سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت هەرچەندە دانیشتوانی باشوری ویلایەتی فلۆریدا لە زریانی ماثیۆ ڕزگاریان بوو، بەڵام هێشتا لە بەردەم مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاودان
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆم دەڵێت هێشتا ڕێـکەوتنە ناوکیـیەکەی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان پتەو نیـیە و ڕەنگە چەند هەڵەیەکی بچوک ئاکامی خراپـیان لێبکەوێتەوە
خەڵاتی نۆبڵی ساڵی 2016 بۆ ئاشتی بەخشرایە خوان مانۆێل سانتۆس سەرۆکی کۆلۆمبیا، وەک پـێزانینێـک بۆ ئەو هەوڵانەی داویەتی بۆ کۆتاییهێنان بە زیاتر لە پەنجا ساڵی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەی
کاربەدەسـتانی تورکیا دەڵێن ئەمڕۆ پـێنجشەممە بۆمبێـک لە نزیک بنکەیەکی پـۆلیس لە بەشی ئەوروپای شاری ئستەنبوڵ تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 10 کەس برینداربوون
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی داعش لە دەروازەی ئەتمە لەسەر سنووری تورکیا لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا بە لایەنی کەم 29 چەکداری ئۆپـۆزسیۆن کوژراون لەوانەی ئەنکەرە پشـتگیریـیان دەکات
میدیاکانی ناو تورکیا دەڵێن دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان 540 سەرباز و ئەفسەریان لە کارەکانیان ڕاگرتوون و زۆربەیان ئەفسەری هێزی ئاسمانی و دەریایـین
جۆ بایدن جێـگری سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە قسەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق کرد
چوار ویلایەت لە ڕۆژهەڵاتی باشوری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خۆیان بۆ زریانی ماثیۆ ئامادەکەن کە هەتا ئێستا لە هەرسێ وڵاتی دۆمینیکان و هایتی و کوبا جگە لە زیانی مادی بە لایەنی کەم 17 کەسی کوشتووە
پۆلیس لە باکوری یۆنان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند 214 ئاوارەی سوریایان دەستگیرکردووە دوابەدوای پەڕینەوەیان لە ڕوبارێک کە سنورێکی سرووشتی وڵاتەکەیانە لەگەڵ تورکیا
جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت لەشکری تورکیا کە لە ئێسـتادا لە سەربازگەی بەعشیقەی موسڵە لە باکوری عێراق لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردسـتانە
لەشکری ئیسرائیل دەڵێت مۆشەکێک کە لە کەرتی غەززەوە هەڵدرابوو بەسەر شەقامێـک لە شاری سدیرۆت بەربۆتەوە
تەلەفیزیۆنی فەرمی عێراق دەڵێت ئەمڕۆ سێشەممە دەسـتکراوە بە پەخشێـکی ڕادیۆیی بۆ یارمەتیدانی دانیشتـوانی موسڵ تاوەکو پارێزراوبن لە میانەی هێرشی لەشکری بۆ ڕزگارکردنی شارەکەیان لە داعش
دەستەی سۆیندخۆرانی خەڵاتی نۆبڵ لە ڕۆژی سیشەممەدا 3 پرۆفیسۆری زانکۆی ئەمەریکایان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا ڕاگەیاند
دەسەڵاتدارانی تورکیا 12801 پـۆلیسیان لە کارەکانیان ڕاگرتوون، بە گومانی هەبوونی پەیوەندی لە نێوانیان و فەتحوڵڵا گولەنی کەسایەتی ئاینی تورکیا، ئەوەی ئەنکەرە بە پـلانداڕێژەری کودەتا شکستخواردوەکەی مانگی حەوت تاوانباری دەکات
فەرماندەیەکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، لەوانەی تورکیا پـشتیوانیان لێ دەکات، دەڵێت هێزەکانیان بە نیازن لە ماوەی 48 کاژمێری داهاتوو شارۆچکەی دابقی ژێر دەستی داعش لە باکوری سوریا کۆنترۆڵ بکەن
شەڕ و پـێکدادانی قورس لە باکوری ئەفغانسـتان هەڵگیرساوە، پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە چەکدارانی تاڵیبان هێرشیان کردە سەر شاری ستراتیژی کوندوز، ئەوەی ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەیەکی کورت کۆنترۆڵیان کرد
کاربەدەسـتانی عێراق دەڵێن تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ناوچەیەکی بازرگانی قەرەباڵغ لە بەغدای پایتەخت ڕوویداوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 7 کەسی سیڤیل کوژراون
سەرۆک ئۆباما و دەیان ڕێبەر و کەسایەتی جیهانی ئەمڕۆ هەینی بەشداریـیان لە مەراسیمی بەخاکسـپاردنی تەرمی شەمعون پـێرێز سەرۆکی پـێشووی ئیسرائیل کرد کە ڕۆژی چوارشەممە لە تەمەنی 93 سـاڵی کۆچی دوایی کرد
شەمەندەفەرێـک ئەمڕۆ پـێـنجشەممە لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوچەی هۆبۆکێن لە ویلایەتی نیوجێرزی لە هێڵەکەی دەرچووە و چووەتە ناو وێستگەکە و لە ئاکامدا کەسێـک گیانی لەدەسـتداوە و 114 کەسی دیکە برینداربوون
وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی 600 سەربازی دیکە ڕەوانەی عێراق دەکات تاوەکو یارمەتی هێزەکانی عێراق بدەن لە ڕزگارکردنی شاری موسڵ
زیاتر نیشـان بده