له شارى ههولێر له لايهن كهسێكى نهناسراوهوه به نامه ههڕهشه له ئارهزوو جهبار مامۆستاى زانكۆى جيهان دهكرێت و پێى ڕادهگهيهنرێت ئەگهر دهست له كارهكهى نهكشێتهوه ئهوا پهشيمان دهبێت و دوا موڵهتيش كه بۆى دانراوه رۆژى چوارشهممهيه
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی Amnesty International دەڵێت لە ماوەی ساڵی 2015 زۆرترین سزای مەرگ لە جیهاندا جێبەجێکراون کە نزیکەی 25 ساڵە ژمارەی وەها زۆر نەبووە
وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان دەڵێت هێزەکانی لە دەوروبەری ناوچەی ناگۆرنۆ- کاراباخ پابەندی ئاگربەست دەبێت
لەشکری حکومەتی سوریا و هێزە هاوپەیمانەکانی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە هێرشێـکی گەورەیان کردووەتە سەر چەکدارانی بەرەی نوسرە و گروپەکانی لەگەڵیدان لە باشوری حەلەب، ئەمەش گەورەترین هێرشی حکومەتە لەو ناوچەیە ئەنجام بدرێت لەوەتای لە مانگی دووەوە ئاگربەست چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە
ژمارەیەک لە چالاکوانانی سوریا بۆ دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاند چەکدارانی داعش کەوتوونەتە سەرکوتکردنی ئەو ژمارە کەمە کرستیانەی لە شاری ڕەققە ماونەتەوە و لە ئێسـتادا ڕێگەیان پـێ نادەن شارەکە چۆڵ بکەن، هەرچەندە بە زۆرداری کردوویانن بە موسڵمان
هاککەرانی کۆمپـیوتەر توانیویانە دەسـتیان بگات بە زانیاری کەسێتی نزیکەی 50 ملیۆن هاوڵاتی تورکیا، لەوانە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆک وەزیر
چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێن هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، ئەوانەی تورکیا پشـتگیریـیان دەکات، وا لە شارۆچکەیەکی ژێر دەسـتی داعش لە باکوری سوریا نزیک دەکەونەوە
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت کاربەدەسـتان ئەمەریکا بۆیان ڕاگەیاندووە کە بە هێرشێـکی ئاسمانی وڵاتەکەیان لە سوریا سەرکردەیەکی گەورەی بەرەی نوسرەی سەر بە قاعیدە کوژراوە کە ناسراوە بە ئەبو فیراس ئەلسوری
کاربەدەسـتان دەڵێن ئەمڕۆ دووشەممە زنجیرەیەک تەقینەوەی خۆکوژی لە باشور و ناوەڕاستی وڵاتەکە کوژرانی بە لای کەم 29 کەس و برینداربوونی دەیان کەسی دیکەی لێکەوتەوە
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت لەم سەدەی بیست و یەکەدا لە جیهاندا گرفت هەن کە ناکرێت وڵاتێـک بە تەنیا چارەسەریان بکات، بەڵام جەختی لەوە کرد هەنگاوی باش نراوە لە بواری پاراستنی کەرەستە ناوکیـیەکاندا
شۆفێرێک کە کاری گەیاندنی کاڵا و کەلوپەل بووە لە بەریتانیا، بە پلانڕێژی بۆ ئەنجامدانی هێرشکردنە سەر کەسانی لەشکری ئەمەریکایی لە وڵاتەدا بە فەرمی تاوانبارکراوە
لە پەراوێزی کۆنگرەی ئاسایشی ناوکی کە لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت، سەرۆک ئۆباما لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆبووەوە
ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێس ڕایگەیاند کاربەدەسـتانی ئاسایش و تەندروستی دەڵێن تەقینەوەیەک لە شاری ئامەد ڕوویداوە و لە ئاکامدا بە لانی کەم 4 پـۆلیس کوژراون و 14 کەسیش برینداربوون
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR داوا لە وڵاتان دەکات ماڵ بۆ نزیکەی نیو ملیۆن سوری هەرە لێقەوماو پەیدا بکرێت. ئاژانسەکە ئەم داوایە دەخاتە ڕوو لە میانەی کۆنفراسێـکی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی وەزیران کە لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت
کۆلۆنێلی ئەمەریکایی ستیڤ وارن گوتەبێژی هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش لە وتووێژێـکی تایبەتدا بۆ ڕادیۆ سەوا گوتی شەڕی ڕزگارکردنی موسڵ قورس دەبێت بەهۆی بوونی خەڵکێکی زۆری سیڤیل لە شارەکەدا و هەروەها داعش سوورە لەسەر ئەوەی لەوێ بمێنێتەوە و باشترین چەکداری خۆی بۆ ئەوێ هێناوە
کاربەدەسـتێـکی ئەفغانستان دەڵێت لە شەڕ و پـێکدانێـکدا لە ناوچەیەکی پارێزگای ئوروزگان لە باشوری وڵاتەکە 15 لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش کوژراون
هەرسێ کەسایەتیـیە کۆماریـیەکەی ماونەتەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، کۆکن لەسەر شکستهێنان بە داعش و کۆتایی هێنان بە هەڕەشەکانی ئەم گروپە
کاربەدەسـتانی قوبرس ڕایانگەیاند مەسەلەی ڕفاندنی فڕۆکە میسریـیەکە کۆتایی پـێهات پاش ئەوەی ئەو کەسەی ڕفاندبووی خۆی ڕادەسـتی هێزەکانی ئاسایش کرد
وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جۆن کێری دەڵێت؛ لە پێناو فشار خستنە سەر داعش، ئەمریکا و تورکیا تاوتوێی چەند پلانێک دەکەن بۆ فراوانکردنی هاوکاریەکانی نێوانیان
کاربەدەسـتانی عێراق دەڵێن خۆکوژێـک خۆی لە ناوچەیەکی ناوەندی بەغدای پایتەخت تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا بە لای کەم 3 کەس کوژراون
زیاتر نیشـان بده