داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقاندنەوەی پاسەکەی ڕۆژی سێشەممەی تونس ڕاگەیاند کە دەسەڵاتدارانی تونس دەڵێن تیایدا بە لایەنی کەم 12 پاسەوانی سەرۆکایەتی وڵاتەکە گیانیان لەدەسـتدا
سەرۆکی تورکیا دەڵێت خستنی فڕۆکە ڕووسیایـیەکە لە لایەن فڕۆکەکانی وڵاتەکەیەوە تەنها بۆ بەرگریکردن بووە لە ئاسایشی وڵاتەکەیان. گوتیشی نایەوێت هیچ بارگرژیـیەک لەگەڵ ڕووسیا دروسـتببێت
سەرۆک ئۆباما دەڵێت ئەمەریکا و فەڕەنسا کۆک و یەک دەنگن بۆ گەیاندنی تێرۆرسـتان بە سزای خۆیان، ئەمەش پاش هێرشەکانی پاریس کە داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لێ ڕاگەیاند
سەرۆکی ڕووسیا خستنی فڕۆکە جەنگیـیەکەی وڵاتەکەی لە لایەن تورکیاوە بە لێدان لە پشـتەوە ناودێردەکات و دەڵێت تورکیا هاوکاری تێرۆرستان دەکات
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کابینەتی نوێی حکومەتی وڵاتەکەی پەسەندکرد کە ئەحمەد داوود ئۆغلو سەرۆکی پارتی ئاکەپە سەرۆکایەتی دەکات
ڕووسیا دەڵێت فڕۆکەیەکی جەنگی وڵاتەکەی لە جۆری سوخۆی 24 کە لە ئاسمانی باکوری سوریا دەفڕی خراوەتە خوارێ و پـێی وایە بە لە زەویـیەوە تەقەی لێکرابێت
حکومەتی بەریتانیا بنکەیەکی لەشکری خۆی لە قوبرس بۆ هێزەکانی فەڕەنسا کردەوە تاوەکو هێرشی ئاسمانی زیاتر لە دژی داعش ئەنجام بدات
ڕووسیا دەڵێت لە ماوەی 48 کاژمێری ڕابردوو لە 472 شوێنی داعشی بۆردومانکردووە و لە چەند شوێنێـکی بیەرهەمهێنانی سووتەمەنی داوە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری تانکەری سووتەمەنیشی تێـکشکاندووە
کاربەدەسـتێـکی ئەمەریکا دەڵێت لەم نزیکانە هێزی تایبەتی ئەمەریکا دەچێتە باکوری سوریا بە مەبەستی یارمەتیدان لە هەماهەنگی نێوان هێزە خۆجێـیەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆ لێدانی داعش
بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی هەینی به کاتی نیویۆرک دەنگ لەسەر پـرۆژە بڕیارێـک بدات کە لە لایەن فەڕەنساوە پـێشنیارکراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش
ڕێـکخراوێـکی جیهادی سەلەفی کە بە "المرابطون" ناسراوە بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی سەر هوتێل ڕادیسۆن بلوی باماکۆی پایتەختی مالی ڕاگەیاند و دەڵێت بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپی ئیمارەتی ئەلسەحرای سەر بە قاعیدە ئەنجامی داوە
داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لەو هێرشە ڕاگەیاندووە کە ڕۆژی هەینی کرایە سەر لەشکری یەمەن لە ناوچەی حەزرەمەوتی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و کاربەدەسـتانی حکومەت لە ناوچەکە دەڵێن لە ئاکامدا 19 سەرباز و 35 چەکدار کوژراون
حکومەتی تورکیا باڵیۆزی ڕووسیای لە وڵاتەکەی بانگهێشتکردووە بە مەبەستی دەڕبڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانیـیەکانی ڕووسیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی نزیک سنوورەکەی کە دەڵێت گوندی تورکمان نشینن
چەند چەکدارێـک هەڵیان کوتاوەتە سەر هوتێـلێـکی گەورە لە پایتەختی وڵاتی مالی و دەیان کەسیان لە ناویدا بە بارمتە گرتووە و بەپـێی دوایـین هەواڵ هێزەکانی ئاسایش توانیویانە 80 کەس لە بارمتەکان ئازادبکەن، لەوانە 12 کەسیان کارمەندی هێڵی ئاسمانی فەڕەنسان
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگی دا بۆ هەڵپەساردنی پـلانێـکی سەرۆک ئۆباما بۆ وەرگرتنی 10 هەزار پەنابەری عێراقی و سوریایی لە سـاڵی ئایندەدا
میدیاکانی ئیتالیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕایانگەیاند پـۆلیسی وڵاتەکەیان 2 کەسی سوریـیان دەسـتگیرکردووە کە بەنیازبوون بە پاسپـۆرتی ساختە بەرەو ماڵتا بڕۆن. دەڵێن لە مۆبایلەکانیاندا وێنەی پەیوەست بە داعشی تێدایە
ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی فەڕەنسا ڕۆژی پـێنجشەممە قایل بوون باری نائاسایی لە وڵاتەکەیان بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژبکرێتەوە، ئەمەش لەسەر داوای فڕانسوا ئۆلاند سەرۆکی وڵاتەکەیان
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردووەتەوە لە بارەی زیادبوونی ئاستی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق و دەڵێت بە نرخێـکی زۆر هەرزانتریش لە نرخی بازاڕ دەفرۆشرێت
کاربەدەسـتانی فەڕەنسا دەڵێن ئەو کەسەی گومان دەکرێت نەخشەداڕێژەری هێرشە تێرۆرسـتیـیەکانی شەوی هەینی پاریس بووبێت کوژراوە
سەرۆکی ئەمەریکا جارێکی دیکە داوایکرد بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دەسـتبەرداری دەسەڵات ببێت و دەڵێت شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە تەنها بە ڕۆیشتنی ئەسەد بە کۆتایی دەگات
زیاتر نیشـان بده