نوێنەر سەرۆک ئۆباما لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش داوای لە کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد کاربکات بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق لە ڕووی دارایـیەوە، لەم کاتەی پـێشـمەرگە شەڕی داعش دەکات.
ئەمەریکا سوورە لەسەر خێراکردن لە شەڕەکە و بە زووترین کات شارەکانی داعش لە عێراق و سوریا داگیریکردوون ڕزگاربکرێن. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەمەریکا پـلانێـکی تەواوی داڕشتووە بۆ ڕزگارکردنی هەردوو شاری موسڵ و ڕەققە
ناتۆ دەڵێت لەسەر داوای ئەڵمانیا و یۆنان و تورکیا بۆ ڕێگەگرتن لە کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجە هاوپەیمانێتیەکەیان بەبێ دواکەوتن کۆمەڵێـک کەشتی ڕەوانەی دەریای ئیجە دەکات
هێزەکانی سوریای دیموکرات و جەیش ئەلسوار لە کانتۆنی عەفرین توانیان فڕۆکەخانەیەکی لەشکری کۆنترۆڵبکەن کە بۆ ماوەی زیاتر لە 3 سـاڵ بوو لە ژێر دەسـتی چەند گروپێـکی ئۆپـۆزسیۆندا بوو، لەوانە بەرەی نوسر
سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەمەریکا گۆماوێـکی خوێن دروسـتدەکات، بەوەی داننانێت کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردی سوریا گروپـی تێرۆرستین
هێزەکانی یەمەن و ملیتانانی قاعیدە ڕۆژی سێشەممە لە شاری عەدەنی بەندەری لە باشوری ئەو وڵاتە بەیەکیاندادا و کوژرانی چەندان چەکداری لێکەوتەوە
بەرپرسانی پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێن ئەمڕۆ سێشەممە لە ئاکامی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە هەرێمی باشوری ئەو وڵاتە ، بەلای کەم 9 کەس گیانیان لە دەستداوە و هەروەها 150 کەسیش برینداربوون
حکومەتی عێراقی دەڵێت هێزەکانیان بە تەواوی شاری ڕومادی و ناوچەکانی دەوروبەریان لە چەکدارانی داعش پاککردووەتەوە
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی دیمەشقی پایتەخت تەقیوەتەوە و بەپـێی کۆمەڵەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا بووەتە هۆی کوژرانی بە لایەنی کەم 8 پـۆلیس و برینداربوونی 20 کەسی دیکە کە هەندێـکیان برینەکانیان قورسە
حکومەتی کەنەدا ڕایگەیاند هێرشە ئاسمانیـیەکانی لە دژی داعش ئەوانەی لە عێراق و سوریا ئەنجامیان دەدات ڕایاندەگرێت و لە 22 ی ئەم مانگی دووەوە هەر شەش فڕۆکە جەنگیـیەکەی کە بۆردومانەکان ئەنجام دەدن دەگڕێنەوە بۆ وڵات
چالاکوانان دەڵێن هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا لە 3 گوندی پارێزگای حەلەب لە باکوری وڵاتەکە لە نزیک سنووری تورکیا کشاونەتەوە پاش ئەوەی مەترسی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەی ڕووسیایان لەسەر بوو، بەڵام دواتر هێزەکانی یەپەگە دەستیان بەسەر ئەو گوندانە گرتووە
میدیاکانی تورکیا دەڵێن ئەمڕۆ دووشەممە لە دوو ڕووداوی جودادا بە لایەنی کەم 33 کۆچبەری دیکە لە دەریای ئیجە خنکاون لەو کاتەی هەوڵیان دابوو بە بەلەم لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بڕۆن
کاربەدەسـتانی عێراق دەڵێن لە چوارچێوەی ئامادەکاریـیەکان بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ لە داعش، بە هەزاران سەربازیان ڕەوانەی بنکەیەکی لەشکری کردووە لە باکوری وڵاتەکە
سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت حکومەتەکەی پـلانێـکی نوێی هەیە بۆ بەهێزکردنی باری ئاسایش و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە کوردیـیەکان
سێ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کە لە پارتی کۆمارین داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە ڤیزایان بدەنێ تاوەکو سەردانی ئێران بکەن بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی 26 ی مانگی دوو و کۆمەڵێـک ئامانجی دیکە
فەرماندەی گروپـێـکی چەکداری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کە ئەمەریکا پـشـتگیری دەکات دەڵێت هێزەکانی حکومەتی سوریا لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەکانی بە تەواوی گەمارۆی ناوچە گوندنشینەکانی باکوری حەلەبیان داوە، وە بۆردومانی فڕۆکەی ڕووسیایـیش بەردەوامە
ئۆفیسی کۆچبهری سوید پـێشبینی کردووه له سـاڵی 2016 له نێوان 70 ههتا 140 ههزار پهنابهر ڕوو له سوید بکهن، ئهمهش له کاتێـکدا ئهو وڵاته پڕی خهڵکی بیانی بووه
بڕیاره ئهندامانی ئهنجومهنی ئاسایشی نهتهوه یهکگرتووهکان لهگهڵ ستافان دی مستۆرا نێردراوی نهتهوه یهکگرتووهکان بۆ قهیرانی سوریا ڕۆژی ههینی کۆببنهوه
بە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان له یەمەن نزیکەی 13 ئەندامی سەر بە قاعیدە کوژراون کە یەکێـکیان سەرکردەیە
فهرماندهی گشتی لهشکری ئێران دهڵێت وڵاتهکهی له پهرهپـێدانی بهرنامه موشهکیـیهکهی بهردهوام دهبێت و نابێت وڵاتانی دراوسێ و ناوچهکه به ههڕهشهی دابنێن
زیاتر نیشـان بده