ئاژانسی نیمچە فەرمی ئێران ILNA ڕایدەگەیەنێت خێزانەکانی بەلایەنی کەم ئەو 400 ئێرانییەی لە شەڕی سوریادا کوژراون دراون بە ڕێکخراوی شەهیدان، کە پشتیوانی دارایی بۆ کەسوکاری ئەو کەسانە دابین دەکات کە لە شەڕکردن بۆ ئێراندا کوژراون.
حکومەتی بەریتانیا ڕۆژی شەممە بەڵێنی دا هەتا ساڵی 2020 بەردەوام بێت لەسەر دابیکردنی بودجەی یەکێتی کشتوکاڵی، بونیادنانەوەو پرۆژەکانی زانستی تەنانەت ئەگەر هەتا ئەو کاتە دەریشبچێت لە یەکێتی ئەوروپادا.
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی تورکیا ئەنادۆڵۆ ڕادەگەیەنێت دواکارییەکی فەرمی ئامادەکراوە بۆ دەستگیرکردنی کاتیی فەتحوڵا گولەنی کەسایەتی ئاینی بنکە لە ئەمەریکا لەسەر ئەوەی گوایە دەستی هەبووە لە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی 15 ی مانگی ڕابوردوو.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت هاوکاری مرۆیی دەستبەجێ پێویستە بۆ ناوچە گەمارۆدراوەکانی شاری حەلەب و پێویستە دەستبکرێت بە دۆزینەوەی هێڵێکی ئاسمانی بۆ گەیاندنی پێداویستییەکان.
ئەو کچە تەمەن 19 ساڵانە جوانترین ئاستی لە ئۆلۆمپیاددا نیشتان دا کاتێک کە چوارهەم مەدالیای زێڕی بردەوە و لە شەوی هەینی تۆماری پێشتری خۆی شکاند لە باسکە مەلەی 800 مەتریدا.
باڵیۆزی ئەفغانستان بۆ پاکسـتان دەڵێت بە هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکا لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانسـتان ڕێبەری داعش لە ئەفغانسـتان و پاکسـتان کوژراوە
دەنگی ئەمەریکا پەرەی بە کارەکانی دا بۆ ڕووماڵکردنی هەواڵ و ڕاپـۆرتەکانی پەیوەست بە توندڕەوی و تێرۆرزم. لەم هەفتەیە پەڕەیەکی نوێی کردووەتەوە لە نێو ماڵپەڕی ناوەندی هەواڵی دەنگی ئەمەریکا voanews.com.
سەرچاوەیەک دەڵێت پـێدەچێت یەکێـک لەو سێ کچە کوژرابێت کە ساڵی ڕابردوو لەندەنی پایتەختی بەریتانیایان جێهێشت و لە ڕێگەی تورکیاوە چوونە ناو داعش لە سوریا
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی تورکیای کرد و لەوێ لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووە بە مەبەستی تاووتوێکردنی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات، بە تایبەتی لە پاش کودەتا شکستخواردووەکەی مانگی ڕابردوو
بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی لەشکری مەنبج بە پاڵپشـتی هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشیان کردە سەر دوایـین ناوچەی ژێر دەسـتی داعش لە شاری مەنبج و پاش شەڕێـکی قورس توانیان ئەو ناوچەیەش کۆنترۆڵ بکەن
کاربەدەسـتانی کەنەدا دەڵێن ئەو کەسەی شەوی چوارشەممە خۆی لە نێو تاکسیـیەکدا تەقاندەوە پاش ئەوەی هێزەکانی پـۆلیس لەوەدابوون دەسـتگیربکەن، ڤیدیۆیەکی بۆ داعش تۆمارکردووە و تیایدا باسی لەوە کردووە هێرشی تێرۆرستی ئەنجام دەدات
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی چین دەڵێن تەقینەوەیەک ڕوویداوە لە نێو وێستگەیەکی کارەبا لە ناوەڕاستی وڵاتەکە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 21 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و 5 کەسی دیکە برینداربوون
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت دەبێت ڕەگەزنامەی ئەڵمانی لەو کەسانە بسەندرێتەوە کە ڕەگەزنامەی وڵاتێـکی دیکەیان هەیە و دەچن شەڕ بۆ گروپـێـکی تێرۆرستی دەکەن
تورکیا داوای لە ڕووسیا کردووە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی داعش لە سوریا ئەنجام بدەن، ئەمەش پاش ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا سەردانی ڕووسیای کرد
بەپـێی ڕاوەرگرتنێـکی گشتی لە ئەمەریکا نزیکەی یەکێـک لە نێو پـێنج کەسی کۆماری خوازیارن دۆناڵد ترەمپ کاندیدی پارتەکەیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمساڵ لە پـێشـبڕکێـکە بکشێتەوە و کۆماریـیەکی دیکە شوێنی بگرێتەوە
ئۆلۆمپـیادی ساڵی 2016 ی ڕیۆ ئەمڕۆ چوارشەممە چووە ڕۆژی پـێنجەمیـیەوە و بە بوونی هەردوو مەلەوانی ئەمەریکایی بە توانا مایکڵ فێلپـس و کەیتی لەدەکی لەگەڵ شەش مەلەوانی دیکە چاوەڕاندەکرێت تیمی ئەمەریکا بەردەوامبێت لە بەدەسـتهێنانی مەدالیای زیاتر لە یاریـیەکانی مەلەدا
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەتی تورکیا دەڵێن ئەفسەرێـکی گەورەی هێزی دەریایی وڵاتەکەیان کە بە ئەرکێـکی ناتۆ لە ئەمەریکایە، داوای مافی پەنابەری لەوێ کردووە
بە پێی سەرچاوەیەکی خۆجەیی، لە رۆژی چوارشەممە و لە هێرشیکدا کە خراوەتە پاڵ سەرهەڵداوە کوردەکان، پێنج سەربازی تورکی کوژراوون.
کاربەدەسـتانی تەندروستی عێراق دەڵێن بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێـک لە نەخۆشخانەیەکی بەغدای پایتەخت 11 منداڵی تازە لە دایکبوو گیانیان لەدەسـتداوە
سەرۆکی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە باکوری ڕووسیا بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە لە شاری سان بوترسبێرگ، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی ئەنکەرە دەیدات بۆ ئاسایـیکردنەوەی پەیوەندیـیەکانی لەگەڵ مۆسکۆدا
زیاتر نیشـان بده