پەرلەمانی عێراق لە پـرۆسەیەکی دەنگدانی نهێنیدا بڕیاری دا متمانە لە هوشیار زێباری بسەنرێتەوە وەکو وەزیری دارایی وڵاتەکە
کەسێـک بە چەقۆوە هەوڵی دابوو هێرش بکاتە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا، بەڵام لە لایەن پاسەوانێـکی باڵیۆزخانەکەوە تەقەی لێکرا و بە برینداری دەسـتگیرکرا
سەرۆک ئۆباما دەڵێت لە ماوەی سەرۆکایەتیـیەکەی ئەمەریکا توانیویەتی ئابوری جیهان لە دۆخێـکی خراپە ببوژێنێتەوە و هاوکات شوێن و پەناگەی تێرۆرستانی لە چەندان ناوچەی جیهان وێرانکردووە
هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێـکیان دەسـتپـێـکردووە بۆ ڕزگارکردنی شارۆچکەی شڕگاتی باکوری بارێزگای سەڵاحەدین، ئەمەش وەک بەشێـک لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ وەدەرنانی داعش لەو ناوچانە ستراتیژیـیەی وڵاتەکە
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ناردنی کۆمەکی مرۆیی بۆ سوریا ڕادەگرێت، ئەمەش پاش ئەو هێرشە ئاسمانیـیەی شەوی دووشەممە کرایە سەر کاروانێـکی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر کە یارمەتیـیان بۆ ناوچەیەکی ڕۆژئاوای حەلەب دەگواستەوە
هێزەکانی پـۆلیس لە شاری لیندینی ویلایەتی نیوجێرزی توانیان ئەحمەد خان ڕەحیمی دەسـتگیربکەن، ئەوەی گومانبارە تەقینەوەکەی شەوی شەممەی مانهاتنی شاری نیویۆرک
سەرۆکی تورکیا دەڵێت چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، ئەوانەی وڵاتەکەی پشتیوانیان دەکات بەنیازن ناوچەی زیاتر لە باکوری سوریا کۆنترۆڵ بکەن و بەرەو شارۆچکەی ئەلبابی ژێر دەسـتی داعش پـێشڕەوی بکەن
دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI و پـۆلیسی نیویۆرک فەرمانی دەسـتگیرکردنیان دەرکردووە بۆ کەسێـکی بە ڕەچەڵەک ئەفغانی پاش ئەوەی لێکۆڵینەوەکانیان نیشانیان داوە ناوبراوە گومانبارە بە تەقینەوەکەی شەوی شەممەی مانهاتنی شاری نیویۆرک
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی کۆبوونەوەیەکی داخراو سازدەکات بۆ تاووتوێکردنی ئاگربەستی سوریا، ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئەمەریکا و ڕووسیا لەسەری ڕێکەوتن و ڕۆژی دووشەممە چووە قۆناغی جێبەجێکردنەوە
دەسەڵاتدارانی کوەیت بڕیاریان داوە هەرچی سەوزە و میوەیە کە لە میسرەوە بۆ وڵاتەکەیان هاوردەدەکرێت بپـشکنن، پاش ئەوەی چەند دەزگایەکی چاودێری کشتوکاڵی و تەندروسـتی ئەمەریکا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی
کاربەدەسـتانی پاکستان دەڵێن خۆکوژێـک خۆی لە مزگەوتی ناوچەیەکی خێڵەکی لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 16 کەس کوژراون و 35 کەسی دیکە برینداربوون
سوپا سالاری ڕووسیا گەیشتووەتە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای لەشکری تورکیا بۆ تاووتوێکردنی قەیرانی سوریا و هەروەها هاوکاری لەشکری نێوان هەردوو وڵات
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch دەڵێت لە میانەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی تورکیا لە ناو خاکی سوریا و هێرشی بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات 24 کەسی سیڤیل کە شەشیان منداڵ بوون بە بۆردومانی تورکیا لە باشوری جەرابلوس کوژراون
کۆشـکی سـپی پـلانێـکی ئاشکراکرد بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ساڵی داهاتوودا بەنیازە وەریانبگرێت، ئەمەش لە کاتێـکدا مشتومڕێکی گەرم لە نێو وڵاتەکەدا هەیە سەبارەت بە ژمارەی ئەو پەنابەر و کۆچبەرانەی ئەمەریکا دەتوانێت لەخۆی بگرێت
دەزگایەکی چاودێری ئەمەریکا دەڵێت گەندەڵی بەربڵاو لە ئەفغانستان، وایکردووە هەوڵەکان بۆ بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتەی لاوازببێت
جێـگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە سەردانێـک لە عێراقە و لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووتەوە بە مەبەسـتی وتووێژکردن لە بارەی مەسەلەکانی ئاسایش و ئابوری و مرۆیی
تورکیا بە توندی ڕەخنەی لە گۆڤارێـکی بەناوبانگی ئەڵمانیا گرت لەسەر دەرکردنی ژمارەیەکی تایبەت کە تیایدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیای بە دیکتاتۆر ناودێرکردووە
کاربەدەسـتانی ئاسایشی و سەرۆک خێڵێـک دەڵێن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان 5 ئەندامی سەر بە ئەلقاعیدەی لە ناوچەیەکی باشوری سەنعای پایتەختی یەمەن کوشتووە
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا کارگەیەکی داعشیان لە باکوری عێراق وێرانکردووە کە تیایدا چەکی کیمیاویـیان دروسـتدەکرد
تورکیا بە فەرمی داوای لە ئەمەریکا کرد فەتحوڵڵا گولەن دەسـتگیربکەن بە تاوانی دەرکردنی فەرمانی ئەنجامدانی کودەتا شکستخواردووەکەی 15 ی مانگی حەوت، ئەوەی بووە مایەی کوژرانی زیاتر لە 270 کەس
زیاتر نیشـان بده