لەوەتای 2 مانگ لەمەوبەرەوە، گەڕەکی شێخ جەڕاح، ڕۆژانە خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەخۆوە دەبینێت بەهۆی هەڕەشەکردن لە خێزانە فەلەستینییەکان تا ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و لەبری ئەوان نیشتەجێبووە جووەکان دابنرێن.
پاش دوو هەفتە لەو دوو سکاڵا و گازەندەیەی لە بەرامبەر سەلامە و کەسە نزیکەکانی تۆمارکراون، دەزگای دارایی نیشتمانی لە فەڕەنسا لێکۆڵینەوەی بەرایی خۆی دەستپێکردووە لە دۆسێکانی "پیلانگێڕیی تاوانکاری" و "سپیکردنەوەی پارە"
هەست و سۆز بە ڕوخساری سەرۆک بایدنەوە دیاربوو هاوکاتی ڕۆیشتنی بەرەو دانانی تاجە گوڵینەکە و داوایشی لە هاوڵاتیانی ئەمەریکایی کرد یادکردنەوەی قارەمانەکانیان بەرز ڕابگرن وەک سەرۆک بایدن دەڵێت "ئەوانەی لە پێناو بەهاکانی ئەمەریکادا گیانیان بەخت کرد."
مارتن گریفیس، دەڵێت درێژەپێدانی شەڕ لە ژمارەیەک ناوچەی یەمەندا، لەوانە هێرشی چەند مانگەی حوسییەکان بۆسەر هەرێمی مەئریب کە لەژێر دەستی حکومەتدایە، بوونەتە هۆکاری بنکۆڵکردنی دەرفەتەکانی ئاشتی لە یەمەن.
ئەناتۆڵیا،ناڵێت سەڵاحەدین گولەن لە چ وڵاتێکدا دەستگیرکراوە و هیچ ئاماژەیەکیشی بەوە نەکردووە ئایا ئەو کردەیەی میت بە ڕێککەوتن بووە لەگەڵ ئەو وڵاتەی سەڵاحەدینی لێبووە یان نا.
لەوەتای ئاگربەست ڕاگەیەندراوە و قەیرانی خوێناوی لەشکریی ڕاگرتووە لەگەڵ ڕێکخراوی ئیسلامی حەماسدا لە کەرتی غەززە، ئیسرائیل لە تەنگژەیەکی نوێی سیاسیدایە.
کۆماری ئافریکای ناوەڕاست، وەک بارێکی ئاسایی وڵاتی چادی دراوسێی لە باکور، گوناهبار دەکات بە پشتیوانی ڕێکخراوە سەرهەڵداوەکانی لەناو چادن.
لە مانگی 12ی ڕابردووەوە بەنگلادیش 18000 پەنابەری لەسەرجەم 100 هەزار پەنابەر گواستۆتەوە بۆ دوڕگەی باشان شار لە هەرێمی کۆکس بازاڕ. لەو دوڕگەیەدا نزیکەی 850 هەزار کەس دەژین لە ڕەوشێکی نەخوازراوی بێزراودا.
چالاکوانە گیراوەکان دەڵێن تەنها بەشێک بوون لە سیاسەتەکانی ئۆپزسیۆن، بەڵام دەسەڵاتداران بە بەشداریکردن لە وەک دەڵێن "پیلانگێڕانێکی دڕندانەدا" بۆ ڕوخاندنی حکومەت گوناهبارن
لە ڕۆژی هەینییەوە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران دەستیان پێکردووە لەنێو ژینگەیەکی بێزاریدا بەهۆی قەیرانە مەترسیدارەکانی ئابوری و کۆمەڵایەتی ئێرانەوە.
لە ئەژماری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی میسردا، وێنەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی سامح شوکری و غابی ئەشکیناز بڵاو کراوەتەوە و نوسراویشە "لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوام و ڕژدەکانی وڵاتی میسردا بۆ بوژاندنەوەی ڕێبازی ئاشتی و بونیاتنان لەسەر بنچینەی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی یۆناندا نوسراوە "کەمایەتی موسڵمانەکان لە تراقیا نزیکەی 120 هەزار کەسی یۆنانین و هەوڵە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ پێچەوانە کردنەوەی ئەو ڕاستییە و قسە و باسی ئەوەی مافیان نەپارێزراوە یان جیاوازییان لەگەڵدا دەکرێت، بێ بنەمان و بە تەواوەتیش ڕەتی دەکەینەوە."
ڕۆژی 20ی مانگی 5، ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس گەیشتنە ڕێککەوتنی ئاگربەست و لە 21ی مانگیشەوە ئەو ڕێککەوتنە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی دادگایی کردنی بەنجامین بێیەر پاش چەند ڕۆژێکە لەو داوایەی خوشکەکەی لە سەرۆکی فەڕەنسای کردووە تا هەوڵی ئازادکردنی براکەی بدات.
ڕۆمان پـرۆتاسیڤیچ، ڕۆژنامەوان و چالاکوانێکی وڵاتی بیلاڕووسە کە ناسراوە بە دژایەتیکردنی حوکمڕانی ئەلێکزاندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاڕووس، ئەوەی بە دوایەمین دیکتاتۆری ئەوروپا دادەنرێت.
دادگایەکی ئەڵمانیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە دەستیکر بە دادگایـیکردنی ئەفسەرێکی لەشکری وڵاتەکەی بە تۆمەتی ئەوەی ویستوویەتی خۆی بکات بە پەنابەری سوریایی بە ئامانجی کوشتنی کەسانی سیاسی و پاشان تاوانەکە بخرێتە ئەستۆی پەنابەرانەوە
پاش ئەوەی هێزێکی ئاسایشی عێراق لە بەغدا دکتۆر حامد ئەللامی دەستگیرکرد، بە تۆمەتی لێدوانی نازانستی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڤاکسینەکەی، خێڵی ئەللام ناڕەزایی خۆیان دەربڕی
4 ئەندامی ئەنجومەنی لەشکریی میانمار و 7 وەزیر و سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن کە لەشکر کۆنترۆڵی کردووە و هەروەهاش سەرۆکی بانکی نێوەندی میانمار، لە نێو ئەوانەدان کە ناویان خراوەتە لیستی ڕەشی وەزارەتی خەزێنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هێڵی ئاسمانی ئەلئیتیحاد بنکە لە ئەبو زەبی دەڵێت ئەلئیتیحاد بۆ ماوەیەکی کاتیی خزمەتگوزارییەکانی خۆی بۆ تەلئەڤیڤ ڕادەگرێت بەهۆی بەردەوامیی قەیرانەکانەوە.
ئانگێلا مێرکڵ، لەو پەیوەندییە تەلەفونییەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا داوای کۆتاییپێهێنانێکی خێرای کردووە بۆ ئەم قەیرانەی ئێستای نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان کە بە خراپترین قەیران دادەنرێت لەوەتای چەند ساڵێک لەمەوبەرەوە.
زیاتر نیشـان بده