وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کێری ڕۆژی هەینی لە میانەی لێدوانێکی هاوبەشیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگێ لاڤرۆڤ، ڕایگەیاند هێرشەکەی نیس ئەوەمان نیشان دەدات کە هەنگاوی زیاتر چەندە پێویستە بنرێن لە دژی تیرۆرستان بە تایبەتی لە سوریا
ئەو هێرشبەرەی شەوی پـێنجشەممە بە ئۆتۆمبیلێـکی بارهەڵگری جۆری فریزەر لە جادەیەکی شاری نیسی باشوری ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا خەڵکی کرد بە ژێرەوە و بووە مایەی گیان لەدەسـتدانی زیاتر لە 84 کەس و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە، ئاشکرابوو کەسێـکی تونسیـیە کە ڕەگەزنامەی فەڕەنسایی وەرگرتووە
پاش هێرشە تێرۆرستیـیەکەی دوێنێ پـێـنجشەممەی شاری نیس لە باشوری ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا، سەرۆکی فەڕەنسی ڕایگەیاند کە بەنیازی درێژکردنەوەی باری نائاسایییە لە سەرانسەری وڵاتەکەی، ئەمەش لە کاتێـکدا بڕیاربوو لە 26 ی ئەم مانگە کۆتاییپـێبێت
سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت ئەو هێرشەی بە لۆریەکەوە کرا لە شاری نیس و بووە مایەی کوژرانی 84 کەس و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک هەموو تایبەتمەندێتیەکانی هێرشی تێرۆرکاری تیادایە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتووەتە پایتەختی ڕووسیا لە چوارچێوەی سەردانێـکی فەرمی دوو ڕۆژی بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە کێشە نێودەوڵەتیـیەکان
دۆناڵد ترەمپ کە چاوەڕواندەکرێت ببێت بە کاندیدی کۆماریـیەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەڵێت ڕۆژی هەینی جێگری خۆی بۆ سەرۆکایەتی وڵات ڕادەگەیەنێت
دوو ڕۆژنامەوانی کورد کە بۆ ڕووماڵکردنی ڕزگارکردنی شاری مەنبج لە داعش لەو ناوچەیە بوون، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێـکی چێنراو برینداربوون
داعش لە گوندە عەرەبنشینە كوردستانیەكانى پارێزگاى دیالە هەڵمەتێكى بۆ كوشتن و ڕفاندنى ئەو عەرەبانە دەستپێكردووە كە گومان دەكرێت هاوكارى پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەكان بكەن
جۆش ئێرنست گوتەبێژی کۆشـکی سپـی پـیرۆزبایـیەکەی ڕاگەیاند و گوتی خانم تێرێزا بەو پـێـیەی پـێشتر وەزیری ناوخۆ بووە زۆر کاری لەگەڵ کاربەدەسـتانی ئەمەریکایی کردووە. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کاربەدەستەکان باسیان لە توانا و لێهاتوویی ئەم خانمە کردووە
دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا دەڵێن سەرکردەی ئەو هێرشانەیان دەسـتنیشانکردووە کە 13 ی مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو کرانە سەر چەند شوێنێـکی گشتی لە پاریسی پایتەخت و بەهۆیانەوە دەیان کەس کوژران و برینداربوون
سەرۆک وەزیری تورکیا با ئاشکرا دەڵێت وڵاتەکەی خوازیارە پەیوەندیـیەکانی لەگەڵ سوریا ئاسایی بکاتەوە، بێ ئەوەی ئاماژە بۆ ئەوە بکات کە پـێویستە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دەستبەرداری دەسەڵات ببێت
سیناتۆر بێرنی ساندەرس بە فەرمی پشـتیوانی خۆی بۆ هێلەری کلنتن ڕاگەیاند تاوەکو بـبێتە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمەریکا
وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە سەردانێـکی پـێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتووەتە ئەفغانستان بە مەبەستی وتووێژکردن لە بارەی ڕەوشی ئاسایشی لەو وڵاتە لەگەڵ کاربەدەسـتانی ئەفغانی و هەروەها فەرماندە لەشکریـیەکانی ئەمەریکا لەوێ
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی ڕاشدیـیەی باکوری بەغدای پایتەختی عێراق تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 12 کەس کوژراون و نزیکەی 37 کەسیش برینداربوون
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch دەڵێت حکومەتی تورکیا ڕێگە نادات لێکۆڵینەوەی بێ لایەن ئەنجام بدرێت سەبارەت بەو ڕاپـۆرتانەی دەڵێن هێزەکانی حکومەت لە ناوچە کوردیـیەکان بە کۆمەڵ خەڵکی سیڤیلیان کوشتووە
وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە سەردانێـکی پـێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتووەتە بەغدای پایتەختی عێراق، بە مەبەستی تاووتوێکردنی دوایـین پـێشهاتەکانی شەڕی دژی داعش لەگەڵ کاربەدەسـتانی عێراق و فەرماندەکانی لەشکری ئەمەریکا لەو وڵاتە
لە کاردانەوە بەرامبەر ڕاپـۆرتەکانی دەزگا زانیاریـیەکانی ئەڵمانیا کە تیایاندا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ئێران هەوڵی بەدەسـتهێنانی تەکنەلۆجیای ناوکی داوە، ئەمڕۆ هەینی بەرلین ڕایگەیاند هێز لە ناو ئێراندا هەن پـێدەچێت هەوڵ بدەن ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەیان لەگەڵ ڕۆژئاوادا تێـکبدەن
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ئەنجامی هێرشێـکی ئاسمانی بۆ سەر شارۆچکەیەکی ژێر دەستی بەرەی نوسرەی سەر بە ئەلقاعیدە لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە بە لایەنی کەم 22 کەس کوژراون
سەرۆک وەزیری عێراق بڕیاری داوە ژمارەیەک کاربەدەسـتی ئاسایشی بەغدای پایتەخت لە پـۆستەکانیان لابدرێن، ئەمەش پـێدەچێت کاردانەوەیەک بێت لە بەرامبەر تەقینەوە بەهێزەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ناوچەی کەڕادە
سەرۆکی پـۆلیسی شاری داڵسی ویلایەتی تەکساس بەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند 3 گومانبار دەسـتگیرکراون و کاربەدەسـتانی دیکەی ئاسایشی دەڵێن گومانباری چوارەم کوژراوە
زیاتر نیشـان بده