داعش وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت بەو کەرەسـتانە ئەو بۆمبەیان دروسـتکردووە کە لە تەقاندنەوەی ئەو فڕۆکە ڕووسیـیە بەکاریانهێناوە کە لە سینای میسر کەوتە خوارێ و تیایدا 224 کەس گیانیان لەدەسـتدا کە 17 کەسیان منداڵ بوون
ئۆفیسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە بەیانـنامەیەکدا دەڵێت جۆ بایدن بە تەلەفون قسەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق کردووە و پـیرۆزبایی لێکردووە بە بۆنەی سەرکەوتنی پـێشـمەرگە بەسەر داعش لە شەنگالدا
دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا دەڵێن ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایش لە ناوچەی سان دوونیی باکوری پاریس بە کۆتایی هات کە ئەنجامدرا بە مەبەستی دەسـتگیرکردنی ژمارەیەک لەو کەسانەی گومان دەکرێت دەسـتیان لە هێرشە تێرۆرستیـیەکانی شەوی هەینی هەبووبێت
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا دەسـتدەکات بە ئۆپەراسیۆنێـک بۆ تەواوکردنی دابڕانی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لەگەڵ تورکیا
کاربەدەسـتێـکی تونس دەڵێت هێزەکانی ئاسایشی وڵاتەکەی پـلانی چەند هێرشێـکی تێرۆرستی گەورەیان پـوچەڵکردووەتەوە و ئەو گروپەیان دەسـتگیرکردووە کە بە نیازبووە ئەنجامیان بدات
کاربەدەسـتێـک لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ڕووسیا ئاگاداری کردوونەتەوە هێرشێکی توندی گەورە دەکاتە سەر سوریا کە تیایدا موشەکی جۆری کروز کە لە دەریاوە هەڵدەدرێن و موشەکی مەودا دور بەکاردەهێنێت
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا دەڵێت لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە فڕۆکە ئێربەسەکەی بە 224 کەسەوە لە سینای میسر مانگی ڕابردوو کەوتە خوارێ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمب بووە
کاربەدەسـتان لە ئەڵمانیا دەڵێن پـۆلیس کەسێـکی جەزائیری دەسـتگیرکردووە لە ناوەندێـکی وەرگرتنی پەنابەران بە گومانی پەیوەندی بە هێرشە تێرۆرستیـیەکانی سەر پاریس
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت خۆی و ڕێبەرانی دیکەی جیهان یەکگرتوون لە بەرامبەر هەڕەشەکانی داعش، ئەوەی بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشە تێرۆرستییەکانی پاریس ڕاگەیاند.
ڤیدیۆیەک ڕۆژی دووشەممە لەسەر ئنتەرنێت بڵاوکراوەتەوە و تیایدا کەسێـک خۆی وەکو ئەندامێـکی داعش دەناسێنێت و دەڵێت ئەو وڵاتانەی بەشداری لە هێرشەکانی سەر داعش دەکەن دووچاری هەمان چارەنووسی فەڕەنسا دەبنەوە
فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا 116 تانکەری نەوتی داعشیان لە سوریا تێـکشکاندووە
پـۆلیسی فەڕەنسا بە درێژایی شەوی یەکشەممە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 168 ئۆپەراسیۆنی پـشـکنینی لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەی ئەنجام داوە و دەیان کەسی دەسـتگیر و دەستبەسەرکردووە
شهوی یهکشهممه وهزارهتهکه له بهیانـنامهیهکدا گوتی 12 فڕۆکهی جهنگی فهڕهنسایی که 10 فڕۆکهیان بۆمب هاوێژ بوون 20 بۆمبی گهورهیان بۆ سهر ئامانجهکانیان لهو شاره بهرداوهتهوه
ڕۆژنامەنووس محەمەد حەسەن کە لە بەرەکانی شەڕی ناوچەی حەسەکە و هولێیە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە شاری هۆلێ بە تەواوی لە چەکدارانی داعش پاککراوەتەوە، ئەمەش پاش ئەو هەڵمەتەی لە لایەن هاوبەندی هێزەکانی سوریای دیموکرات ماوەی زیاتر لە 14 دەسـتیپـێـکردووە
شاری شەنگال بە تەواوی لە لایەن هێزەکانی پـێشـمەرگە و هێزەکانی یەپەگە و پەکەکە ڕزگارکرا و ئێسـتا تیمەکانی مین و بۆمب سەرقاڵی پـوچەڵکردنەوەی ژمارەیەکی ئێجگار زۆر بۆمبن کە چەکدارانی داعش لە ماڵ و جادە و شەقامەکانی شارەکە چاندوویانن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پـرۆسەی سیاسی لە تونس بەرز نرخاند و گوتی سەرەڕای هەموو ئەو کۆسپە گەورانەی هاتوونەتە بەردەمی توانیویەتی سەرکەوتن تۆماربکات
سەرۆک وەزیری بەریتانیا دەڵێت وڵاتەکەی بەشداری کردووە لەو هێرشە ئاسمانیـیەی خوێنڕێژە ناسراوەکەی داعشی کردە ئامانج، ئەوەی چەندان کەسی سەڕبڕیوە و ڤیدیۆی تاوانەکانی لەسەر ئنتەرنێت بڵاوکرانەتەوە
ڕێگەی سـتراتیژی خوار شەنگال کە بە شاڕێی 47 ناسراوە، لە لایەن پـێشـمەرگەوە کۆنترۆڵکراوە. ئەو ڕێگەیە شاری موسڵی عێراق بە شاری ڕەققەی سوریا دەبەستێتەوە
دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە ناوچەیەکی قەرەباڵغی باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕوویداوە و لە ئاکامدا 41 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و نزیکەی 200 کەسی دیکە برینداربوون.
دەسەڵاتدارانی جێبەجێکردنی یاسا لە ئەوروپا دەڵێن تۆڕێـکی تێرۆرسـتی کوردیـیان هەڵوەشـاندووەتەوە کە بنکەکەی لە نەرویژە و کاری بۆ پەیداکردنی خەڵک کردووە تاوەکو بچنە پاڵ داعش لە عێراق و سوریا
زیاتر نیشـان بده