کاربەدەسـتانی ئوسترالیا دەڵێن یەکەیەکی چاودێریان لەسەر ئنتەرنێت دامەزراندووە بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی لە ڕێگەی ئنتەرنێتەوە کۆمەکی دارایی تێرۆرستان دەکەن
دادوەری عێراق دەڵێت ئەو سکاڵایەی لە دژی سەلیم ئەلجبوری سەرۆکی پەرلەمان پـێشکەشکرابوو داخرا پاش ئەوەی بەڵگەی پـێویست نەبوون بۆ ئەو تۆمەتە گەندەڵیـیانەی ئاڕاستەی کرابوون
وەزیری دادی تورکیا دەڵێت وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وڵاتێـکی گەورەیە و لە کۆتایدا بەو پـێـیە مامەڵە دەکات، بۆیە بڕوای وایە ئەمەریکا فەتحوڵڵا گولەن ڕادەسـتی تورکیا دەکاتەوە
وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت وەزیری بەرگری هێرشی کراوەتەسەر لەو دەمەی ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی بەرەی شەڕی دژی داعشی کردبوو لە پارێزگای نەینەوا
دەسەڵاتدارانی تورکیا بە لایەنی کەم 10 کەسی بیانیـیان دەسـتگیرکردووە بە تاوانی پەیوەندی بە فەتحوڵڵا گولەنەوە، ئەوەی لە ئەمەریکایە و تورکیا بە نەخشەداڕێژەری هەوڵی کودەتاکەی 15 ی مانگی حەوت تاوانباری دەکات
هێزەکانی حکومەتی سوریا و هەروەها هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن هەریەکەیان چەکدار و چەکی زیاتر بۆ ناوچەکانی باشوری شاری حەلەب ڕەوانە دەکەن، ئەمەش وەکو بەشێـک لەو ئامادەکاریـیەی دەیکەن بۆ شەڕێـکی گرنگ لە ناوچەکەدا
گوتەبێژێـکی وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت وڵاتەکەی چەند فڕۆکەیەکی دیکەی جۆری F-16 ی لە ئەمەریکا وەرگرتووە و بەمەش هێزی ئاسمانی عێراق دەتوانێت ڕۆڵێـکی زیاتر ببینێت لە شەڕی دژی داعش
لە بەردەم نەخۆشخانەیەکی شاری کوێتای هەرێمی بلوچستانی پاکستان کەسێـکی خۆکوژ خۆی لە نێو گردبوونەوەیەکی دەیان پارێزەر و ڕۆژنامەوان تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا 63 کەس کوژراون و دەیانی دیکە برینداربوون
لەشکری میسر دەڵێت بە هێرشێـکی ئاسمانی ڕێبەری داعشەکانی وڵاتەکەی لە ناوچەی سینا کوشتووە لەگەڵ دەیان چەکداری دیکەی تێرۆرست
ئەنجومەنی دادوەری فیدراڵی عێراق فەرمانی کردووە ڕێگە نەدرێت سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپـرس وڵاتەکە جێبهێڵن، ئەمەش پاش ئەوەی وەزیری بەرگری بە گەندەڵی تاوانباری کردوون
سەرۆک ئۆباما ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و سەرکردە لەشکریـیەکان دەکات بە مەبەستی تاووتوێکردنی دوایـین پـێشهاتەکانی شەڕی دژی داعش
ڕاوێژکاری نەمسا کە سەرۆکی حکومەتە ئاگاهی دا کەوا تورکیا بەرەو دیکتاتۆریەت دەڕوات و هیچ مانایەکی تیادا نیـیە وتووێژ و دانوستاندنی لەگەڵدا بەردەوامبێت بۆ بەدەسـتهێنانی ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا
کاربەدەسـتێـکی پـۆلیسی بەریتانیا دەڵێت ئەو گەنجە 19 سـاڵەی شەوی چوارشەممە لە مەیدانی ڕاسڵ سکوێری شاری لەندەن بە چەقۆ ژنێـکی کوشت و 5 کەسی دیکەی بریندارکرد بە ڕەچەڵەک سۆماڵیـیە و هەڵگری ڕەگەزنامەی نەرویژیـیە
وەزارەتی دادی ئەمەریکا دەڵێت پـۆلیسێـکیان دەسـتگیرکردووە کە لە بەشی هاتوچۆی میترۆی واشنتنی پایتەخت کاری کردووە، ئەمەش بە تاوانی یارمەتی دارایی داعش
لیژنەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر پـێشـێلکاریـیەکانی مافی مرۆڤ لە سوریا دەڵێت هێشتا داعش بەردەوامە لە جینۆسایدکردنی ئێزیدیـیەکان لە عێراق و جگە لەوە تاوانی دیکەیان لە بەرامبەر دەکات
کۆریای باکور لە رۆژی چوارشەممە و بۆ یەکەمین جار مووشەکێکی هاوێشتە ئاوەکانی ژێر کۆنترۆڵی ژاپۆن و وڵامدانەوەیەکی توندی تۆکیۆێ لێکەوتەوە و هەر وەها زۆرتر کردنەوەی گرژیەکانیدا لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان و کۆریای باشور.
دەزگای دژە تێرۆری فیدراڵی ئەمەریکا پـیاوێـکی تەمەن 29 سـاڵی لە ویلایەتی میشیگن دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی کڕینی بڕێکی زۆری تەقەمەنی لەگەڵ کەرەستەی دیکە کە دەکرا پـێیانەوە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی بکوژرێن
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئیمارات لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی بە 282 سەرنشینەوە گڕدەگرێت و بەپـێی کاربەدەسـتانی فڕۆکەخانەکە توانراوە بە پەلە هەموو سەرنشینەکان و تاقمی فڕۆکەکە کە لە 18 کەس پـێکهاتوون ڕزگاربکرێن
وەزیری دەرەوەی ئیتالیا دەڵێت وڵاتەکەی ئامادەیە تاووتوێی هەر داوایەکی ئەمەریکا بکات بۆ بەکارهێنانی بنکەی لەشکری سیجونێللا لە دورگەی سیسیلیا (سقڵیـیە) بۆ بۆردومانکردنی داعش لە لیبیا
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانی کردووە بە شێوەیەکی کاتی قەدەغەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات بسەپـێنرێت بەسەر هەموو ئەوانەی ناویان بە گەندەڵی هاتووە لە دانیشتنەکەی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمان
زیاتر نیشـان بده