هێزەکانی پـۆلیسی ئەڵمانیا ئەمڕۆ سێشەممە 3 پـیاوی سوریان دەسـتگیرکرد کە پـێدەچێت لە ساڵی ڕابردووەوە لە لایەن داعشەوە نێردرابن، لەو کاتەی ژمارە زۆرەکەی کۆچبەران ڕوویان لە ئەوروپا کرد
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ماوەی زیاتر لە 5 ساڵی ڕاپەڕین و شەڕی ناوخۆی سوریا زیاتر لە 300 هەزار کەس گیانیان لەدەسـتداوە، لەوانە بەشێـکی زۆریان خەڵکی سیڤیل بوون
هێلەری کلنتن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا گەشتێـکی بۆ ویلایەتی کالیفۆرنیا هەڵوەشانەوە، پاش ئەوەی دوێنێ یەکشەممە لە میانەی مەراسیمی ساڵیادی هێرشەکانی 11 ی سێپـتەمبەر لە نیویۆرک لە ناکاو باری تەندروسـتی تێکچوو
کەسێـکی نەناسراو ئاگری بەردراوەتە ئەو مزگەوتەی عومەر مەتین سەردانی دەکرد، ئەوەی هێرشی کردە سەر یانەیەکی شەوانی شاری ئۆرلاندۆی ویلایەتی فلۆریدا و دەیان کەسی کوشت و بریندارکرد
چەند کاژمێرێـک بەر لەوەی ئاگربەستی شەڕی ناوخۆی سوریا بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، سەرۆکی ئەو وڵاتە دەڵێت سوورە لەسەر گەڕاندنەوەی هەموو ناوچەیەکی سوریا بۆ ژێر دەسەڵاتی ڕژێمەکەی
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بارەگای پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتداری تورکیا لە شاری وان تەقیوەتەوە و بەپـێی کاربەدەسـتانی حکومەتی تورکیا 48 کەس برینداربوون و برینی هەندێـکیان قورسە
تاقیکردنەوە ناوکیـیەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی کۆریای باکور ناڕەزایـیەکی نێودەوڵەتی زۆری لێکەوتووەتەوە و بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی بە پەلە لەم بارەیەوە سازبکات
کۆریای باکور بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی پـێنجەمین تاقیکردنەوەی ناوکی خۆی ئەنجام دا کە مەزەندە دەکرێت هێندەی ئەو بۆمبە بەهێزبووبێت کە لەسەردەمی شەڕی دووەمی جیهانی بۆ شاری هیرۆشیمای ژاپـۆن هەڵدرا
فڕانسوا ئۆلاند سەرۆکی فەڕەنسا ئەمڕۆ پـێـنجشەممە لە کۆشـکی ئیلیزێ پـێشوازی لە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتان کرد
وەزارەتی پەروەردەی تورکیا 11 هەزار و 500 مامۆستا و فەرمانبەری خۆی لە کار لایبردوون و دەڵێت پـشـتیوانیان لە پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە
سەرۆک ئۆباما پارێزەرێـکی موسڵمانی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک پاکستانی دەسـتنیشانکردووە تاوەکو ببێتە دادوەرێـکی فیدراڵی وڵاتەکە
شەڕە توانجی نێوان عەرەبسـتانی سعودی و ئێران هێندەی دیکە گەورەتربووەتەوە، پاش ئەوەی عەلی خامەنەئی ڕێبەری باڵای ئێران بنەماڵەی پاشای سعودیـیەی بە " بنەماڵەی نەعلەتکراو" ناودێرکرد
پـۆلیسی فەڕەنسا 2 کەسی گومانباری دەسـتگیرکردووە پاش ئەوەی شەوی شەممەی ڕابردوو ئۆتۆمبیلێـکی پـڕ لە بوتڵی گاز (کەپسولی گاز) لە نزیک کڵێسایەکی دێرینی ناوەڕاستی شاری پاریس ڕاگیرابوو
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەنکەرە و واشنتن ئامادەن پـێکەوە کاربکەن بۆ وەدەرنانی داعش لە شاری ڕەققەی سوریا
ئۆپـۆزسیۆنی سوریا پـێشنیاری خۆی بۆ چارەسەری سیاسی لە وڵاتەکەی خستووەتە ڕوو کە لە سێ قۆناغ پـێکهاتووە و دەڵێت هەر ڕێکەوتنێـکی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا لەگەڵ ئەم پـێشنیارەیان یەک نەگرێتەوە، ئەوا ڕەتی دەکەنەوە
وەزیری بەرگری فەڕەنسا دەڵێت وڵاتەکەی ژمارەیەک تۆپـی دورهاوێژی بۆ لەشکری عێراق ڕەوانەکردووە، وەک بەشێـک لەو ئامادەکاریـیانەی دەکرێن بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ لە داعش کە لە ساڵی 2014 وە داگیرکردووە
دەزگای راگەیاندنی شانشینی یەکگرتووی عەرەبی دەڵێت کوڕێکی تەمەن 29 ساڵانی ئیماراتی دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبیل هەوڵی کوشتنی هاوڵاتیەکی ئەمەریکایی دابوو، وا ئێستا ئەو پـیاوە ڕووبەڕووی تومەتبارکردن دەبێتەوە
بەرپرسانی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە رایانگەیاند کە شەوی رابردوو ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی پڕ جموجۆڵی بازرگانی لە ناوەندی بەغدای پایتەخت تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا بەلای کەم کوژرانی 12 هاوڵاتی سیڤیل
سەرۆک ئۆباما ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە ڤیەنتیانی پایتەختی وڵاتی لاوس، بەمەش دەبێتە یەکەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەردانی ئەو وڵاتە بکات
نێردراوی تایبەتی سەرۆک ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە یاوەری شاندێـک سەردانی هەردوو کانتۆنی جزیرە و کۆبانی کردبوو و لەوێ چەندان کۆبوونەوەی ئەنجامداوە
زیاتر نیشـان بده