Accessibility links

ئیسرائیل لە تەنگژەیەکی سیاسیدایە


ڕکابەرە سیاسییەکانی بەنجامین نەتەنیاهۆ سەرەک وەزیری ئیسرائیل بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەندی فرەلایەن بە مەبەستی دوورخستنەوەی نەتەنیاهۆی ڕاستڕەو.

نەتەنیاهۆ تا ئێستا لە هەموو سەرەک وەزیرەکانی تری ئیسرائیل، زیاتر پۆستەکەیدا ماوەتەوە.

نافتالی بێنێت، ملیۆنێری بواری تەکنەلۆژی کە ڕاستڕەوێکی توندڕەوە لەگەڵ یائیر لاپێد، بێژەری پێشووی تەلەفزیۆن کە میانڕەوە، وتووێژی کردووە سەبارەت بە بەندەکانیهاوپەیمانێتی و مەرجەکانی هاوپەیمانێتی "گۆڕان" کە دەبێتە مایەی کۆتاییهێنان بە قۆناغی نەتەنیاهۆ.

لەوەتای ئاگربەست ڕاگەیەندراوە و قەیرانی خوێناوی لەشکریی ڕاگرتووە لەگەڵ ڕێکخراوی ئیسلامی حەماسدا لە کەرتی غەززە، ئیسرائیل لە تەنگژەیەکی نوێی سیاسیدایە.

لە مانگی 3دا پاش ئەوەی ئەنجامەکانی چوارهەمین هەڵبژاردن لە ماوەی 2 ساڵدا لە ئیسرائیل نەبوونە یەکلاکەرەوە، لاپێد دەسەڵاتی دراوەتێ تا نیوەشەوی ڕۆژی چوارشەممە حکومەت پێکبهێنێت.

دەرفەتەکان لەبەردەم لاپیددا زیاتربوون، پاش ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە بێنێت، ڕایگەیاند بەشداری دەکات لە حکومەتێکی فرە لایەنی یەکگرتووی نیشتمانیدا، کە خۆی و لاپێد هەریەکەیان بە نۆرە پۆستی سەرەک وەزیریان لادەبێت.

ئەم هاوپەیمانێتییە هێشتاش پێویستی بە پشتیوانی لایەنەکانی تر و یاسادانەرانیش هەیە تا بتوانێت ببێتە خاوەنی 61 کورسی لە 120 کورسییەکەی پەرلەمانی ئیسرائیلدا.

نەتەنیاهۆ 12 ساڵە لە دەسەڵاتدایە دوای ئەو 3 ساڵەی لە سەرەتادا سەرەک وەزیر بووە، لە ئێستاشدا کەوتۆتە ململانێوە لە پێناو ژیانی سیاسی خۆیدا و ئاگاهیش دەدات وەک دەڵێت "حکومەتێکی باڵی چەپ دەوڵەتی ئیسرائیل دەخاتە مەترسییەوە."

نەتەنیاهۆ، تەمەن 71 ساڵ، درێژترین ماوە سەرەک وەزیری ئیسرائیل بووە و یەکەمین سەرەک وەزیریشە هێشتا لە پۆستەکەیدا بێت و ڕووبەڕووی گوناهبارکردن ببێتەوە بە فێڵ و تەڵەکە کردن و بەرتیلکاری و خیانەتکردن لە متمانە.

بەنجامین نەتەنیاهۆ نکوڵی لەو گوناهبارکردنانە دەکات.

XS
SM
MD
LG