سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریا دەبێت بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە دەرەوەی هاوکێشەکان دابنرێت و دەبێت گۆڕانی سیاسی لەو وڵاتەدا ئەنجام بدرێت
دەسەڵاتداران لە هەردوو وڵاتی ئیسپانیا و مەغریب 14 کەسیان دەسـتگیرکردووە بە تاوانی پەیداکردنی چەکدارانی بیانی بۆ داعش و پاشان ڕەوانەکردنیان بۆ سوریا و عێراق
سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت ڕزگارکردنی تەواوی شارۆچکەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین، قۆناغێـکی زۆر گرنگ دەبێت لە بردنەوەی شەڕی کۆتایی لە دژی داعش
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت کاربەدەسـتانی وڵاتەکەیان و ئەمەریکا تەواوبوون لە "وتووێژە تەکنیـیەکان" لە بارەی چۆنێتی هاوکاریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش
بەڕێوەبەری ڕێـکخراوی یونیسکۆ بە توندی تەقاندنەوەی پەرستگای بەعل شمینی شاری مێژوویی تەدموری سوریا شەرمەزارکرد و دەڵێت ئەمە تاوانی جەنگە
کاربەدەسـتانی ئاسایش و تەندروستی میسر دەڵێن بۆمبێـکی لاڕێ بە پاسێـکدا تەقیوەتەوە لە پارێزگای ئەلبوحەیرە لە باکوری وڵات و لە ئاکامدا 2 پـۆلیس کوژراون و 24 پـۆلیسی دیکە برینداربوون
بەرپرسانی لەشکر و پۆلیسی عێراق دەڵێن لە ئاکامی زنجیرەیەک هێرشی خۆکوژی بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر بنکەیەکی لەشکری عێراق لە پارێزگای ئەنبار 8 سەرباز گیانیان لەدەستداوە و 6 سەربازی دیکە برینداربوون
فڕانسوا ئۆلاندی سەرۆکی فەڕەنسا مەدالیای شەرەفمەندی فەڕەنسی کە باڵاترین مەدالیای وڵاتە بەخشیە سێ هاوڵاتی ئەمەریکایی و بەریتانیـیەک، ئەوانەی توانیان ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە نێو شەمەندەفەرێکی ڕەوتی خێرادا بە سەر چەکدارێکدا زاڵبوون و توانیان قۆڵبەستی بکەن
ئەم داخوازییەی ئەردۆغان لەو کاتەدایە کە سەرۆک وەزیران ئەحمەد داوود ئۆغلو هەوڵی زۆری دابوو، بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەندی، بەڵام هەوڵەکانی بێ ئەنجام بوون
ئوسترالیا تاووتوێی داوایەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات بۆ بەشداریکردن لە هێرشە ئاسمانیـیەکانی دژی داعش لە سوریا
داعش چەند وێنەیەکی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکانی سەر ئنتەرنێت بڵاوکردووەتەوە و تیایدا بە بڵدۆزەر دێری قەشە ئیلیانی نزیک شارۆچکەی قەریەتەین دەڕوخێنن، لەو ناوچەیەی کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا چەکدارانی داعس کۆنترۆڵیان کرد
ئاشتۆن کارتەر ڕۆژی پـێـنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا گوتی هەرچەندە تورکیا مۆڵەتی بە ئەمەریکا داوە بنکە ئاسمانیـیەکانی لە دژی داعش بەکاربهێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت زیاتر لە دژی داعش کاربکات
سەرۆک وەزیری حکومەتی شەرعی لیبیا داوا لە هاوپەیمانانی وڵاتەکەی دەکات هێرشی ئاسمانی لە دژی داعشی ناو وڵاتەکەی ئەنجام بدەن، بەڵام لە هەمان کاتدا نایەوێت هێزی پـیادەی بیانی و عەرەبی و هەر هێزێـکی دیکە لە وڵاتەکەیدا بڵاوببنەوە
دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا دەڵێن 7 گومانباریان دەستگیرکردووە کە پێدەچێت هەوڵیان دابێت بەرەو ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بەرێبکەون بۆ چوونە پاڵ داعش
داعش بەرپـرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لەو تەقینەوە بەهێزەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە ناوچەیەکی باکوری قاهیرەی هەژاند و بووە مایەی برینداربوونی بە لایەنی کەم 29 کەس
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە توندی کوشتنی زانایەکی ئاسەواری مێژوویی سوریا شەرمەزارکرد کە ڕۆژی سێشەممە بە دەستی داعش سەربڕا
خۆکوژێـک ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراوی لە نزیک ناوەندی ئاسایشی گشتی کوردی لە شاری قامیشلو تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 11 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و زیاتر لە 40 کەسیش برینداربوون
داعش زانایەکی ئاسەواری مێژوویی لە سوریا سەربڕیوە بە تاوانی گوایە پەیوەندی بە حکومەتی ئەسەدەوە هەبووە و هەروەها بەڕێوەبەری ئاسەواری تەدموریش بووە
ڤیدیۆیەک لەسەر ئنتەرنێت بڵاوکراوەتەوە کە تیایدا سێ کەس دەردەکەون و یەکێـکیان داوا لە خەڵکی تورکیا دەکات لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا هەڵبگەڕێنەوە
چەکدارانی بوکۆ حەرام هێرشیان کردووەتە سەر گوندێـکی دور دەست لە باکوری ڕۆژهەڵاتی نەیجیریا و لە ئاکامدا نزیکەی 150 کەس گیانیان لەدەسـتداوە
زیاتر نیشـان بده