بەپـێی چەند سەرچاوەیەکی لوبنانی سەدان سەربازی ئێرانی گەیشـتوونەتە سوریا بۆ بەشداریکردن لە هێرشی زەمینی بە مەبەستی پـشـتیوانیکردن لە بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەو وڵاتە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت بە لایەنی کەم 12 چەکداری داعش لە یەکەم هێرشی فڕۆکەکانی ڕووسیا بۆ سەر شاری ڕەققە کوژراون
دادگایەکی ئەڵمانیا بڕیاری زیندانی بۆ کەسێـک دەرکرد کە پـێشـتر پەیوەندی بە داعشەوە کردبوو و شەڕی بۆ کردبوون
سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی ڕێگە نادات تێرۆر تیایدا ڕیشە دابکوتێت و هەروەها دیفاکتۆیەک لە پاڵ سنوورەکەی قبوڵ ناکات
فڕۆکە جەنگیـیەکانی ڕووسیا بۆ جارێـکی دیکە هێرشی ئاسمانیـیان لە سوریا ئەنجامداوە و بەپـێی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئامانجیان داعش و گروپی تێرۆرستی دیکە بووە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە یەکەم هێرشە ئاسمانیـیەکانی فەڕەنسا لە سوریا لە دژی داعش بە لایەنی کەم 30 داعش کوژراون
ئەمەریکا دەڵێت ڕووسیا یەکەم هێرشی ئاسمانی خۆی لە سوریا ئەنجامداوە، پاش ئەوەی سەرۆک پـوتن ڕەزامەندی پەرلەمانی وڵاتەکەی بەدەستهێنا بۆ بەکارهێنانی هێزی لەشکری لە دەرەوەی وڵات
ئەنجومەنی سەرووی پەرلەمانی ڕووسیا داواکەی ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی وڵاتەکەی پەسەندکرد بۆ ڕەوانەکردنی هێزی لەشکری بۆ سوریا بە مەبەستی یارمەتیدانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە شەڕی دژی داعش
ئاژانسی واڵایی وڵاتە یەکگرتووەکان لە رۆژی دووشەممە رایگەیاند زانایانی ناسا NASA بەڵگەی بە هێزیان دەستکەوتووە لە جوێباری ئاوی شور لەسەر هەسارەی بارام بەلای کەم لە کاتی هاوێناندا لە سەر ئەستیرەی سور و ئەمە ئاماژە بەوە دەکات کە شیانی ژیان لەسەر بارامدا هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی و ڕووسیا ڕێکەوتوون لەسەر هەندێک خاڵی بنچینەیی لە بارەی سوریاوە، لەوانە دەبێت ئەو وڵاتە یەک پارچەبێت و سیستەمی حوکمڕانیـیەکەی سیکیولاربێت و ڕووبەڕووی داعش بـبێتەوە
داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەی ئەو ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوە ڕاگەیاند کە شەوی ڕابردوو لە ناوچەیەکی قەرباڵغی ناوەندی بەغدای پایتەختی عێراقی هەژاند
براک ئۆبامای سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە وتارەکەی ڕۆژی دووشەممەی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەی ەکگرتووەکان داوای لە وڵاتانی جیهان کرد خۆیان لە جەنگ و شەڕ بە دوور ڕاگرن و لەبری ئەوە بەشداری لە هەوڵە دیپلۆماتیە نوێیەکاندا بکەن بۆ چارەسەرکردنی شەڕوپێکدادانەکان لە سەرانسەری جیهاندا
وەزارەتی ناوخۆی سعودیـیە ڕایگەیاند شانەیەکی داعشی ئاشکراکردووە و لە دوو هەڵمەتی ئاسایشیدا کە لە یەک کاتدا لە ڕیازی پایتەخت و شاری دەمام ئەنجامدران، 2 داعشیان کوشتووە و 3 ی دیکەیان دەسـتگیرکردووە
سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت گرنگە بۆ وڵاتەکەی سود وەربگرێت لە کاری دەزگا هەواڵگریـیەکانی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کە زانیاری لەسەر تۆڕە تێرۆرسـتییەکانی سەر بە داعش لە دەرەوەی عێراق کۆدەکەنەوە
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت چاوەڕواندەکرێت لە مانگی دە ڕووسیا و ئەمەریکا لەگەڵ ئێران و عەرەبسـتانی سعودیـیە و تورکیا و میسر بەشداری لە وتووێژێـکی ئاشتیدا بکەن بۆ سوریا
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت دەبێت بەشداری بە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بکرێت لە هەر دانوسـتاندنێـک بۆ کۆتایی هێنان شەڕی ناو سوریا
پاپا فڕەنسیس وتارەکەی لە کۆنگرێسی ئەمەریکا پـێشکەشکرد و تیایدا داوای لەو کەسانە کرد کە خاوەن بڕیارن بەرژەوەندی گشـتی بخەنە سەروو بەرژەوەندیـیە تایبەتەکانی خۆیان
لەشکری ئەمەریکا دەڵێت فڕۆکەکانی وڵاتەکەی و هاوپەیمانان 20 هێرشی ئاسـمانیـیان کردووەتەوە سەر داعش لە عێراق و سوریا
داعشی باڵی یەمەن بەرپـرسیارێتی خۆی لەو دوو تەقینەوەیە ڕاگەیاند کە مزگەوتێـکی لە سەنعای پایتەخت کردە ئامانج و بوونە هۆی کوژرانی 25 کەس و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە
پاپا فڕەنسیس گەیشتە کۆنگرێسی ئەمەریکا و بڕیارە لە کاژمێر 10 ی بەیانی بە کاتی واشنتنی پایتەخت وتارێـک پـێشـکەش بکات، بە ئامادەبوونی ئەندامانی هەردوو ئەنجومی سینات و نوێنەران و هەموو کاربەدەسـتانی باڵای حکومەت
زیاتر نیشـان بده