وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت هێرشە ئاسمانیـیەکانی بۆ سەر بەرەی نوسرەی سەر بە قاعیدە لە سوریا بۆ ماوەیەک ڕادەگرێت هەتا بوار بە کۆمەڵە چەکدارەکانی دیکەی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بدات لە شوێنەکانی بەرەی نوسرە دوربکەونەوە
تاڵیبانی ئەفغانسـتان ڕێبەرێـکی نوێی بۆخۆی دەسـتنیشانکردووە تاوەکو شوێنی مەلا ئەختەر مەنسور بگرێتەوە، ئەوەی ڕۆژی شەممە بە هێرشێـکی ئاسمانی ئەمەریکا لە ناوچەی بلوچستانی پاکسـتان کوژرا
بان کی مون سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانەی وتەکەیدا لە کۆنگرەی مرۆیی جیهانی لە تورکیا رەخنەی لە ڕابەرانی هەرە دەوڵەمەنترین وڵاتانی جیهان گرت بۆ ئامادەنەبوونیان لە گرنگترین کۆبونەوەی لوتکەی مرۆیی کە لە ئستەنبوڵ بەڕیوەدەچێت
هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان ئەمڕۆ سێشەممە هەڵمەتی خۆیان دەسـتپێـکرد بۆ ڕزگارکردنی باکوری ڕەققە لە داعش
کاربەدەسـتێـک لە پـزیشکی دادوەری میسر دەڵێت بەپـێی ئەو پارچە جەستانەی مرۆڤ کە لە پاشماوەی فڕۆکە میسرەکە هەڵگیراونەتەوە، ئەوەی ڕۆژی پـێنجشەممە کەوتە دەریای ناوەڕاستەوە، پـێدەچێت تەقینەوەیەک هۆکاری کەوتنی فڕۆکەکە بووبێت
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕەخنەی لە تورکیا گرت سەبارەت بە بڕیاری هەڵگرتنی پەناپارێزی پەرلەمانی لە پەرلەمانتاران و هەروەها فشارەکان بۆ سەر ڕۆژنامەگەری لەو وڵاتەدا
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ئەمڕۆ دووشەممە بە تەلەفون قسەی لەگەڵ جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کردووە سەبارەت بە پـێشنیارێـکی مۆسکۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش
کۆنگرەی مرۆیی جیهانی ئەمڕۆ دووشەممە بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکەم ڕۆژی کارەکانی خۆی لە شاری ئستەنبوڵی تورکیا دەستپـێکرد
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ئاکامی 7 تەقینەوە لە هەردوو شاری جەبلە و تەرتوسی ڕۆژئاوای وڵاتەکە 145 کەس کوژراون و زیاتر لە 200 کەسی دیکە برینداربوون. داعشیش بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان ڕاگەیاند
سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت هێزەکانیان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی شاری فەلـلوجەیان لە داعش دەسـتپـێکردووە و هەتا ئێسـتا لە هەموو قۆڵەکانەوە پـێشڕەویـیان کردووە و سەرکەوتنی گەورەیان تۆمارکردووە بە شێوەیەک کە زیاترە لەوەی چاوەڕواندەکرا
ئەمەریکا کۆتایی بەو قەدەغەی هەناردەکردنی چەکەی هێنا کە نزیکەی 50 سـاڵە بەسەر ڤێتنامی سەپاندبوو لە پاش شەڕی نێو ئەو وڵاتە کە لە سـاڵی 1955 وە هەتا سـاڵی 1975 درێژەی کێشا و بەهۆیەوە بە سەدان هەزار کەس کوژران و برینداربوون
ئاژانسی موخابەراتی ئەفغانستان ناسراو بە NDS پشتڕاستی کردۆتەوە کە ڕێبەری تالیبان ئەختەر مەنسور لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ناوپاکستان نزیک سنوری ئەفغانستان کوژراوە.
دادگایەکی کۆسۆڤۆ مەلایەک و 6 کەسی دیکەی حوکمی زیندانی داوە بە تاوانی پەیداکردنی خەڵکی بۆ داعش و ڕەوانکردنیان بۆ سوریا
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پـێشنیارێـکی ڕووسیای ڕەتکردەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی هاوبەش لە دژی گروپە تێرۆرستیـیەکان لە سوریا
خۆپـیشاندەران ئەمڕۆ هەینی لە بەغدای پایتەخت پاش ئەوەی ناوچەی سەوزیان بەزاند، خۆیان کرد بە ئۆفیسی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق، لە بەرامبەریشدا دەسەڵاتداران قەدەغەی هاتوچۆیان لە شارەکە ڕاگەیاند
بەڕێوەبەری پـۆلیسی شاری سان فرانسیسکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا دەسـتی لە کارکەی کێشایەوە پاش چەند کاژمێرێـک لەوەی پـۆلیسێـکی ژنێـکی کوشت
وەزیری بەرگری ئیسرائیل موشێ یەعلۆن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند دەستلەکار دەکێشێتەوە بەهۆی نەبوونی متمانە بە سەرۆک وەزیر بنیامین نەتەنیاهۆ، پاش ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییانەی کە ئاماژەیان بە گۆڕینی یەعلۆن دەکرد.
لەشکری میسر ڕایگەیاند پارچەی فڕۆکەکەی هێڵی ئاسمانی وڵاتەکەیان لەگەڵ چەند کەلوپەلێـکی سەرنشینەکانیان لە دەریای ناوەڕاست دۆزیوەتەوە لە دوری 290 کیلۆمەتر لە باکوری شاری ئسکەندەریـیە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لقەکانی داعش لە لیبیا و عەرەبستانی سعودیـیە و یەمەنی خستە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیە جیهانیـیەکانەوە
پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتداری تورکیا ڕایگەیاند بنعەلی یەڵدرم یەک لە دامەزرێنەرانی ئاکەپە و هەروەها وەزیر گواستنەوە و گەیاندن و هاتوچۆی دەریایی کاندیدکراوە بۆ گرتنەوەی شوێنی ئەحمەد داوود ئۆغڵو لە سەرۆکایەتی پارتەکەدا
زیاتر نیشـان بده