موحەمەد جەواد زەریف، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام دەنوسێت ئەو بڵاوکردنەوەیەی تۆمارە دەنگییەکەی "بۆتە مایەی بریندارکردنی هەستی بنەماڵە و دۆستانی ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی و بەتایبەتیش زەینەبی کچی کە وەک منداڵەکانی خۆم ئازیزە لەلام."
دۆمینیک ڕاب، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵەکانی بی بی سی دەڵێت "نازەنین بە شێوەیەکی نایاسایی زیندان کراوە، ئەو شێوازەی ڕەفتاریشی لەگەڵدا دەکەن زۆر خراپە."
دانوستاندنەکانی نێوان واشنتۆن و پیۆنگ یانگ ڕاگیران پاش شکستی کۆبوونەوە لوتکەییەکەی مانگی 2ی ساڵی 2019ی نێوان دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کیم جون ئونگ، سەرۆکی کۆریای باکور.
جۆو بایدن وەک 46 هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکەم وتاری خۆی لە کۆنگرێس پـێشکەشکرد و تیایدا جەختیکردەوە سەر ئەو پـلانانەی لە میانەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا ڕایگەیاندن
تۆڕی سوریایی بۆ مافەکانی مرۆڤ، بنکە لە پاریس، ئەم هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی سوریا بە "شەرمەزاری" ناودێر دەکات و دەڵێت "حکومەتەکەی ئەسەد ڕۆژی هەڵبژاردنی دیارکردووە و پێشێلکردنی ڕێبازی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی 10 ساڵەی سوریا."
حوجەت کرمانی، پارێزەری نازەنین زاغر لە لێدوانەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا ئاماژەی بەوە کردووە "بۆیە نازەنین دراوەتەوە بە دادگا، چونکە لە ساڵی 2009دا بەشداری لە گردبوونەوەیەکدا کردووە لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەن ."
لایەنگرانی ئەلێکسی ناڤاڵنی ئەو فرمانەی دەسەڵاتی دادوەری ڕوسیایان لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیادا بڵاوکردۆتەوە. ئەم هەنگاوەی دەسەڵاتدارانی ڕوسیا دواترینە لەو شەپۆلی سەرکوتکردنەی بەرامبەر ڕێکخراوەکەی ناڤاڵنی دەکرێت لە ڕوسیادا.
میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب پێشوازی لە دەیان هەزار گەشتیاری ئیسرائیلی کردووە و ژمارەیەکی زۆری ڕێککەوتنیشی کردووە بۆ تۆکمەکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا لەوەتای ساڵی پارەوە کە بە ناوبژی ئەمەریکا ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا مۆر کرد.
ڕێبەرانی پێشووی هەدەپە لە نێو ئەوانەدان کە دادگایی دەکرێن و داگاییکردنەکەشیان بەهۆی خۆپیشاندانەکانی بۆ پشتیوانی کۆبانی دەکران لە ڕۆژانی 6 و 7 و 8ی مانگی 10ی ساڵی 2014دا.
پاش بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکەی زەریف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هیچ مشتومڕێکی نەکردوە لەسەر ڕاستی و دروستی تۆمارە دەنگییەکە و بە پەیامنێرانی وتووە، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە بەشێکی کەمی وتووێژێکی 7 کاتژمێرییە کە زەریف لەگەڵ ئابوریناسێکی ناوداری یەکێک لە نێوەندە ستراتیژ دانەرەکاندا کردویەتی.
سۆماڵیا لە قۆناغی بوژاندنەوەدایە بەهۆی دەیان ساڵی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە، بەڵام لەم کاتەدا کەوتۆتە خراپترین قەیرانی سیاسییەوە بەهۆی شکستهێنان لەوەی هەڵبژاردن لە مانگی 2دا بکرێت وەک بەرنامەی بۆ دانرابوو.
کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن لە ئاکامی ئەو بۆسەیەی چەکدارەکانی تاڵیبان نابوویانەوە، بەلانیکەم 7 پۆلیس کوژراون. ئەو پۆلیسانە وەک کاربەدەستان دەڵێن بەشێک بوون لەو هێزی پاسەوانییەی بۆ کانە مسەکان دانرابوون لە هەرێمی لوگار.
سەرۆکی حکومەتی ئەرمینیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نوسیویە "ئەمڕۆ یەکشەممە دەست لە پۆستەکەم دەکشێنمەوە وەک سەرەک وەزیری ئەرمینیا تا هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت لە وادەی دیاریکراودا."
نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی ئەو کۆبوونەوانە دەکات کە بە "وتووێژی نا فەرمی" ناودێر دەکرێت. وەهاش چاوەڕوان ناکرێت لەو کۆبوونەوانەدا هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن لەسەر یەکگرتنەوەی ئەم دوڕگە دابەشبووەی ناو دەریای ناوەڕاست.
جیاوازی ڕوانینەکان لەسەر دۆسێکانی تایبەت بە ئۆکرانیا و چارەنوسی ئەلێکسی ناڤاڵنی و گوناهبارکردن بە سیخوڕایەتیکردن و دەستێوەردان لە هەڵبژاردن و هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی لە ئەستۆی مۆسکۆ نراون، پشێوییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆی گەیاندۆتە ترۆپک.
نزیکەی 400 کەس لە هاوڵاتیانی ئەمەریکایی بە ڕەگەز ئەرمینیایی لە یەکێک لە مەیدانەکانی واشنتۆنی پایتەختدا گردبووبوونەوە بۆ بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەرمینیاییەکان بە دەستی تورکە عوسمانلییەکان.
لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیادا و بەتایبەتیش لە تویتەردا داواکان هەروادێ و زیاتر دەبن بۆ دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری تەندروستی عێراق و کاربەدەستانی تری وەزارەتی تەندروستی.
سیناتۆر چاک شومەر، ڕێبەری دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا دەڵێت جۆو بایدن دەبێتە یەکەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە بە فەرمی دانبنێت بەوەی بەسەر ئەرمەنەکاندا هات بە دەستی عوسمانیـیەکان جینۆساید بوو
بۆ یەکەم جار لە مێژووی مرۆڤایەتی توانرا ئۆکسجینی پاک لەسەر هەسارەیەکی دیکە بەرهم بهێنرێت کە دەشێت بۆ هەناسەدانی مرۆڤ بەکاربهێنرێت.
خاتوو سیسیلیا خیمینێز داماری پێشوازی دەکات لە یاسایەک بۆ هاوکاریی ڕزگاربوانی دەستی داعش، بەڵام پێویستە شتی زیاتر بکرێت بۆ ئەو منداڵانەی کە لە دەرەنجامی لاقەکردنەوە لەدایک بوونە.
زیاتر نیشـان بده