هەڵمەتی ڕزگارکردنی ناوچەی مەنبجی ڕۆژئاوای ڕووباری فورات لە پارێزگای حەلەب لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامە و چەندان گوند و شوێنی گرنگی دیکە لەو ناوچەیە لە داعش ڕزگارکراون
هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە هەڵمەتەکەیان بۆ ڕزگارکردنی شارۆچکەی مەنبج و ناوچەکانی دەوروبەری لە داعش و توانیویانە بە دەیان گوند کۆنترۆڵ بکەن و لە ئێستادا نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە شارۆچکەکەوە دورن
پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگ کۆمەڵ کوژیـیەکانی ئەرمەنەکان، ئەوانەی سەردەمی ئیمپـراتۆریەتی عوسمانی بە جینۆساید ناساند
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان بە ڕێگەی تەلەفونهوه وتووێژی لەگەڵ جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کردووە سەبارەت به چهند بابهتێـک
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت سەرۆک وەزیری عێراق هەڵمەتی سەر شاری فەلـلوجەی دواخستووە، بەهۆی مەترسی لەسەر سەلامەتی خەڵکی سیڤیل لە شارەکە
سەرۆکی ئەرمینیا داوای لە پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا کرد دەنگ بەو پـرۆژە بڕیارە بدەن، ئەوەی کوشتنە بە کومەڵەکانی ئەرمەنیـیەکان لە سەردەمی ئیمپـراتۆریەتی عوسمانی بە جینۆساید دادەنێت
کەشـتیەکی هێزی دەریایی فەڕەنسا شەپـۆلی ئەلیکترۆنی یەک لە دوو سندوقە ڕەشەکەی فڕۆکە میسریـیەکەی وەرگرتووە، ئەوەی لە 19 ی ئەم مانگە لە پاریسەوە بە 66 کەسەوە بەرەو قاهیرە بەڕێکەوت و لەسەر دەریای ناوەڕاست کەوتە خوارێ
کاربەدەسـتانی ئەمەریکا بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزیان گوتووە هەزاران شەڕڤان بە پاڵپشتی ئەمەریکا هێرشێـکیان دەسـتپێـکردووە بۆ ڕزگارکردنی شاری مەنبج لە پارێزگای حەلەبی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا
دادگایەکی تورکیا حوکمی زیندانی دا بەسەر شاجوانێـکی پـێشووی وڵاتەکەی بە تاوانی سووکایەتیکردن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت فڕۆکەی ڕووسی ئەمڕۆ سێشەممە هێرشی ئاسمانیـیان کردووەتە سەر شاری ئیدلیب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا و لە ئاکامدا زیاتر لە 60 کەسی سیڤیل کوژراون
چالاکوانانی سوریا دەڵێن هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باشوری بەنداوی تشرین 9 گوند و 3 کێڵگەیان لە داعش ڕزگارکردووە
تورکیا بە توندی ئەڵمانیای ئاگادارکردووەوە لەوەی پەرلەمانی ئەڵمانی بە نیازە بڕیارێـک پەسەندبکات بۆ بە جینۆساید ناساندنی کوشتنی بە کۆمەڵی ئەرمەنەکان لە سەردەمی ئیمپـراتۆریـیەتی عوسمانیدا
کاربەدەسـتانی ئاسایشی لە عێراق دەڵێن هێزەکانی وڵاتەکەیان دەسـتیانکردووە بە چوونە ناو شاری فەلـلوجەوە لە سێ قۆڵەوە بۆ ڕزگارکردنی شارەکە لە داعش کە نزیکەی 2 سـاڵە داگیریکردووە
تورکیا بە توندی ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو سەربازانەی ئەمەریکا کە لە سوریا هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن و ئاڵای یەپەگەیان بە جلوبەرگەکانیان کردووە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەردانی شاری هیرۆشیمای ژاپـۆنی کرد و لەوێ تاجە گوڵینەی خستە سەر مۆنۆمێنتی ئاشتی، ئەوەی بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیـیانی هێرشە ئەتۆمیـیەکەی ئەمەریکا بۆ سەر ئەو شارە بنیادنراوە
دەسەڵاتدارانی ئازەربایجان پەیامنێری دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ئەمەریکا لە ئەوروپا ئازادکرد، کە لە مانگی نۆی سـاڵی 2015 لە لایەن دادگایەکی ئەو وڵاتەوە حوکمی 7 ساڵ و نیو زیندانی درا
وتەبێژى حەشدى شەعبى لە قەزاى خورماتوو ، دەستگیركردن و فشارخستنە سەر عەرەبى سونە بۆ بەجێهێشتنى گەڕەكە توركمانە شیعە نیشینەكان رەتدەكاتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە بەرپرسانى كورد دەڵێن شیعەكان عەرەبى سونە دەرفێنن و لە گەڕەكەكانیشیان دەریان دەكەن
کۆبوونەوەکانی گروپی حەوت وڵاتە پـیشەسازیـیە مەزنەکەی جیهان G7 لە ژاپـۆن ئەمڕۆ پـێنجشەممە دەسـتیانپـێکرد بە بەشداری براک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا و ڕێبەرانی وڵاتانی ژاپـۆن و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتالیا و کەنەدا
سەرۆک وەزیری نوێی تورکیا دەڵێت یەکێـک لە کارە سەرەکیـیەکانی حکومەتەکەی ئامادەکردنی دەسـتورێـکی نوێ بۆ وڵاتەکە دەبێت کە تیایدا سیستەمی حوکمڕانی بۆ شێوازی سەرۆکایەتی بگۆڕدرێت
چاوەڕواندەکرێت سەرۆک ئۆباما لەگەڵ شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیری ژاپـۆن کۆبـبێتەوە، ئەمەش لە میانەی سەردانەکەی بۆ ژاپـۆن بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی وڵاتانی G7 کە لە 26 و 27 ی ئەم مانگە لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت
زیاتر نیشـان بده