وەک بەشێـک لە گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و چڕکردنەوە هەوڵەکان لە دژی داعش، وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەردانێـکی لە ناکاو گەیشتە پایتەختی عێراق
شەوی سێشەممە لە شاری لاس ڤێگاسی ویلایەتی نیڤادا دوو ڕووبەڕووبوونەوەی دیکەی تەلەفیزیۆنی بۆ بەشێـک لەو کەسایەتیـیە کۆماریـیانە سـازکرا
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی و ڕووسیا دەتوانن پـێـکەوە کاربکەن بۆ هەنگاونان بە ئاڕاستەی کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی سوریا کەوا بۆ چەندان ساڵە درێژەی کێشاوە و لەو نێوەدا سەدان هەزار کەس کوژراون
پـۆلیسی هاتوچۆی تاران ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند لەوەتای مانگی سێـیەوە دەستیان گرتووە بەسەر دەیان هەزار ئۆتۆمبیل، چونکە ژنان تیایاندا بە شێوەیەکی تەواو حیجابیان نەبەستبوو
حکومەتی عێراق جارێکی دیکە داوای لە تورکیا کرد ئەو هێزەی لە باکوری عێراق بکشێنێتەوە کەوا نزیکەی دوو هەفتەیە لە بنکەیەکی سەربازی لە نزیک شاری موسڵ جێگرکراوە
پـێویستە تورکیا باشتر سنوورەکەی لەگەڵ سوریا کۆنترۆڵ بکات، بە تایبەتی لەو نزیکەی 98 کیلۆمەترەی سنوورەکەی کە بڕوادەکرێت لە لایەن داعشەوە بۆ کاری بازرگانی نایاسایی بەکاردەهێنرێت
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ستراتیژیەتەکەی لە دژی داعش سەرکەوتووە و داعش 40% ی ئەو ناوچانەی داگیریکردبوون لەدەسـتداوە و بەردەوامە لە دەسـتدانی ناوچەی زیاتر
سەرۆکی کۆمیتەیەکی میسر بۆ لێکۆڵینەوە لە کەوتنی فڕۆکە ڕووسیـیەکەی لە کۆتایی مانگی دە لە نیمچە دورگەی سینا تێـکشکا، دەڵێت هەتا ئێسـتا هیچ بەڵگەیەکیان بەردەست نەکەوتووە بیسەلمێنێت کارێـکی تێرۆرستی هۆکاری کەوتنی فڕۆکەکە بووبێت
بەپـێی چەند سەرچاوەیەک تورکیا بەشێـک لە هێزەکەی لە نزیک شاری موسڵی باکوری عێراق کشانۆتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی ڕووبەڕووی ناڕەزایـیەکی توند بووەوە لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراق
سهرۆک وهزیری عێراق جارێکی دیکه به توندی هاتنی لهشکری تورکیا بۆ باکوری عێراق شهرمهزارکرد و گوتی ئهمه پێشێـلکردنێکی ڕوون و ئاشکرای سهروهری عێراقه
وهزیری دهرهوهی ئهمهریکا دهڵێت بهرهوپـێشچوونی باش بهدهسـتهاتوون له میانهی کۆنگرهی کهشوههوا له پاریس، بهڵام ههندێک بابهتی زۆر قورس ماون دهبێت چارهسهربکرێن
نوێنهرێکی ڕێبهری باڵای شیعهکانی عێراق ڕهخنهی توندی گرت له هاتنی لهشکری تورکیا بۆ نێو خاکی عێراق و به پـێشێـلکردنی سهروهری وڵاتهکهی ناودێرکرد
وهزارهتی بهرگری ئهمهریکا دهڵێت به هێرشه ئاسمانیـیهکانی ئهم دوایـیانه له سوریا و عێراق 3 گهوره ڕێبهری داعش کوژراون که یهکێکیان بهرپـرسی دارایی داعشه
کۆمیتەی کاروباری دەرەوەیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پـرۆژە بڕیارێـکی پەسەندکرد بۆ ڕاستەوخۆ پـڕچەککردنی هێزەکانی پـێشـمەرگە لە لایەن ئەمەریکاوە
کاربەدەسـتانی ئاسایشی عێراق دەڵێن کەسێـکی خۆکوژ خۆی لە مزگەوتێـکی شیعەکان تەقاندووەتەوە لە بەغدای پایتەخت و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 11 کەس کوژراون و 20 کەسی دیکە برینداربوون
کاربەدەسـتێـکی ئەمەریکا ڕەخنە لە هەڵمەتە لەشکریـیەکەی ڕووسیا لە سوریا دەگرێت و دەڵێت تەنها 30% ی هێرشە ئاسمانیـیەکانی ڕووسیا لە دژی داعش ئەنجامدراون
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە سەردانی ئەنکەرە دەکات، ئەمەش هاوکاتی ئاڵۆزبوونی پەیوەندیـیەکانی نێوان بەغدا و ئەنکەرە لە بەرامبەر هاتنی لەشکری تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق
بڕیارە ژمارەیەک لە گروپەکانی ئۆپـزۆزسیۆنی سوریا لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات و هەروەها نوێنەری لە گروپە چەکدارەکانیان ڕۆژی چوارشەممە لە ڕیازی پایتەختی عەرەبسـتانی سعودیـیە کۆنگرەیەک سـازبکەن
هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە دژی داعش دەڵێت وا لەو ڕاپـۆرتانە دەکۆڵێتەوە کە باس لە کوژرانی 26 کەسی سیڤیل دەکەن لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گوندی ئەلخان لە باشوری شاری حەسەکە
تورکیا عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە هێزی زیاتر ڕەوانەی باکوری عێراق ناکات، بەڵام ئەو هێزەی پـێشـتر ڕەوانەی کردووە نایکێشێتەوە
زیاتر نیشـان بده