دەزگای چاودێری جیۆلۆجی ئەمەریکا دەڵێت ئەمڕۆ چوارشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلە بە پـێوەری ڕێختەر لە نزیک دورگەی سومەترەی ڕۆژئاوای ئەندەنوسیای داوە و کاربەدەسـتانی خۆجێی ئاگاهیان داوە لە مەترسی ڕوودانی سوونامی لە کەنارەکانی دورگەکە
گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێت لە ئاکامی هێرشەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی داعش بۆ سەر شاری گرێ سپی و دەوروبەری 43 شەڕڤان گیانیان لەدەسـتداوە
ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی وڵاتانی عەرەب بڕیاریان دا حزبوڵڵای لوبنان بە ڕێـکخراوێـکی تێرۆرستی دابنێن و ڕێوشوێنی پـێویست لە بەرامبەری بگرنەبەر
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 1ی مانگی سێ 131 هەزار و 724 کۆچبەر و پەنابەر لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا
چالاکوانانی سوریا دەڵێن داعش لە شارێـکی پارێزگای ڕەققە 8 چەکداری خۆی کوشتووە کە ڕەگەزنامەی هۆڵەندیـیان هەبووە، ئەمەش بە بیانوی هەوڵی جیابوونەوە لێـیان
هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕێـکەوتنـنامەیەکی لەگەڵ کوەیت مۆرکرد کە ڕێگە بە هێزەکانی ناتۆ دەدات هێز و چەک و کەلوپەلە لەشکریـیەکانیان لە ڕێگەی ئەو وڵاتەوە بۆ شوێنی دیکە بگوێزنەوە
فەرماندەیەکی گەورەی لەشکری عێراق دەڵێت لە هێرشێـکی خۆکوژی چەکدارانی داعش لە نزیک شاری حەدیسە لە پارێزگای ئەنبار ئەفسەرێـکی گەورە بە پلەی عەمید ڕوکن لەگەڵ 7 ی دیکە گیانیان لەدەسـتداوە
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت دەکرێت سوریا بکرێتە بە وڵاتێـکی فیدراڵ ئەگەر بەم شێوەیە ببێتە مایە مانەوەی وڵاتەکە بە یەکپارچەیی
کۆمپانیای نەوتی گەنەل ئێنرجی دەڵێت پـێشـبینی دەکات بەهای کێڵگەی نەوتی تەقتەق لە هەرێمی کوردسـتانی عێراق بۆ ساڵی 2015 نزیکەی یەک ملیار دۆلار هاتبێتە خوارێ، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی ئەو بڕە نەوتەی پـێشتر پـێشبینی دەکرا تیایدا هەبێت، هەروەهاش دابەزینی نرخی نەوت
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند نوێنەرانی ئەو وڵاتانەی پشـتیوانی لە پـرۆسەی ئاشتی سوریا دەکەن، ئەمڕۆ دووشەممە کاژمێر 3 ی پاش نیوەڕۆ لە جنێڤ کۆدبنەوە، ئەمەش لەسەر داوای فەڕەنسا کە دەڵێت کۆمەڵێـک پـێشـێلکاری لە ئاگربەستەکەی سوریا کراون
ڕابەرێـکی شیعەی عێراق دەڵێت دەبێت حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق ڕێوشوێنی ڕاستەقینە بگرێتەبەر بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە وڵاتەکەدا و هەروەها دەسـتبکات بەو چاکسـازیـیانەی بەڵێنی دابوو ئەنجامیان بدات، ئەگەر نا ئەوا پـۆستەکەی لەدەسـتدەدات
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ناوچەیەکی فراوان لە عێراق و سوریا لە داعش ڕزگارکراوە و لە ئێسـتادا ئەم گروپە تاوانکارە گەمارۆدراوە بە تایبەتی لەو شار و شارۆچکەکانەی هێشتا لە ژێر کۆنترۆڵی ماونەتەوە.
کاندیدێـکی لایەنگری حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران پـێشبینی دەکات سەرکەوتن بەدەسـتبهێنن بەسەر توندەڕەوەکاندا لەو هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەی بڕیارە سبەی هەینی سـازبکرێت
لە کاردانەوە بەرامبەر کوژرانی خەڵکی سیڤیل لە یەمەن بەهۆی هێرشی هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبسـتانی سعودیـیە بۆ سەر حوسیـیەکان و لایەنگرانیان، پەرلەمانی ئەوروپا داوایکرد وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا فرۆشتنی چەک بە عەرەبسـتانی سعودیـیە ڕابگرن
دادگایەکی میسر بڕیاری سزادانی 4 خوێندکاری کرستیانی قپتی دا بە تاوانی سووکایەتیکردن بە ئاینی ئیسلام لە گرتەیەکی ڤیدیۆیـیدا
نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا دەڵێت سبەی هەینی ڕایدەگەیەنێت کەی دانوسـتاندنەکانی نێوان حکومەت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەسـتپـێدەکەنەوە
کۆمیتەی داد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پـرۆژە بڕیارێـکی پەسەندکرد بۆ دانانی ئیخوان ئەلموسلیمین لە نێو لیستی ڕێـکخراوە تێرۆرستیـیەکاندا
میسر بۆ یەکەم جار بە فەرمی ڕایگەیاند کە گروپێـکی تێرۆرستی لە پشـت خستنی فڕۆکە نەفەرهەڵگرە ڕووسـییەکە بووە، ئەوەی لە مانگی دەی سـاڵی ڕابردوو لە نیمچە دورگەی سینا کەوتەخوارێ
سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەو ئاگربەستەی لە لایەن ئەمەریکا و ڕووسیا بە پشـتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پـلانی بۆ دانراوە لە سوریا جێبەجێ بکرێت، نابێت یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) بگرێتەوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جەخت لە گرنگی داخستنی بەندیخانەی گوانتانامۆ بەی دەکاتەوە و دەڵێت هێشتنەوە بە پـێچەوانەی بەهاکانی ئەمەریکا دەبێت
زیاتر نیشـان بده