دیپـلۆماتان دەڵێن بەریتانیا و ئەمەریکا و فەڕەنسا و ئۆکرانیا شکستیان بە هەوڵێـکی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هێناوە بۆ دانانی هەردوو گروپی جەیش ئەلئیسلام و ئەحرار ئەلشامی سوری بۆ نێو لیستی ڕەشی گروپەکان
فەرماندەیەتی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەڵێت شکستیان بە هێرشی خۆکوژی بۆ سەر بنکەیەکی پـۆلیس هێناوە لە ڕۆژئاوای بەغدا، بەڵام پـۆلیسێـک گیانی لەدەسـتداوە و 3 کەسی دیکە برینداربوون
ئەنجومەنی سیناتی بەرازیل بڕیاری دا خانم دیلما ڕۆسێف لە سەرۆکایەتیکردنی وڵات ڕابگیرێت هەتا دادگاییکردنی لەسەر تۆمەتەکانی شکاندنی یاساکانی بوجە یەکلایی دەبێتەوە
پـۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا دەڵێت لێکۆڵینەوە لە 40 کەیسدا دەکات کە گومان دەکرێت چەکداری سەر بە داعش هاتبنە ناو وڵاتەکەیەوە لە نێو ئەو پەنابەرە زۆرەی لەم دوایـیانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاتوون
گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت وڵاتەکەی بەو ئۆپـەراسیۆنە لەشکریـیانەی لە دژی داعش ئەنجامی داون، توانیویەتی دوو لەسەر سێی ئەو ناوچانەی داعش لە ڕۆژئاوا و باکوری وڵاتەکە داگیریکردبوون ڕزگاریان بکات
دادگایەکی ویلایەتی نیوجێرسی کەسێـکی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئوردنی حوکمی 15 سـاڵ زیندانی دا بە تاوانی یارمەتیدانی ماددی داعش و هەوڵدان بۆ چوونە نێو داعش لە دەرەوەی وڵات
سەرۆکی تورکیا دەڵێت هیچ وڵاتێـک هێندەی تورکیا شەڕی داعش ناکات و هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا و عێراق نزیکەی 3 هەزار چەکداری داعشیان کوشتووە
داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیە خوێناویـیەی ناوچەی سەدری بەغدای پایتەختی عێراق ڕاگەیاند کە بووەتە مایەی کوژرانی 63 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 85 کەسی دیکە
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت کۆمەڵە وڵاتی پشـتگیری لە ئاشتی بۆ سوریا دەکەن لە سێشەممەی داهاتوو لە ڤیەنـنا کۆدەبنەوە
کاربەدەسـتانی تورکیا دەڵێن ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەی باگلاری شاری ئامەد ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو بە پاسێکی پـۆلیسدا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 3 کەس کوژراون و 45 کەسی دیکە برینداربوون
کاربەدەسـتان دەڵێن لە ئۆپـەراسیۆنێـکی هاوبەشی نێوان هێزی تایبەتی ئەفغانی و ئەمەریکایی لە ئەفغانسـتان کوڕی یوسف ڕەزا گیلانی سەرۆک وەزیری پـێشووی پاکستان لە دەسـتی گروپێـکی سەر بە ئەلقاعیدە ڕزگارکرا
بەرپـرسی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە بە توندی کۆمەڵێـک پـێشـێلکاری لەشکری تورکیای شەرمەزارکرد، لەوانە تەقەکردن لە خەڵکی سیڤیل و سووتاندنی زیاتر لە 100 کەس هەتا مردن
کەسێـک لە وێزگەیەکی شەمەندەفەر لە شارۆچکەیەکی باشوری ئەڵمانیا بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر خەڵکی و لە ئاکامدا کەسێـک کوژراوە و 3 کەسی دیکە برینداربوون
پەرلەمانتارێـکی ئێران ئاشکرای دەکات چەکداری وڵاتەکەی لە شەڕدا لە سوریا بە دەسـتی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن کوژراون و هەروەها ژمارەیەکیشیان دەسـتگیرکراون
دەنگی ئەڵمانیا (دۆیچە وێلێ) دەڵێت دادگایەکی شاری فرانکفۆرت بڕیاری 5 سـاڵ زیندانی دەرکردووە بۆ ئەندامێـکی پـێشووی بەرەی نوسرەی سەر بە ئەلقاعیدە لە سوریا
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە بە جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای گوتووە کە دەبێت ڕێوشوێنی پـێویست بگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە گەیاندنی کۆمەک و یارمەتی بۆ توندڕەوان لە سوریا لە ڕێگەی تورکیاوە
بڕیارە سبەی سێشەممە پەرلەمانی عێراق دەسـتبکاتەوە بە کارەکانی خۆی، ئەمەش پاش چەندان هەفتە لە ناکۆکی سیاسی نێوان لایەنەکان کە بە هەڵکوتانی خەڵکی خۆپیشاندەر بۆ سەر بینای پەرلەمان کۆتاییهات
ئاژانسی دەنگوباسی BBC بەریتانی و کاربەدەسـتێـکی کۆریای باکور دەڵێن دەسەڵاتدارانی پـیۆنگیانگ پەیامنێرێـکی BBC یان دەرکردووە لەسەر ئەو ڕاپـۆرتانەی سەبارەت بە ژیان لەو وڵاتە ئامادەی کردبوون
سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی قایل نابێت یاساکانی دژە تێرۆری خۆی بگۆڕێت تاوەکو یەکێتی ئەوروپا ڕەزامەندی دەرببڕێت لەسەر لابردنی داوای ڤیزا لە هاوڵاتیانی تورک ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی ئەوروپا بکەن
گەورە فەرماندەیەکی لەشکری ئەمەریکا دەڵێت چین بەشداری لە مانۆڕێـکی لەشکری دەکات کە ئەمەریکا ڕێبەرایەتی دەکات، ئەمەش سەرەڕای ناکۆکیـیەکانی نێوان واشنتن و بەیژین لە بارەی دەریای باشوری چینەوە
زیاتر نیشـان بده