سهرۆک وهزیری تورکیا دهڵێت له نێوان 60 بۆ 70 ههزار کهس له شاری حهلهبی سوریاوه وا بهرهو سنوورهکانی تورکیا دێن بههۆی هێرشی لهشکری و قورسی هێرشه ئاسمانیـیهکان
پـۆلیسی ئهڵمانی دهڵێت چهند ههڵمهتێـکی گهڕان و پشـکنینی ئهنجامداوه له بهرلینی پایتهخت و چهند ناوچهیهکی باکوری وڵاتهکه به مهبهستی دهسـتگیرکردنی 4 کهس که گومان دهکرێت سهر به داعش بن
دهسهڵاتدارانی ئیتالیا دهڵێن خوێندکارێـکی وڵاتەکەیان که له میسر سهرقاڵی توێژینهوه بوو بۆ بهدهسـتهێنانی بڕوانامهی دکتۆرا به کوژراوی له نزیک قاهیرهی پایتەخت دۆزراوهتهوه
نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ پـێنجشەممەش بەرزبووەوە و گەیشتە سەروو 35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێـک، ئەمەش بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار و زیادبوونی ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە ئەمەریکا
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئەوانەی دەڵێن ئەمەریکا لە حاڵەتی شەڕدایە لە دژی ئیسلام، ئەو ڕاستیـیە نازانن کە هەموو ئاینەکانی جیهان بەشێـکن لەم وڵاتەدا و هەموو ئاینێـک بەشێـکی سەرەکیـیە لە پـێکهاتەی خەڵکی ئەمەریکا
لەشکری ژاپـۆن خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشیـیەوە بۆ خستنی هەر موشەکێـکی کۆریای باکور کە ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەی. هاوکات کۆریای باشوریش ئاگاهی داوە بە کۆریای باکور لەوەی باجێـکی قورس دەدات
بڕیارە ڕۆژی پـێـنجشەممە وڵاتانی بەخشندە بۆ خەڵکی سوریا چوارەمین کۆنگرەی خۆیان لە شاری لەندەن سـازبکەن بە مەبەستی کۆکردنەوەی 9 ملیار دۆلار بۆ یارمەتیدانی زیاتر لە 13 ملیۆن کەسی سوری کە بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیانەوە زیانیان پـێگەیشتووە
وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند وەزارەتەکەی داوا دەکات 582.7 ملیار دۆلار بۆ بودجەی سـاڵی 2017 تەرخان بکرێت، لەوانە 7.5 ملیار دۆلاری بۆ شەڕی دژی داعش
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی پاشەکشەی بە داعش کردووە لە عێراق و سوریا، بەڵام ئەم گروپە بووەتە مەترسی بۆ سەر لیبیا و ڕەنگە دەسـتبگرێت بەسەر سەرچاوە نەوتیـیەکانی
هەڵبژاردنە سەرەتایـیەکەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ویلایەتی ئایەوا کە شەوی دووشەممە بەڕێوەچوو، ئەنجامێـکی سەرنج ڕاکێشی بۆ کۆماریـیەکان لێکەوتەوە، ئەویش سیناتۆر تێد کروز توانی سەرکەوتنێـکی بەرچاو بەسەر دۆناڵد ترەمپی ملیاردێر تۆماربکات
سهرۆکی کۆمیتەی دەرەوەیی له ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا گومانی هەیە لهوەی وتووێژە نوێـیهکانی ئاشتی سوریا، ئەوەی بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ بەڕێوەدەچن ئەنجامیان هەبێت
لایەنگرانی هەردوو پارتی دیموکرات و کۆماری لە ویلایەتی ئایاوا ئەمڕۆ دووشەممە ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن تاوەکو بەشداری بکەن لە هەڵبژاردنێـکی سەرەتایی بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەیاندا
کاربەدەسـتانی ئەمەریکایی و کورد ڕایانگەیاند نوێنەر سەرۆک ئۆباما لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش بە شێوەیەکی نهێنی لەگەڵ شاندێـکی هاوپەیمانان سەردانی ناوچە کوردیـیەکانی سوریای کردووە و ماوەی دوو ڕۆژ لەوێ بوون
گەروە بەرپـرسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای لە تورکیا کرد لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکەی 20 ی مانگی یەکی شاری جزیرە بکات، ئەوەی هێزەکانی حکومەت تەقەیان لە کۆمەڵێـک خەڵکی سیڤیل کرد و لە ئاکامدا 10 کەس برینداربوون
جێب بوشی کۆماری کە خوازیارە بـبێتە کاندیدی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنەکانی سـاڵی 2016 ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەڵێت پـێویستە ئەمەریکا ڕاستەوخۆ چەک بە کورد بدات و سەربازانی ئەمەریکایی لەگەڵ لەشکری عێراق دابنێین و ڕێبەرانی سووننەی عێراقیش لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان بەشداری پـێبکرێنەوە
وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستانی سعودیە دەڵێت 2 خۆکوژ هێرشیان کردووەتە سەر مزگەوتێـکی شیعەکان لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و لە ئاکامدا 2 کەس کوژراون و 7 کەسی دیکە برینداربوون
گەورە فەرماندەی لەشکری ئەمەریکا لە عێراق دەڵێت لەشکری وڵاتەکەی پـلانێـکی بە پەلەی داناوە بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن، ئەگەر هاتوو بەنداوی موسڵ هەرەسی هێنا. دەشڵێت ئەگەر ڕووبدات ئەوا کارەسات دەبێت
ڕووسیا پـێشنیاری کردووە وتووێژەکانی ئاشتی سوریا کە بڕیارە سبەی هەینی لە شاری ژنێڤی سویسرا دەسـتپـێبکەن بۆ 11 ی مانگی داهاتوو دوابخرێن
ئۆفیسی ناوچەی سوور لە ناوەندی شاری ئامەد دەڵێت بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوچەکەی فراوانتر کراوە و ئێسـتا 5 بەشی دیکەی ناوچەکەیان دەگرێتەوە لەگەڵ جادەیەکی سەرەکی
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا پـێی ڕاگەیاندووە ڕێبەرانی پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردی سوریا (پەیەدە) بانگهێشتی وتووێژەکانی ئاشتی سوریا نەکراون، کە بڕیارە ڕۆژی هەینی لە ژنێڤ دەسـتپـێبکەن
زیاتر نیشـان بده