سەرۆک جۆو بایدن، لەگەڵ گەیشتنی بۆ بارەگای سەرەکی ناتۆ لە برۆکسل و بەشداریکردنی لە کۆبوونەوە لوتکەییەکەی ناتۆدا،جەختی کردەوە لەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ زۆر گرنگە بۆ ئاسایشی ئەمەریکا.
پوتن لە پەیامەکەیدا کە کرملن بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت " وەها چاوەڕوان دەکەم کاری تۆ وەک سەرۆکی حکومەت کارئاسانی زیاتر بکات بۆ پەرەپێدانی هاوکاری دوو لایەنە لە هەموو بوارەکاندا."
تن ئوو، پارێزەر لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێران دەڵێت "نەیثن ماونگ، هاوڵاتی ئەمەریکایی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە زیندانی ئینسین ئازاد کراوە و پۆلیس هەموو گوناهبارکردنەکانی لەسەر لاداوە و سبەی سێشەممەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا."
بۆ 10 مانگە، لەوەتای هاوینی ساڵی پارەوە کە تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت ڕوویدا و حکومەت دەستی لە کار کێشایەوە؛ لوبنان حکومەتی کاربەڕێکەری هەیە.
سەرۆک بایدن دەڵێت "هەوڵی دروستکردنی کێشە و ململانێ نادەین و زۆریش ڕاشکاوانە قسە لەسەر ئەو بابەتانە دەکەم کە جێی بایەخی ئێمەن و ڕوون و ئاشکرایانەش لەسەر ڕەوشی کۆبوونەوەکەمان دەدوێم."
یەکێک لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئێران کە لە بەرەی ڕیفۆرمخوازانە، سەرکەوتنی ڕکابەرەکەی کە لە بەرەی توندڕەوانی کۆنەپارێزە دەبێتە مایەی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا.
ە خۆپیشاندانەکەی درەنگانێکی ڕۆژی شەممەدا، خۆپیشاندەران دروشمی دژی نەتەنیاهۆیان دەگووتەوە. ئەمەش یەکەمین جار نییە خۆپیشاندان لەبەردەم شوێنی نیشتەجێبوونی بەنجامین نەتەنیاهۆ بکرێت و لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، چەندان خۆپیشاندان کراوە و خۆپیشاندەرانیش داوایان دەکرد، نەتەنیاهۆ لە کارەکەی لابچێت.
ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ڕوانگە بە ئاژانسەکانی هەواڵی ڕاگەیاندووە، بێ لەو نەخۆشخانەیە، ژمارەیەک گەڕەکی شاری عەفرین بەر تۆپبارانەکە کەوتوون، بەڵام زۆربەی قوربانییەکان لە نەخۆشخانەکەدا بوون و ئاماژەش بەوە دەکات کە دەشێت ژمارەی کوژراوەکان بەرزببنەوە.
ئەم فرمانی لێبوردنە کە بڕیارە بەر لە پشووی هاوین بە فەرمی پەسەند بکرێت، مشتومڕێکی زۆری ناوەتەوە و سەرەک وەزیریش بە هەنگاوێکی هێورکردنەوە دایدەنێت لە چوارچێوەی ئەو دیالۆگەی دەکرێت بۆ گەیشتن بە دەرچەیەک لە قەیرانی کاتالۆنیا.
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پۆلیسەوە دەڵێت لەو هێرشەی رۆژی یەکشەممەدا دوو ئەفسەری ئاسایش کوژراون و پێنجی تریش بریندارن.، بەڵام داعش دەڵێت لەو هێرشەیدا 4 کەس کوژراون.
کارمەندانی ئاسایشی دەڵێن، هێرشبەران خەڵکی سیڤیلیان کوشتووە و لەنێو کوژراوەکانیشدا بیستیان منداڵن لەو هێرشەی ڕۆژی هەینی شەوەکەی کردبوویانە سەر کانە زێڕێک لە گوندەکەدا.
ڕافائێل گرۆسی، سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، لە دەستپێکی کۆبوونەوەی وەرزیی دەستەی کارگێڕی دەزگاکەیدا بە پەیامنێران دەڵێت " کەمبوونەوەی دەرفەتەکان دەبینم."
موحتەشەمیپور، هاوپەیمانێکی نزیکی ئایەتوڵا ڕوحوڵا خومەینی بووە و لە ساڵانی حەفتاکاندا هاوبەندییەکی ڕێکخراوە میلیشیا ئیسلامییەکانی پێکهێنا لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
بڕیار بوو ئەو خۆپیشاندانە لەم هەفتەیەدا بکرێت لە شاری ئۆرشەلیم، هاوکاتی ئاگاهیدانەکانی ڕێکخراوی حەماس کە دەڵێت ئەگەر ئەو خۆپیشاندانە بکرێت ئەوا دەست دەکاتەوە بە توندوتیژییەکان.
گەواهدەران دەڵێن، شەڕەکانی ڕۆژی شەممە لە نێوان تیرەکانی عەرەبەکانی ئەلتایشە و فەلاتەی ئافریکایی نەژاد بوون لە ناوچەی دوورە دەستی ئوم دافوق لە دارفوری باشور.
لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا زۆرێک لە وەرگێڕەکان لە کابوڵ خۆپیشاندانیان کردووە و داوا دەکەن هێزە بیانییەکان و باڵیۆزخانەکانی کاریان لەگەڵدا کردوون، یارمەتییان بدەن تا ببرێنە دەرەوەی ئەفغانستان.
ڕاشکاوترین ڕەخنەگری ناوخۆ لە ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا لە مانگی سێدا دەستیکرد بە مانگرتن لە خواردن، تا داوای چارەسەرییەکی گونجاوی تەندروستی بکات بۆ ئەو کێشە تەندروستیانەی هەیبووە لەوانە پشت ئێشە و سڕبوونی قاچەکانی.
حوسامەدین شەمس، فەرمانڕەوای هەرێمی بادگیس ئەمڕۆ یەکشەممە وتوویەتی "کاتێک تەقینەوەکە ڕوویداوە، پاسەکە کەوتۆتە ناو دۆڵێکەوە و هێشتاش تیمەکانی فریاگوزاری لە هەوڵی دۆزینەوەی تەرمی قوربانییەکاندان."
ئەردۆغان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویە "ڕێگەنادەین بەو ڕیکخراوە جوداییخوازە تا ئۆردوگای مەخمور وەک شوێنێک بۆ داڵدەدانی تێرۆر بەکاربهێنێت."
ئانکەرە لە سەرەتای ئەمساڵەوە، هەوڵەکانی خۆی چڕ کردۆتەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناوچەکەشدا، تا بتوانێت خۆی لەو پەراوێزکردنە دەرباز بکات کە لەسەر هەردوو ئاستی نێونەتەوەیی و ناوچەکەش تێیکەوتووە.
زیاتر نیشـان بده