ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت وەزارەتی سامانە سروشتیـیەکانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاندووە هەناردەکردنی نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جیهانی تورکیـیەوە لە ماوەی مانگی هەشت دابەزیوە، ئەمەش یەکەم جارە لەوەتای مانگی سێـیەوە بەو ئاستە کەمبێتەوە
داعش بەرپـرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لەو دوو تەقینەوەیەی ئەمڕۆ دووشەممە لە هەردوو شاری حەسەکە و قامیشلو ڕوویاندا
دەسەڵاتدارانی دانمارک کەسێـکیان دەسـتگیرکردووە کە دەڵێن هاوسۆزە لەگەڵ داعش و لە میانەی هەڵمەتێـکی پـۆلیس بۆ سەر باندێـکی مادە هۆشبەرەکان لە کۆپـێنهاگن تەقەی لە پـۆلیس کردووە و یەکێکیانی بە قورسی بریندارکردووە
سەرچاوەکانی ئاسایشی عێراق دەڵێن عەمبارێـکی تەقەمەنی لە بەغدای پایتەخت تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چەندان ڕۆکێت و خومپارە دەرچوون و کەوتوون بەسەر گەڕەکەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی شارەکە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 4 کەس کوژراون و 16 کەسی دیکە برینداربوون
حکومەتی ئوسترالیا بە نیازە هێرشە ئاسمانیـیەکانی بۆ سەر داعش لە عێراق و سوریا زیاتر بکات، بە شێوەیەک ئەو ئامانجانەش بگرنەوە کە لە دەرەوەی بەرەکانی شەڕ و پـێـکدادانن
ئەنجومەنی سیناتی بەرازیل سەرۆکی وڵاتی لەسەر دەسەڵات لابرد بە تاوانی گەندەڵی و فرتوفێڵکردن بە مەبەسـتی شاردنەوەی کورتهێنانی بودجەی وڵاتەکە
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە بە تەلەفون قسەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق کرد. جێگری سەرۆک سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕێبەرایتیـیەکەی و وابەستەیی بە شەڕی دژی داعش
کۆریای باشور دەڵێت دەسەڵاتدارانی کۆریای باکور سزای مەرگیان سەپاندووە بەسەر کیم یۆنگ جین وەزیری پەروەردەی وڵاتەکەیان، ئەمەش وەک بەشێـک لەو شێوازانەی پـیۆنگ یانگ دەیگرێتەبەر بۆ ترساندنی خەڵکی وڵاتەکەی
کاربەدەستێـکی تورکیا ڕەتیکردەوە بە ڕێکەوتنێـکی ئاگربەست گەیشتبن لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و دەڵێت هێشتا ئەم هێزە کوردیـیانە لە دیوی ڕۆژئاوای ڕووباری فورات ماونەتەوە کە هەرچەندە کشانەوەی خۆیان لەو ناوچەیە ڕاگەیاندووە
ئاژانسی هەواڵەکانی داعش (ئەعماق) دەڵێت ئەبو محەمەد ئەلعەدنانی گوتەبێژەکەی داعش لە شەڕەکانی حەلەب کوژراوە
کاربەدەسـتێـکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت تورکیا و هێزە کوردیـیەکانی سوریا ئەمڕۆ سێشەممە بە ڕێـکەوتنێـک گەیشتوون بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوانیان
کاربەدەسـتانی لیبیا دەڵێن دوایـین کەرەستەی چەکی کیمیاوی وڵاتەکەیان ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی پـلانێـکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو کەرەستانە ناکەونە دەستی کەسانی هەڵەوە
فڕانسوا ئۆلاند ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێـکیدا لە کۆشـکی ئێلێزێ بۆ دیپـلۆماتان ئەم تێبینیـیەی دا و داوایکرد بە پەلە هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردیـیەکانی سەر بە ئەمەریکا لە سوریا پشـتیوانیان لێدەکات ڕابگیرێت
وهزیری بهرگری وڵاته یهکگرتووهکانی ئهمریکا داوا له تورکیا دهکات تهنها سهنگی بخاته سهر شهڕی دژی دهوڵهتی ئیسلامی و شهڕ لهگهڵ ئهو هێزه کوردیانه نەکات کە هاوپهیمانی ئهمریکان.
دەسەڵاتدارانی دادوەری ئەڵمانیا سەربازێـکی پـێشووی لەشکری عێراقیان بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار کرد پاش ئەوەی وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا کەلە سەری دوو چەکداری داعشی سەربڕاوی بە دەسـتی خۆی بەرزکردووەتەوە
کاربەدەسـتانی یەمەن دەڵێن خۆکوژێـک بە ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی کردووە بە ناو ناوەندێـکی سەربازی نوێ لە شاری عەدەن و تەقینەوەیەکی بەهێزی ئەنجامداوە، لە ئاکامدا 71 کەس کوژراون و 98 کەسی دیکە برینداربوون
تورکیا دەڵێت ئەگەر بێت و هێزە کوردیـیەکانی سوریا بەڵێنەکەیان جێبەجێ نەکەن و نەگەڕێنەوە بۆ دیوی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، ئەوا بەردەوام دەبین لەوەی بیانکەینە ئامانج
نێردراوی تایبەتی سەرۆک ئۆباما بۆ هاوپەیمانێـتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش دەڵێت ئەم شەڕ و پـێـکدادانەی ئێستا ڕوودەدات لە نێوان هێزەکانی تورکیا و چەند گروپێـکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا لە دژی یەکینەکانی لایەنگری هێزەکانی سوریای دیموکرات جێی قبوڵ نیـیە
سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت هێزەکانی وڵاتەکەی لە ناو سوریا دەمێـنـنەوە هەتا ئەو کاتەی داعش و گروپە چەکدارەکانی دیکە لە ناوچە سنووریـیەکانی وڵاتەکەی پاک دەکاتەوە
کاربەدەسـتێـکی ئەمەریکا مەترسی خۆی دەربڕی لەوەی داعش بتوانێت لەگەڵ گروپە توندڕەوەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا پەیوەندی دروسـتبکات و بەیعەتی بکەن
زیاتر نیشـان بده