دەستەی سوێندخۆران لە کەیسی مەرگی جۆرج فلۆید بڕیاری دا ئەو پـۆلیسەی بە ئەژنۆی چووە سەر ملی جۆرج فلۆید تاوانبارە بە کوشتنی لە هەرسێ تۆمەتەکەی ئاڕاستەی کراون
لەشکری چاد لە ڕێگەی تەلەفیزیۆنی وڵاتەکەیەوە هەواڵی مەرگی ئیدریس دێبی ڕاگەیاند و دەڵێت بەهۆی برینە سەختەکانیەوە گیانی لەدەستداوە
ئەم شەرمەزارییە بۆتە سەردێڕی هەواڵەکانی ناو تورکیا لەوەتای هەفتەی ڕابردووەوە کە دەنگوباسی ئەوە بڵاوبۆتەوە؛ 43 کەس بە پاسپۆرتی بۆری تورکیا، لە مانگی 11ی ڕابردوودا چوونەتە ئەڵمانیا بۆ بەشداریکردن لە ۆرک شۆپیکی تایبەت بە ژینگە و ئیتر نەگەڕاونەتەوە بۆ تورکیا.
شەڕی نێوان شارۆچکە سەرەکییەکانی ناوچەکانی ناوەڕاستی مالی و جینی، بوونەتە مایەی کوژرانی 20 کەس لە هەردوولا، هەروەها وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە هێزی لەشکر بەرەو ئەو ناوچانە جوڵیندراون.
میشێل کیلو، کە نوسەریش بوو، لە ساڵی 1940 لە خێزانێکی کریستیان لەدایک بووە لە شاری لازقییەی سەر دەریای ناوەڕاست. شاری لازقییە بە بنکەی سەرەکی بنەماڵەی ئەسەد دادەنرێت کە لە کەمایەتی عەلەوییەکانی سوریان.
نیگەرانییەکان سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی ناڤاڵنی، لە نێوەندی مەترسییەکانی هەر 27 وڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپادایە بەهۆی کۆکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی ڕوسیاوە بە درێژایی سنوری ئۆکرانیا و هەروەهاش بەهۆی هەروادێ و زیاتربوونی ناکۆکییەکان لەگەڵ کۆماری چیک، ئەندامی یەکێتی ئەوروپادا.
ڕێکخراوی مانگی سووری فەلەستینییەکان لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا دەڵێت پاش ئەوەی ئەفسەرەکانی پۆلیس گەمارۆی شوێنێکی گردبوونەوەی گشتیی مانگی ڕەمەزانیان دابوو ئەو پێکدادانە ڕوویداوە.
لە دیمەنێکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیادا بڵاوبۆتەوە و پۆلیسیش پشتڕاستی کردۆتەوە، ئەفسەرە ئازادکراوەکان نیشان دەدات و هەندێکیان خوێنیان پێوەیە و سەریشیان پێچراون.
یوکی کیتازومی، ڕۆژنامەوانی ئازاد، ڕۆژی یەکشەممە دەستگیرکراوە و وتەبێژی باڵیۆزخانەی ژاپۆن هەواڵی دەستگیرکردنەکەی پشتڕاست کردۆتەوە و دەشڵێت لە شەودا لە گرتوخانەی پۆلیسەوە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئینسین.
وەزارەتی ناوخۆی میسر دەڵێت هێزە ئاسایشییەکان لەو کردە لەشکریەدا، پشتێنێکی خۆ تەقاندنەوە و ژمارەیەک هەنارۆکی توندڕەوانیشیان دۆزیوەتەوە و دەشڵێت گەڕان بە شوێن گومانبارانی تری ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستیە بەردەوامە.
ئاژانسی واڵایی ئاسمانی ئەمەریکا (ناسا)، ئەمڕۆ دووشەممە سەرکەوتووانە توانی ئەو هەلیکۆپتەرەی لەگەڵ کەشتی پـرسەڤێرنس ڕەوانەی هەسارەی مەریخی کردبوو، لەسەر زەویـیەوە کۆنترۆڵ بکرێت
لیۆنید ڤۆڵکۆڤ، یەکێکە لە پشتیوانکارە ستراتیژییەکانی ناڤاڵنی و دەڵێت "داوای ناڕەزایی دەربڕین کراوە بۆ ڕۆژی چوارشەممە. ژیانی ناڤاڵنی لە مەترسیدایە و نازانرێت بەرگەی چەندی تر دەگرێت، بەڵام دەزانین کە کات بەبەریەوە نەماوە."
ڕۆژنامەی کەیهان کە سەر بە کۆنەپارێزانی ئێرانە لە ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا نوسیویە "دەزگاکانی هەواڵگریی و دادوەری لە ئێستادا هەوڵی دەستگیرکردنی ڕەزا کەریمی دەدەن و هەروەهاش گێڕانەوەی بۆ ئێران."
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا بەپێی ئەو دەستورە دەکرێت کە لە ساڵی 2012دا ڕاپرسی لەسەر کرا. هێشتا کۆبوونەوەکانی لیژنەی داڕشتنەوەی دەستور کە بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێن،ئەنجامێکیان نییە و ئامانجەکەش بریتییە لە چاکسازی و گۆڕانکاری.
دەزگا ئاسایشییەکانی بیلاروس درەنگانێکی ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند لە کردەیەکی تایبەتدا هەوڵی کۆمەڵەیەکی پوچەڵکردۆتەوە، وەک دەڵێن "پیلانیان دادەڕشت بۆ کوشتنی سەرۆکی بیلاروس و ئەندامانی خێزانەکەی و دەیانویست لە ڕێی یاخیبوونێکی چەکداریی و توندوتیژئامێزەوە دەست بگرن بەسەر دەسەڵاتدا."
بەپێی لێدوانی 2 گەورە ئەفسەری لەشکری نایجیریا بۆ میدیاکان لەسەر هێرشەکانی داعش دەشڵێن نزیکەی 60 سەربازیش بێسەروشوێنن.
سێ سەرچاوەی ناسراو بە ڕۆیترزیان گوتووە جۆو بایدن بڕیاری داوە هەتا 11 ی مانگی نۆی ساڵی 2021 لەشکری ئەمەریکا لە ئەفغانستان بکشێتەوە، واتە پاش 20 ساڵ لە شەڕێکی درێژی ئەمەریکا لە دژی ئەلقاعیدە
شین بیت دەڵێت دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل نیگەرانییەکی تەواوەتییان هەیە لەوەی ئەم جموجۆڵانەی ئێران دەشێت سەرەتای هەوڵی زیانلێدان یان ڕفاندنی هاوڵاتیانی ئیسرائیلی بێت لەو وڵاتانەدا، هەروەها ئاماژەشی بەوە کردووە "هەمان ئەم تاکتیکە لەلایەن تارانەوە بەکارهێنراوە دژی ئۆپزسیۆنەکانی ئێران لە ئەوروپادا."
واشنتۆن هەوڵێکی زۆر دەدات تا ئەم کۆنفرانسەی بڕیارە لە تورکیا بەڕێوەبچێت بەر لە رۆژی 1ی مانگی پـێنج بکرێت کە دوا وادەیە بۆ کشانەوەی هەموو هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت قۆناغی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و ئاگاهیش دەدات سەبارەت بەوەی ڕەوشەکە قورسە.
زیاتر نیشـان بده