووە، پاشان بە شێوەیەکی گوماناوی مردووە
بهرپرسی باڵای ئاسایشی ڕووسیا دهڵیت داعش ، کەسانی لە زیاتر له 100 وڵات کردووە بە چەکداری خۆی، ئهوهش مایهی ههڕهشهیه بۆ سەر سهقامگیری جیهان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن
ئەوەی تورکیا دەڵێت هەڵمەتێـکی دژە تێرۆری بە دوو ئاڕاستە دەسـتپـێکردووە کە یەکێـکیان دژی داعشە و ئەوی دیکەیان لە دژی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانە، کاردانەوەی جیاوازی لە نێو یاسادانەرانی ئەمەریکایی دروستکردووە
سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی خۆشحاڵە بەو پـێشـنیارەی کۆمپانیایەکی چینی بۆی کردووە کە سیستەمێـکی بەرگری موشەکی مەودا دوری بۆ دابمەزرێنێت
سەرۆکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا داوا لە ناتۆ دەکات پـشـتیوانی لە دامەزراندنی ناوچەیەکی دابڕاوی پارێزراو لە باکوری سوریا بکات
هاوپەیمانی ناتۆ ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر داوای تورکیا کۆبوونەویەکی نائاسایی سـازکرد و تیایدا پشـتیوانی خۆی بۆ تورکیا نیشـان دا، هاوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەڵێت لەشکری وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردسـتان و داعش
سهرۆک ئۆباما دەڵێت وڵاته یهکگرتووهکانی ئهمەریکا و ئهثیوپیا لهسهر چهندان مهسهله دوو هاوبهشی بههێزی یهکترین، بهڵام هاوکات هانی حکومهتی ئهثیوپیا دهدات که ڕێگه به رۆژنامهوانان و پارته ئۆپۆزیسیۆنهکانی وڵات بدات ئازادی زیاتریان ههبێت
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی یەپەگە بە پاڵپشـتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ڕۆژی دووشەممە توانیان کۆنترۆڵی شارۆچکەی سەڕین بکەن کە 40 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای کۆبانیـیەوە دورە
زیاتر نیشـان بده