سەرۆکی تورکیا ڕەخنەی توندی لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی گرت و گوتی پشـتگیری لە تێرۆر دەکەن و هەروەها لەوانەشی هەوڵی کودەتایان بەسەری دابوو
دەزگای بەرگری شارستانی لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەڵێت شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە هەلیکۆپتەرێـک گازی ژەهراوی ڕشتووە بەسەر شارۆچکەی سەراقب
سەرۆک وەزیری عێراق فەرمانی کردووە لیژنەی دەستپاکی لە دەوڵەت لێکۆڵینەوە بکات لەسەر ئەو ئیدیعایانەی دەڵێن گەندەڵی لە گرێبەستەکانی کڕینی چەک کراون
فڕۆکە جەنگیـیەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە هێرشی ئاسمانیـیان کردە سەر شوێنەکانی داعش لە شاری سرت لە باکوری لیبیا و بەپـێی حکومەتی لیبیا زیانی گەورە بەر داعش کەوتووە
کاربەدەسـتێـکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئەم هەوڵەی ئێستای دەسەڵاتدارانی عێراق دەیدەن بۆ خێراکردن لە جێبەجێـکردنی سزای مەرگ بەسەر تاوانبارانی داعش لە پاش تەقینەوە خوێناویـیەکەی مانگی ڕابردووی ناوچەی کەڕادەی بەغدا، ڕەنگە بـبێتە مایەی لەسێدارەدانی کەسانی بێ تاوان
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا گەورە دیپـلۆماتی ئەڵمانیای لە وڵاتەکەی بانگهێشتکرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر ڕێگەگرتنی دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا لە پەخشکردنی وتارێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت هەلیکۆپتەرێـکی لە جۆری Mi-8 ی بۆ گواستنەوەی لەشکری لە ناوچەیەکی پارێزگای ئیدلیبی سوریا بە چەکی دژە فڕۆکە خراوەتە خوارێ و هەموو ئەندامانی تاقمی فڕۆکەکە کوژراون
گوتەبێژی کۆشـکی سـپی دەڵێت تێڕوانینی واشنتن بۆ بەرەی نوسرە لە سوریا ناگۆڕێت سەرەڕای ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن پەیوەندی بە ڕێـکخراوی قاعیدەوە نەماوە. گوتیشی هێشتا ئەو گروپە جێی هەڕەشەیە بۆ ئەمەریکا و ئەوروپا
هێلەری کلنتن ڕەزامەندی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر کاندیدکردنی لە لایەن پارتەکەیەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە بڕیارە لە 8 ی مانگی یازدە پـرۆسەی دەنگدانەکەی بەڕێوەبچێت
بەپـێی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ پـێنجشەممە کاربەدەستێـکی تورک گوتویەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا خوازیارە هێزە چەکدارەکان و دەزگای زانیاری وڵاتەکە کە بە میت ناسراوە بخاتە ژێر فەرمانی سەرۆکایەتیـەوە
هێزەکانی حکومەتی سوریا گەمارۆی تەواوی شاری حەلەبیان داوە و دەسەڵاتداران لە دیمەشق و مۆسکۆ دەڵێن چەند ڕێگەیەکیان دەسـتنیشانکردووە بۆ دەرچوونی خەڵکی سیڤیل و چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆن ئەوانەی چەکەکانیان دادەنێن
سەرۆک ئۆباما پـشـتیوانی تەواوی خۆی بۆ هێلەری کلنتن دەربڕی تاوەکو بـبێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا لە پاش ئەوەی خۆی لە مانگی یەکی ساڵی ئایندە خولی سەرۆکایەتیـیەکەی تەواودەبێت
کاربەدەسـتێـکی لەشکری ئەمەریکا دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیویانە له ئۆپهراسیۆنی ڕزگارکردنی مهنبج دەسـتبگرن بەسەر ژمارهیهکی زۆر لە بەڵگەنامە و زانیاری زۆر بە نرخ و گرنگ سهبارهت به داعش
فەتحوڵڵا گولەن وتارێـکی لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکایی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نکوڵی دەکات لەوەی لە پشـت هەوڵەکەوە بووبێت و دەڵێت ئەو هەمیشە لە دژی کودەتای سەربازی بووە
حکومەتی تورکیا بەردەوامە لە دەسـتگیرکردنی ئەو کەسانەی بە کودەتاچی و لایەنگری فەتحوڵڵا گولەن ناودێران دەکات و لە پاش ئەو 42 ڕۆژنامەوانەی ڕۆژی دووشەممە فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ دەرکردن، ئەمڕۆش هەمان فەرمانی بۆ 47 ڕۆژنامەوانی دیکە دەرکرد
دیموکراتەکان بە فەرمی هێلەری کلنتن وەزیری پـێشووی دەرەوەی وڵاتەکەیان کاندیدکرد بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان، ئەمەش یەکەم جارە لە مێژووی ئەمەریکا پارتێـکی گەورە خانمێـک بۆ ئەم پـۆستە کاندید بکات
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی ڕۆژئاوای شاری قامیشلو تەقیوەتەوە و زیانێـکی گیانی و مادی گەورەی لێکەوتووەتەوە و بەپـێی ڕاپـۆرتە سەرەتایـیەکان زیاتر لە 50 کەس گیانیان لە دەسـتداوە و 150 کەسی دیکە برینداربوون
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت هیوادارە لە سەرەتای مانگی هەشتەوە وردەکاری پـلانێـکی ئەمەریکا ڕابگەیەندرێت سەربارەت بە هاوکاری لەشکری و ئاڵوگڕکردنی زانیاری هەواڵگری زیاتر لە نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا لە بارەی سوریا
سیناتۆر بێرنی ساندەرس کە ڕکابەری سەرەکی هێلەری کلنتن بوو لە پـێشبڕکێی دیموکراتەکان، دەڵێت خانم کلنتن جێی شانازیـیە و دەبێت ببێت بە سەرۆکی داهاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
کەسێـک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر سەنتەرێـکی تایبەت بە کەسانی خاوەن پـێداویستی تایبەت لە نزیک تۆکیۆی پایتەختی ژاپـۆن و لە ئاکامدا 19 کەس کوژراون و 25 کەسیش برینداربوون
زیاتر نیشـان بده