ئێران دەڵێت شەڕ و پـێکدادان لە نێوان هێزێـکی سوپای پاسداران و ژمارەیەک میلیتانی پـژاک لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕوویانداوە و لە ئاکامدا 5 میلیتانی پـژاک کوژراون
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆتایی بە بەشداریکردنەکەی هێنا لە مەراسیمەکانی تایبەت بە کۆچی دوایی محەمەد عەلی کلای پاڵەوانی بۆکسێنی ئەمەریکا، ئەمەش وەک دەڕبڕینی ناڕەزایی
بە دەیان هەزار کەس ئەمڕۆ هەینی لە جادەکانی شاری لویڤێلی ویلایەتی کەنتاکی لە پاڵ یەکتردا وەستاون بۆ دەربڕینی ماتەمینی خۆیان و ماڵئاوایی کردن لە ڕۆڵەی شارەکەیان محەمەد عەلی کلای پاڵەوانی یاری بۆکسێن کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە تەمەنی 74 سـاڵیدا گیانی سپارد
سەرۆک ئۆباما ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پـێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە لەشکری ئەمەریکا لە پشـتیوانیکردنی هێزە ئەفغانیـیەکان، ئەوانەی شەڕی چەکدارانی تاڵیبان دەکەن
براک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە فەرمی پـشـتیوانی خۆی بۆ هێلەری کلنتن وەزیری پـێشووی دەرەوە ڕاگەیاند تاوەکو بـبێتە کاندید دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمەریکا
کاربەدەسـتێـکی فەڕەنسا پشـتڕاستی کردووەتەوە هێزی تایبەتی وڵاتەکەی لە باکوری سوریا یارمەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەدەن لە مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژکاری
کاربەدەسـتان لە عێراق دەڵێن ئەمڕۆ پـێنجشەممە دوو هێرشی خۆکوژی بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای بەغدا کراون، یەکێـکیان لە ناو شاری بەغدای پایتەخت و ئەوی دیکەیان لە شارۆچکەیەکی پارێزگاکە
ههریهک له خانم ئهماندا بێننێت سهرۆکی دهنگی ئهمهریکا و جۆن ف. لانسینگ سهرۆکی جێبهجێکاری دهستهی پهخشی حکومی BBG ، له ڕاگهیاندنێـکدا هێرشهکهیان شهرمهزارکرد
خەجیجان فارقین پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە شاری ئامەد ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ دوو ڕۆژنامەوانی دیکە بەرەو ناوچەی میدیەت بەڕێکەوتن تاوەکو لەوێ ڕووماڵی هەواڵەکان بکەن
سەرۆک ئۆباما لە کۆشـکی سـپی پـێشوازی لە نارێندرا مۆدی سەرۆک وەزیری هیندستان کرد و سەبارەت بە کۆمەڵێـک بابەتی هاوبەش وتووێژیان کرد
چالاکوانان و سەرچاوەکان لە ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەڵێن داعش لە نزیک شارۆچکەی مارع وازی لە شەڕی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا هێناوە لەم کاتەی کەوتووەتە بەر هێرشی هێزەکانی سوریای دیموکرات
هێلەری کلنتن وەزیری پـێشووی دەرەوەی ئەمەریکا پشـتیوانی 2755 شاندی بەدەسـتهێنا لەو هەڵبژاردنە بەرایـیانەی هەتا ئێستا لە ویلایەتەکانی وڵاتەکە ئەنجامدراون
کاربەدەسـتانی تورکیا دەڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ئەمڕۆ سیێشەممە لە ناوچەیەکی ناوەڕاستی شاری ئستەنبوڵ تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 11 کەس کوژراون و 36 کەسی دیکە برینداربوون
دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا دەڵێن کەسێـکیان دەسـتگیرکردووە ڕەگەزنامەی فەڕەنسایی هەیە کە خۆی ئامادە کردبوو هێرشی تێرۆرستی ئەنجام بدات لە میانەی یاریـیەکانی جامی 2016 ی ئەوروپا بۆ تۆپی پـێ، ئەوەی بڕیارە ڕۆژی هەینی لە فەڕەنسا دەسـتپـێبکات
ڕۆژنامەوانێـکی خاوەن ئەزمونی ئەمەریکایی و وەرگێڕە ئەفغانیـیەکەی ڕۆژی یەکشەممە لە ئەفغانسـتان کوژران کاتێـک لەگەڵ هێزێـکی لەشکری ئەفغانی لە ناوچەیەکی هێلمەند لە باشوری وڵاتەکە بە ئۆتۆمبیل دەڕۆیشتن
سەرۆک ئۆباما و خانمی یەکەمی ئەمەریکا میشێل ئۆباما، بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان پـیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکەن لە ئەمەریکا و جیهاندا
گوتەبێژی حکومەتی ئوردن دەڵێت هێرشێـکی چەکداری کراوەتە سەر ئۆفیسێـکی حکومەت لە کەمپی بەقعەی پەنابەرانی فەڵەسـتینی لە قەراغ عەمـمانی پایتەخت و لە ئاکامدا 5 کەس کوژراون
هێزی دەریایی ئەمەریکا دەڵێت فڕۆکەی جەنگی وڵاتەکەیان لە کەشتیـیەکی فڕۆکە هەڵگریان لە دەریای ناوەڕاستەوە هەستاون و هێرشیان کردووەتە سەر داعش
شارۆچکەیەک لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ڕۆمانیا بە نیازە سەرۆکێـکی نوێی شارەوانی بۆخۆی هەڵبژێرێت، بەڵام کێشەکە لەوەدایە لە نێو کاندیدەکان سێ کاندیدیان هەیە هەرسێـکیان هەمان ناویان هەیە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاپـۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە تێرۆرزم لە جیهان بڵاوکردەوە، تیایدا دەڵێت لە ساڵی 2015 تێرۆر لە جیهاندا کەمبووەتەوە بە ڕێژەی 13% و بەمەش ژمارەی کوژراوانی ئاکامی هێرشە تێرۆرسـتیـیەکان بە ڕێژەی 14% کەمبووەتەوە بەراورد بە سـاڵی 2014.
زیاتر نیشـان بده