کەسایەتیـیەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕەشنووسی نەخشە ڕێگایەکی ڕووسیایان ڕەتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیان کەوا زیاتر لە چوار سـاڵ و نیوە درێژەی کێشاوە
گروپـێـکی تایبەت بە مافەکانی میدیا لە تورکیا دەڵێت حکومەتی وڵاتەکەیان ڕێگە بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لایەنەکانی ئۆپـۆزسیۆن نادات ڕووماڵی کۆنگرەی G20 بکەن، ئەوەی بڕیارە لە 15 و 16 ی ئەم مانگە لە شاری ئانتالیا بەڕێوەبچێت
لەشکری میسر ڕۆژنامەوان و مافناسێـکی ناوداری ئازادکرد پاش دوو ڕۆژ لە دەسـتگیرکردنی بە تاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست کە زیان بە بەرژەوەندی نیشـتیمانی دەگەیەنێت
میدیاکانی حکومەتی سوریا دەڵێن 2 گولـلە خومپارە گیراونەتە ناو شاری لازقیـیە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 22 کەس کوژراون و 62 کەسی دیکە برینداربوون
یەکێتی ئەوروپا لە ڕاپـۆرتێـکدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕەخنەی لە تورکیا گرت و دەڵێت کەموکوڕی لە دیموکراسی ئەو وڵاتەدا هەیە و هەروەها لە ڕووی ئازادی ڕادەربڕین و کۆبوونەوە و گردبوونەوە پاشەکشەی کردووە
بەرپـرسی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا دەڵێت هێرشە ئاسمانیـیەکان لە دژی داعش ئەنجامی باشیان هەبووە، بەڵام ئەوە بۆ لەناوبردنی ئەم گروپە تێرۆرستیـیە بەس نیـیە بەبێ بوونی هێزی زەمینی خەڵکی ناوچەکە
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمیر پوتن دەڵێت هەڵمەتی هێرشی ئاسمانی ڕووسیا بۆ سەر چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەیسەلمێنێت وڵاتەکەی توانا لەشکریـیەکانی زیادیکردووە، بۆیە بەرنامەی نۆژەنکردنەوەی لەشکر بە سەرکەوتووانە بە ئەنجام گەیەندراوە
کاربەدەستانی ئوسترالی دەڵێن دوابەدوای مردنی کۆچبەرێکی بەڕەچەڵەک ئێرانی، خەڵکانی ناڕەزا ئاگریان لە چەند بەشێکی ناوەندێکی دەستبەسەرکردن بەرداوە؛ ئەو شوێنەی ئەو کەسانەی لە خۆدەگرێت کە بەدوای مافی پەنابەریدا دەگەڕێن
سەرۆکی گروپی پیشەسازی لە ڕووسیا دەڵێت گرێبەستی ڕادەستکردنی سیستمی موشەکی بەرگری ئاسمانی ناسراو بە S-300 بە ئێران گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی
کاربەدەسـتانی ئوردن دەڵێن پـۆلیسێـکی وڵاتەکەیان لە بنکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی پـۆلیس لە ڕۆژهەڵاتی عەممانی پایتەخت تەقەی لە ڕاهێنەران و پـۆلیسەکان کردووە و 3 ڕاهێنەری بیانی کوشتووە بەر لەوەی تەقەی لێبکرێت و بیکوژن
پارتی یەکگرتووی نیشـتیمانی بۆ دیموکراسیی خانم ئون سان سوچی لە میانمار سەرکەوتنێـکی گەورەی بۆ خۆی تۆمارکرد لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممەی وڵاتەکەیان
پاش حەوت سـاڵ لە مشتومڕ و کێشەمەکێشی سیاسی و ئابوری، سەرۆک ئۆباما ئەمڕۆ هەینی ڕەتکردنەوەی خۆی بۆ ڕاکێشانی لولەی نەوتی کیستۆن ڕاگەیاند، ئەوەی نەخشەی بۆ دانرابوو لە کەنەداوە بە ناوەڕاستی ئەمەریکا بێتە خوارێ هەتا دەگاتە سەر کەنداوی مەکسیک
سەرچاوەیەکی نزیک لە لێکۆڵینەوەکان لە پاریس بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسی گوتووە لە شیکردنەوەی زانیاریـیەکانی نێو یەکێک لە دوو سندوقە ڕەشەکەی فڕۆکە ڕووسیـیەکەی ڕۆژی شەممە لە سینای میسر کەوت، دەرکەوتووە لە ناکاو گرمەیەکی بەهێز بووە و ئیتر هیچ شتێـک نەماوە
سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی کردووە گەشتە ئاسمانیـیەکانی وڵاتەکەی بۆ میسر ڕابگیرێن، پاش ئەوەی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی وڵاتەکەی ئەو پـێشنیارەی کردبوو لە ئەنجامی زیادبوونی گومانەکان کە فڕۆکەکەی ڕۆژی شەممە لە سینای میسر کەوت لە ئەنجامی کارێکی تێرۆرستی بووبێت
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆنی ئیسلامی سوریا پـێشڕەوی زیاتریان لە بەرامبەر هێزەکانی حکومەت کردووە لە پارێزگای حەما و ئەمڕۆ هەینی توانیویانە جارێـکی دیکە دەسـتبگرنەوە بەسەر گوندی عەتشان لە باکوری شاری حەما
میدیاکانی تورکیا دەڵێن پـۆلیس لە پارێزگای ئانتالیای باشوری خۆرئاوای وڵاتەکەیان 20 کەسیان دەسـتگیرکردووە بە گومانی پەیوەندیـیان بە داعشەوە.
وەزیری بەرگری بەریتانیا دەڵێت نابێت بەریتانیا تەنها پشـت بە هاوپەیمانانی ببەستێت بۆ پاراستنی خۆی لە داعش، بۆیە داوا لە یاسادانەرانی وڵاتەکەی دەکات تاووتوێی مەسەلەی هێرشی ئاسمانی لە دژی داعش لە عێراقەوە بۆ سوریا بکەن
بەریتانیا دەڵێت ئەگەرێـکی زۆر هەیە گروپـێـکی سەر بە داعش لە میسر لە پشت خستنی ئەو فڕۆکە ڕووسیـیە بێت کە ڕۆژی شەممە لە ناوچەی سینای میسر کەوتە خوارێ و بووە مایەی گیان لەدەسـتدانی 224 کەس
سەرۆکایەتی فەڕەنسا دەڵێت بڕیاری داوە کەشتیـیەکی فڕۆکە هەڵگری وڵاتەکەی بۆ ناوچەکە ڕەوانە بکات تاوەکو یارمەتی بدات لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر داعش لە سوریا و عێراق
ئامانجی هێرشەکە دەستەی پـیاوانی ئاینی قەلەمون بووە کە وەکو دادگایەکی شەرعی وایە و زۆربەی ئەندامەکانی سورین و بۆ ئاوارە سوریـیەکانی ناو لوبنان کاردەکەن
زیاتر نیشـان بده