هەزاران کەس لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا خۆپـیشاندانێـکیان سازکرد بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر بوونی لەشکری تورکیا لە باکوری وڵاتەکەیان
ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ بۆ ڕۆژی دووەم بەردەوامە و هێزەکانی لەشکری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە توانیویانە بە پاڵپشـتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان پـێشڕەوی زیاتر بکەن بە تایبەتی لە هەردوو میحوەری ڕۆژهەڵات و باشوری شارەکە
سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق سەردانی میحوەری خازری کرد و لەوێ دەستخۆشی لە هێزەکانی پـێشمەرگە و لەشکری عێراق کرد و سوپاسی هاوپەیمانانی کرد بۆ ئەو پـشـتیوانیـیەی لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵی دەکەن
لەو هەڵمەتەی ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە هەشت گوندی سەر بە شارۆچکەی بەڕتڵـەیان ڕزگارکردووە، لەوانە شاقوڵی، بازگرتان، شێخ ئەمیر، تارجلا، باسخەرە، بەدەنەى گەورە، بەدەنەی بچوک، کەبەرلی
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی تورکیا دەڵێن شاندێـکی وڵاتەکەیان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ کاربەدەسـتانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە دوایـین پـێشهاتەکانی عێراق
سەرۆک وەزیری عێراق ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ دەسـتیپێکرد و داوا لە خەڵکی شاری موسڵ دەکات هاوکاری هێزەکانی وڵاتەکەیان بکەن
عێراق لە زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وەڵامی عادل ئەلجوبێر وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودیـیەی داوەتەوە کە ئاگاهی دابوو لەوەی ڕەنگە کارەسات ڕووبدات ئەگەربێت و حەشدی شەعبی لە ڕزگارکردنی موسڵدا بەشداری بکات
کاربەدەستانی ئێران دەڵێن هێزەکانی ئاسایشی وڵاتەکەیان 11 کەسی سەر بە داعشیان دەسـتگیرکردووە کە بەنیازبوون تەقینەوەی خۆکوژی لە ناو ئێراندا ئەنجام بدەن
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش دەڵێت هێرشە ئاسمانیـیەکانیان بۆ سەر ناو شاری موسڵ و دەوروبەری زیاترکردووە
کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ پـێـنجشەممە بە فەرمی کەسێـکی نوێی دەسـتنیشانکرد تاوەکو بـبێتە سـکرتێری گشـتی نەتەوە یەکگرتووەکان و شوێنی بان کی مون بگرێتەوە
کاربەدەستانی ئەڵمانیا دەڵێن ئەو کەسە سوریـیەی چەند ڕۆژێـک لەمەوبەر بە تاوانی پـلانی تێرۆرستی دەسـتگیرکرا، لە زیندان خۆی خنکاندووە
لەشکری ئەمەریکا دەڵێت لە کاردانەوەی بەرامبەر ئەو هێرشە موشەکیـیەی کرایە سەر کەشتیـیەکی لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی حوسیـیەکان لە یەمەن ، 3 بنکەی ڕاداری ئەم گروپەی لە کەنارەکانی سەر دەریای سوور کردووەتە ئامانج
ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێن فڕۆکەکانی ڕووسیا جارێـکی دیکە دەسـتیانکردووەتەوە بە بۆردومانکردنی قورسی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب، ئەوانەی لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆندان
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە توندی وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆک وەزیری عێراقی دایەوە کە داوای کردبوو تورکیا هێزەکانی لە باکوری عێراق بکێشێتەوە
سەرۆک وەزیری تورکیا ڕەخنەی لە هێلەری کلنتن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا گرت، پاش ئەوەی گوتبووی کوردەکان لە سوریا باشترین هاوبەشیانن و لەگەڵ ئەوەدایە پـڕچەک بکرێن
پـۆلیسی تورکیا بڵاوەی بە خۆپـیشاندانێـکی چالاکوانانی کورد و لایەنگرانیانی لە ئەنکەرەی پایتەخت کرد کە سازکرابوو بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی تەقینەوە خۆکوژیـیەکەی داعش
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق حوکمی دا لە دژی بڕیارێـکی ساڵی ڕابردووی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر کە تیایدا پـۆستەکانی هەر سێ جێـگرەکەی سەرۆک کۆماری هەڵوەشاند
سەرۆک باراک ئۆباما دەڵێت دۆناڵد ترەمپ کەسێکە کە متامانەی بە خۆی نییە، و ئەو بەربژارەی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی لەسەر بنچینەی شکاندنی خەڵکی تر دەیەوێت خۆی بەرزڕاگرێت.
دووەم مشتومڕی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتی لە نێوان هەر یەک لە هێلەری کلنتن کاندیدی دیموکرات و دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆماری بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 بەڕوێوەچوو و جارێـکی دیکه هێلهری کلنتن جهختی لهسهر ڕۆڵی کورد له شهڕی داعش کرد و گوتی کورد باشترین دۆستی ئهمهریکایه
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت بەشداریکردنی چەکدارانی شیعە لە ڕزگارکردنی شاری موسڵ ئاشتی لێناکەوێتەوە، بەڵکو دەبێت ئەو هێزانە بەشداربن کە تورکیا مەشق و ڕاهینانی پـێکردوون
زیاتر نیشـان بده